روونكردنەوەیەک لە نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان
PM:11:42:09/09/2020

روونكردنەوەیەک لە نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێم دەربارەی لێدوانێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی رۆژنامەنووسان

رۆژی 8/9/2020 سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لێدوانێکی بەناوی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی  کەناڵی یٔاسمانی NRT، گوایە یٔەم هەنگاوە لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری بووە، لێرەدا نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان یٔەم روونکردنەوەی خوارەوە بڵاوکردەوە:

لە لێدوانەکەی سەنتەری میترۆدا هاتووە کە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ناوبراو لەسەر داوای ەزارەتی رۆشنبیری بووە، کە یٔەمەش پێچەوانەی روونکردنەوەکانی پێشتری یٔێمە بووە لەم بارەوە، چونکە راگرتنی نووسینگەکانی NRT بەپێی رێکار و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارە یٔیدارییەکان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بووە.
  
لە ماوەی رابردوودا کەناڵیNRT  چەندین جار یٔاگادار کراوتەوە کە بەردەوامیدان بە تەشهیر و بوختان وتێکدانی یٔاسایشی هاووڵاتیان پێویستە رابگیرێت و ڕەچاوی بارۆدوخی هەرێمی کوردستان بکات بەپێچەوانەوە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان ناچارن رێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی یٔاسمانی NRT بگرنەبەر. 

بۆ یٔەم مەبەستە لەم دواییەدا داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کردووە لە دادگای لێکۆڵینەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کەناڵەکە، نوێنەری یاسایی وەزارەتی رۆشنبیریش پشتگیری داواکەی کردووە لە دادگای ناوبراو، بەڵام لەبەر یٔەوەی یٔیجرایٔاتەکانی دادگا تەواو نەبووە دادگاییەکە لە رۆژی دیاریکراودا بەڕێوە ناچێت. لە رۆژی  دادگایی کردنەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان یٔاگادار دەکرێنەوە.

بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (٣٥)ی ساڵی (٢٠٠٧)، لەم یاسایەدا گشت یٔەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە یٔازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر یٔاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی یٔازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و یٔاژاوە و تێكدانی یٔاسایشی كۆمەڵایەتی.

بەپێی رینمایی ژمارەی (٢) وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان تایبەت بە رادیۆ و تەلەفزیۆن لە کاتی پابەندن نەبوونییان بە یاسا و رێنماییەکان و ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە خەڵک و ڕەمزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، هەروەها بڵاوکردنەوە و هاندانی خەلک بۆ گێرەشێوێنی و توندوتیژی، بۆ جاری یەکەم کەناڵەکە دادەخرێت بە مەرجێک لە ٧٢ سەعات زیاتر نەبێت و جاری دووەم لە هەمان ساڵدا لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت و جاری سێیەم بەیەکجاری کەناڵەکە دادەخرێت و جارێکی دیکە بە هەمان ناو و ڵوگویە مۆڵەتی پێنادرێتەوە.
 
کەناڵی ناوبراو یٔەم ساڵ چەندین جار سەرپێچی یٔەم رێنماییانەی کردووە. لەم رووەوە رێکاری پێویست بەرامبەر نووسینگەکانی کەناڵی یٔاسمانی NRT گیراوەتەبەر لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ڕاگرتنی هاندانی توندوتیژی و گێرەشێوێنی و تێکدانی یٔارامی هەرێمی کوردستان.