میترۆ پشتیوانی لە یاداشتی رۆژنامەنوسان دەكات




سلێمانی، 25ی شوباتی 2015؛ سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان پشتیوانی لە داواكاری رۆژنامەنووسانی هەولێر دەكات و داوا دەكات یاداشتی ئەو كۆمەڵە رۆژنامەنووسەی پایتەختی هەرێم بەهەند وەبگیرێت و وەڵامیان بدرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە كۆمەڵێك لە رۆژنامەنوسی هەولێری پایتەخت لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەو یاداشتێكیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، نارد. دانەیەكیشی بۆ سەنتەری میترۆ، هاتووە.
لە رێگەی یاداشتەكەیانەوەا گلەییان بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكە ناردوە دەڵێن: بەشی شێر لە گلییانەیان بەر "سەرۆكایەتی پەرلەمان" دەكەوێت. بە هۆی ئەوەی "چەند كەسێكی نێو پەرلەمانی كوردستان، جیاوازی دەكەن لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن"، وەك یاداشتەكە باسی دەكات.
ئەو رۆژنامەنووسانە دەڵێن " بۆیە ناچاربووین بێینە ‌بەردەم پەرلەمانی كوردستان، وەك ناڕەزاییەك و سەلماندنی ئەو جیاوازییەی سەرۆكایەتی پەرلەمان" پەیڕەوەی دەكات.

سەبارەت بە جۆری ئەو "جیاكاری"یەی كە لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان پەیڕەو كراوە ئەو رۆژنامەنوسانە جەختدەكەنەوە كە " لەنێو بالەخانەی پەرلەمان پەیامنێری دەزگای راگەیاندن هەیە وەك پەرلەمانتار حەسانەی هەیە لەچوون و هاتن و گەڕان بەنێو بالەخانەی پەرلەمان بەبێ ئەوەی ئەو ئیجرائاتانەی كە لەگەڵ ئێمە دەیكەن لەگەڵ ئەودا بیكەن"
هەروەها داوای ئەوە دەكەن كە "نابێت ئەم خولە بەهەمان شێوەی خولەكانی تربێت" وەك یاداشتەكە ئاماژەی پێكردوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری رۆژنامەنوسانی هەولێر رادەگەیەنێت و داوا دەكات یاداشتی ئەو كۆمەڵە رۆژنامەنووسەی پایتەختی هەرێم بە هەند وەبگیرێت و وەڵامیان بدرێتەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەردامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.


PM:02:28:26/02/2015




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌