ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی زیاتر لە١٠ ساڵە چاوەڕێی وەرگرتنی پارچەیەک زەوین
PM:12:21:05/10/2020

خەڵک – بەشی هەواڵ

٢٥٢ ڕۆژنامەنوسی کارای سلێمانی لەداواکارینامەیەکدا بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان، داوادەکەن کە بەدواداچوون بۆ ئەو فۆڕمە بکەن، کە لەساڵی ٢٠٠٩وە واژۆیان کردووە، بۆئەوەی سەدمەندبن لەزەوی نیشتەجێبوون.

لەداواکارینامەکەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەدا ئەوە خراوەتەڕوو،۲٥۲ ڕۆژنامەنووسی کارای سنوری پارێزگای سلێمانی لەساڵی ۲۰۰۹ ەوە فۆرمی زەوی وەرگرتنیان لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پڕکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدا ئێستا باس لەوە دەکرێت لەسنووری سلێمانی خەڵکانی دەستڕۆیشتوو بەدۆنم زەوی داگیردەکەن و دابەشی دەکەن بەسەر خەڵکی ناسایستەدا!

ئەوەش باسکراوە، داواکارن لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنە پەیوەندیدارەکان ، ئەم داواکاری و کێشەیەیان لە پەرلەمانی کوردستان باس بکرێت و بەدواداچوونی بۆبکەن، و لەچوارچێوەی هەر پرساندن یان میواندارییەکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و وەزیری شارەوانی ئەو پرسیارەیان ئاراستەبکرێت بۆ ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی هەمیشە دەبێت مافخوراوبن.

دەقی داواکارینامەکە:

بۆ بەڕێزان/ سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان

بابەت/ داواکاریی
پاش ڕێز و سڵاومان

ئێمە ۲٥۲ ڕۆژنامەنووسی کارای سنوری پارێزگای سلێمانی لەساڵی ۲۰۰۹ ەوە فۆرمی زەوی وەرگرتنمان لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پڕکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچمان بۆ نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدا ئێستا باس لەوە دەکرێت لەسنووری سلێمانی خەڵکانی دەستڕۆیشتوو بەدۆنم زەوی داگیردەکەن و دابەشی دەکەن بەسەر خەڵکی ناسایستەدا!

داواکارین لە سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانی کوردستان و لیژنە پەیوەندیدارەکان ، ئەم داواکاریی و کێشەیەی ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان باس بکرێت و بەدواداچوونی بۆبکەن، و لەچوارچێوەی هەر پرساندن یان میواندارییەکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و وەزیری شارەوانی ئەو پرسیارەیان ئاراستەبکرێت بۆ ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی هەمیشە دەبێت مافخوراوبن؟ و دوای زیاتر لە دەساڵ چاوەڕوانی چاوەڕوانی چی دیکە لە حکومەتی هەرێم بکەین؟ و بۆ تا ئێستا زەویمان پێنادرێت یان لە پڕۆژە نیشتەجێ بوونەکان سودمەند نەبووین؟
لەگەڵ ڕێزماندا
۲٥۲ ڕۆژنامەنووسی سنوری پارێزگای سلێمانی
٤/۱۰/٢٠٢٠