جیهان؛(366) رۆژنامەنوس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
تائێستا لە تەواوی جیهان (366) رۆژنامەنوس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە کە زۆرترینی لە وڵاتی پیرۆیە بە (82) رۆژنامەنوس.
رێکخراوی (Press Emblem Campaign - PEC) لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکانی کردوە تێیدا هاتوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تائێستا (366) رۆژنامەنوس لە (47) وڵاتی جیهان بەهۆی توشبون بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەکە، (205) رۆژنامەنوس لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و (90) لە وڵاتانی ئاسیا و (28) لە ئەوروپا و (22) لە ئەفریقا و (21) لە ئەمەریکای باکور، بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
زۆرترین رۆژنامەنوسیش لە وڵاتی پیرۆ تۆمارکراوە کە تەنها لەو وڵاتە (82) رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە، لە ئیکوادۆر (40) رۆژنامەنوس پلەی دوەمی گرتوەو لە پلەی سێیەمیش هیندستانە بە (36) کەس.
لە عێراقیش تائێستا یەک رۆژنامەنوس بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە.
-knnc
PM:05:08:15/09/2020
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه