بۆ ئازادیی كاری NRT و پەیامنێرەكانی بیدەنگی بشكێنن
PM:03:03:20/09/2020


20ی ئەیلولی 2020: سەنتەری میترۆ داوا لە ئەندامانی پەرلەمان و رێكخراوەكانی تایبەت بە ئازادی رۆژنامەگەری و دامەزاوەكانی میدیا لە هەرێمی كوردستان دەكات فشار بكەن بە ئاراستەی كۆتایهێنان بە پێشلكردنی ئازادی كاری رۆژنامەگەری، ئازادی رادەربڕین.
مانگێكە ئۆفیسەكانی كەناڵی NRT لە شارەكانی هەولێر و دهۆك بەبێ بڕیارێكی راگەینراوو روونی دادوەری، دەرگاكانیان بە زەبری هێز داخراوە، فشار دەكرێتە سەر كاری پەیامنێرو كارمەندانیان، رێگە بە كاركردنیان نادرێت.
مانگێك لە داخستنی ئۆفیسی ئین ئار تی لە دهۆك و هەولێر، سەرباری فشارو چاودێریكردنی كاری پەیامنێرانی كەناڵەكە، بەڵام رۆژنامەنوسانی بە شێوازی جوراجۆر راپۆرت و هەواڵی خۆیان لەو شارانە ئامادەكردووە و نەیانهێشتووە، ئامانجی بریارە سەربگرێت.
جێگەی نێگەرانیمانە كە سەندیكای رۆژنامەنووسان، سەندیكای پارێزەریان، یەكێتی نوسەران، كە ناوەندی داكۆكیكاری ئازادی رادەربڕین، هەڵوێستی دیارو جدیان لەسەر ئەم پرسە دەرنەبڕیوە، لە بەرامبەردا چەندین رێكخراوی داكۆكیكاری ئازادی رۆژنامەگەری نێودەوڵەتی، هەڵوێستیان هەبووە نامەی نارەزایەتییان بۆ كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە.
زۆر نیگەرانین لەوەی كە هاوپشتی پیشەیی لە نێو زۆرینەی دەزگاكانی راگەیاندنی كوردستانی و رۆژنامەنوسان ئامادەبوونی نییە، ئەو كاتە بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری دەكەن كە خۆیان دەكەونە بەردەم فشارو و رێگری، بەڵام لەبەردەم چەوسانەوەی هاوكارەكانیان داخستنی كەناڵی میدیای تر، چالاك نین، تەنانەت هەواڵێك لەسەر ئەو پێشێلكاریانە ئامادە ناكەن.
سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات چاوبخشێنێتەوە بە بریاری داخستنی ئۆفیسەكانی كەناڵی NRT، زانیاری بدات بە رای گشتی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بە پێی كام یاسا ئەو ئۆفیسانە داخراون؟ كوا بریارو نوسراوی رەسمی دادوەر؟
سەنتەری میترۆ داوا لە سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆن و لیژنەكانی دەكات، بیدەنگی بشكێنن، بەدواداچوونی جدی بكەن بۆ پاراستنی سەروەری یاسا كاركردن بۆ كردنەوەی ئۆفیسەكانی كەناڵی NRT ئازادكردنی كاری پەیامنێرەكانی.
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسییە لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی Intenews جێبەجێدەكات.
بۆ پەیوەندی:
بۆ زمانی عەرەبی: 07701528887
بۆ زمانی كوردی: 07701523300
metrocenter2009@gmail.com