سه‌نته‌ری میترۆ: حكومه‌ت به ره‌خنه ناڕوخێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ ره‌خنه له له لێدوانه دژه به یه‌كه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و داوا ده‌كات له بری ئه‌وه، بیر له باشكردنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه له بواره‌كانی ئازادی میدیا و بیروڕا.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له 24 كاتژمێری رابردودا چه‌ند لێدوانێكی دژ به یه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی بڵاوكرانه‌وه دیارترینیان لێدوانی دژ به‌یكی وه‌زیری رۆشنبیری و رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وتی: " چونكه بریاری داخستنه‌كه به‌په‌له درواوه‌و قوڵایی یاسایی نییه كه‌س خۆی ناكات به ساحێبی".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وتیشی: " له‌بری ئه‌م تۆپهه‌ڵدانه بۆ گۆره‌پانی یه‌كتری و لێدوانی دژ به‌یه‌ك هه‌قه بیرێك له چاككردنی ژینگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و فراوانكردنی فه‌زای كاری مه‌ده‌نی بكه‌نه‌وه".
وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند، داخستنی نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه نییه‌وه و ئاگایان لێی نییه. ده‌شڵێت، داخستنی نوسینگه‌كان په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی دیندار زێباری، رێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم له ئیمه‌یڵێكی تایبه‌تدا به ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاندبوو، كه داخستنی نوسینگه‌كانی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بووه، له به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عی، وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: "بێ ئاگاین له داخستنی نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسیله‌وه‌كرد كه لێدوانه دژ به یه‌كه‌كه‌كان به‌رپرسانی حكومی له لایه‌ك گوزارشته له تێڕوانینی جیا له ناو حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به پرسێكی گرنگی وه‌ك ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، له‌لایه‌كی تریش گوزارشته له" فه‌وزا".
پرسیاریكرد " ئێستا كێ دایخستووه؟ به ئه‌مری كێ؟ به پشت به‌ستن به‌كام یاسا؟.
ره‌حمان غه‌ریب داوای كرد كه‌یسی داخستنی كه‌ناڵی NRT له به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و یاساكه‌ی بشكێته‌وه نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی كۆنتۆڵكردن و سانسۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" كه حكومه‌ت رووی له چاكسازییه ئه‌وا ئه‌بێت له ره‌خنه‌و نه‌ته‌رسێت و میدیا بكاته شه‌ریك له‌م پرۆسه‌یه".
PM:01:08:09/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه