رووداو خولی پێگەیاندنی پەیامنێران دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژانی 10 بۆ 20ـی 2020/11 لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان خولێكی پێگەیاندنی پەیامنێران دەكاتەوە.
بەشداریكردن بەبێ بەرامبەر دەبێت و خەرجییەكانی مانەوە و خواردن لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە دابین دەكرێن.
ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە و دانیشتووی هەر پارچەیەكی كوردستانن، یاخود دانیشتووی عێراق، سووریا و توركیان دەتوانن تێیدا بەشداربن.
مەرجەكان:
1- زمانی كوردی بە خوێندنەوە و نووسین و قسەكردن بە باشی بزانێت.
2- زمانی ئینگلیزی یان زمانی عەرەبی، زمانی توركی بە خوێندنەوە و نووسین و قسەكردن بە باشی بزانێت.
3- تەمەنی لە 23 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 40 ساڵ گەورەتر نەبێت.
4-خوێندكار نەبێت.
5- كارمەندی كەرتی گشتی و تایبەت نەبێت.
سیڤییەكان تەنیا لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن:
peyamner@rudaw.net
PM:12:18:12/09/2020
ئهم بابهته 540
جار خوێنراوهتهوه