درەو میدیا و میترۆ بەرەو كاری هاوبەش




ئەمرۆ پێشوازیمان كرد لە دەستەری نوسەرانی (درەو میدیا) هاوكارانمان (محەمەد رەئوف) سەرنوسەر، (فازل حمە رفعەت) ئەندامی دەستەی نوسەرانی ئەو دامەزراوەیە.
لەم كۆبونەوە هاوبەشەدا كۆمەڵی تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە كرا، وەك یاسای رۆژنامەگەری و گرنگی كاركردن بە ئاراستەی جێبەجێكردنی و پەنانەبردن بۆ یاسای تر لە كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە.
هەروەها باس لە گرنگی زانیاری كرا بۆ رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن و كۆتایی هێنان بە دیاردەكانی شاردنەوەی زانیاری و جیاكاری لە پێدانی زانیاری بۆ دەزگاكانی میدیا.
رێكخەری سەنتەری میترۆ ووتی" سەرباری ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسانی ئازاد، زۆر سەرسامم بە شێوازی كاردنی درەو میدیا" جەختیكردەوە" میترۆ لە پلانیدایە پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ میدیا سەربەخۆ ئەنجام بدات دەرەو میدیا یەكێكە لە میدیا كاریگەرەكان و لە ناو پلانی سەنتەری میترۆدایە"
(درەو میدیا)، دامەزراوەیەكی میدیایی ئەهلی ئازادە، پێكدێت لە سایتی درەو، بەشی سازدانی دیبەیت، بەشی ئامارو راپرسی، هاوكات رێكلام و راوێژكاری بواری هەڵبژاردن، ئەم دامەزراوەیە، كارەكانیان هەوڵێكە بۆ مۆدێلێكی نوێی كاری میدیایی و راگەیاندنی ئەهلی و ئازاد.



PM:04:54:03/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌