K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،
دوو منداڵی ئێزیدی كه له‌كاتی شاڵاوه داگیركارییه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندرابوون،
له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی له توركیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
دواى چه‌ندين ساڵى دابڕان له خێزان و كه‌سوكاريان،
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 دوو منداڵى ئێزدى كه خوشك و بران و داعش رفاندبوونى،
له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌دانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌نقه‌ره،
گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر راده‌ستى كه‌سوكاريان كراوه‌نه‌وه.
نووسينگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزديى سه‌ر به نووسينگه‌ى نێچيرڤان بارزانى،
ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه كار له‌سه‌ر كه‌يسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدييه ده‌كات و دواى
هه‌وڵێكى زۆر و به هاوكاريى خێرخوازان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى توركيا،
توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوكردنى رێكاره ياساييه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و نووسينگه‌ى نێچيرڤان بارزانى،
سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له‌م كه‌يسه‌دا هاوكار بوون،
هه‌روه‌ها سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و توركيا ده‌كات،
كه يارمه‌تيده‌ر بوون له راييكردنى مامه‌ڵه فه‌رمييه‌كان و زوو به‌ڕێكردنى رێكاره‌كان،
به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.