ئەمرۆ دوو شەممە، رێكەوتی 31ی ئابی 2020 لە كۆبونەوەی هاوبەشی نێوان سەنتەری میترۆ و رۆژنامەی ئاوێنە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەكی هاوبەش دەربارەی كەمینەكان لەناو كۆمەڵگای كوردستاندا، یاداشتێكی لێكتێگەشتنیان ئیمزا كرد.
شنە بەرزنجی بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ راگەیاند، خۆشحاڵین كە ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێك لە بەناوبانگترین دامەزراوەكانی میدیای سەربەخۆ رۆژنامەی (ئاوێنە) كاری هاوبەش دەكەن بەجێبەجێكردنی پڕۆژەیەك دەربارەی كۆمەڵگەی رەنگینی كوردستان و رەنگدانەوەی پرسی پێكهاتەی ئاینی و نەوەتەیی لەمیدیای كوردستانیدا و ئاماژەی بەوەكرد، پڕۆژەكە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت، لەلایەن رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMSی دانیماركی، پشتیوانی دارایی دەكرێت.
لەو كۆبونەوەیەدا كە رۆژنامەنووس سیروان غەریب، سەرۆكی دەزگای میدیای وێستگە ئامادەی بوو، میترۆ و ئاوێنە جەختیان كردوە لە گرنگی ئەو پرسەو ئەنجامدانی پڕۆژەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت بێت لە بارودۆخی راستەقینەی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
جێی ئاماژەیە یاداشتەكە لەلایەن رۆژنامەنووس سەردار محەمەد، سەرنووسەری هەفتەنامەی ئاوێنە و دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ واژوو كرا.
ئاوێنە یەكێكە لە میدیا سەربەخۆكانی كوردستان، لەڕۆژی 3ی 1ی ساڵی ٢٠٠٦ یەكەم ژمارەی لێدەرچوو، ستافەكەی بەشێكی سەرەكی بوون لە ستافی رۆژنامەی هاوڵاتی كە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی بە دەرچوون كرد. ئاوێنە بەر لە راگرتنی بەشێوەیەكی كاتی لەسەرەتای حوزەیرانی 2018، بڵاوكراوەیەكی تری بواری سپۆرت و هونەری هەبوو. ئێستا بەشی ئەلكترۆنی سایتەكە چالاكەو جێگەی متمانایە.
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و Intenews، جێبەجێ دەكات.
رێكخراوی ئەنتەرناشناڵ میدیا سەپۆت IMS ،رێكخراوێكی نێودەوڵەتی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ساڵی 2003 وە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە ئامانجی پاڵپشتی لە ئازادی رۆژنامەگەری كاردەكات. پێشتر پرۆژەی لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنەو هاوڵاتی هەبووە.
زیاتر لە 30 دەوڵەت كار دەكات، بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی بە قۆناغی گواستنەوەو پەشێوی سیاسی و ناسەقامگیری بەرۆكی گرتوون.
شنە بەرزنجی بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ بەوێستگە نیوزی راگەیاند، خۆشحاڵین كە لەگەڵ یەكێك لە بەناوبانگترین دامەزراوەكانی میدیای سەربەخۆ كاری هاوبەش دەكەن بەجێبەجێكردنی پڕۆژەیەك دەربارەی كۆمەڵگەی رەنگینی كوردستان و رەنگدانەوەی پرسی پێكهاتەی ئاینی و نەوەتەیی لەمیدیای كوردستانیدا و ئاماژەی بەوەكرد، پڕۆژەكە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت، لەلایەن رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMSی دانیماركی، پشتیوانی دارایی دەكرێت.
لەو كۆبونەوەیەدا كە سەرۆكی دەزگای میدیای وێستگە ئامادەی بوو، میترۆ و ئاوێنە جەختیان كردوە لە گرنگی ئەو پرسەو ئەنجامدانی پڕۆژەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت بێت لە بارودۆخی راستەقینەی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.