هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لەئاکرێ گوهدار زێباری لەماڵەکەی خۆی دەستگیردەکەن





نیویۆرک، ٢٧ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠_ لیژنەی داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: "بەرپرسانی کوردستانی عیراق پێویستە بەزوویی گوهدار زێباری ئازاد بکەن".

لە ٢٢ ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم، هێزێکی ئەمنی کوردی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی گوهدار زێباری، پەیامنێر و هەواڵسازی، ئاژانسی وڵات نیوزی هەواڵی، لەشاری ئاکرێ باشووری کوردستان، دەیگرن و دەیگوزانەوە بۆ شوێنێکی نادیار"،بەگوێرەی گواستنەوە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان، ووریا حسین سەرنووسەری وڵات نیووز " Wllat News"، کە قسەیان بۆ لیژنەی داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان "cpj" کردووە.

ئەیهان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لەدهۆک، لەرێگەی نامەوە ئەوەی بە لیژنەی داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان ووت، نزیکەی ١٣ ئۆتۆمبێلی نافەرمی کە هەڵگری کەلوپەلی جیاوازبوون، لەماڵی دیندار زێباری دەرکەوتوون بۆ دەستگیرکردنی.

سەعید، وێنەیەکی ڤیدیۆیی بۆ لیژنەی داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان ناردووە، دوای هەڵکوتانە سەرماڵەکەی تێید دەردەکەوێت، ماڵەکە شێوێنراوە، بەووتەی ئەو، هێزە ئەمنییەکان کۆمپیوتەر و مۆبایلی تایبەتی گوهداریان پشکنیووە، هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ماڵەکەی دەستیان بەسەرداگرتووە، لەوانەش مۆبایلی خێزانەکەی کچەکەی و دووکەس لە کەسە نزیکەکانی. 

نازانین تائێستا لەکوێ دەستگیکراوە، ئەیهان زیاتر ووتی: "نازانین ناسنامەی ئەو هێزەی گوهداری دەستگیرکردووە بۆ هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چیە؟".

ئیگناسیۆ میگێل دیلیجادۆ، نوێنەری لیژنەی داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان "cpj" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقیا، "پێوویستە لەسەر دەسەڵاتداران لەباشووری عێراق بوەستن لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر بنەمای "میزاج"  بەبێ بەڵگە، ووتی: "داوادەکەم گوهدار زێباری بەپەلە ئازاد بکرێت بوەستن لە دەمکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و گرتنیان بەبێ دادگایەکی ئازادانە".

لەوبارەیەوە حسین، ووتی "لەهەفتەی کۆتایی پێش دەستگیرکردنی، زێباری لە ترسێکی زۆردا دەژیا بۆیە خۆی حەشاردابوو، چونکە چەندین نامەی هەڕەشەی بۆچووە، "ئێمە دوودڵین سەبارەت بەچارەنووسی پەیامنێرەکەمان".

حسێن زیاتر دواو، زێباری لەبەشی کرمانجی وڵات_کاریکردوو، بەڵام هەڕەشەکان ناچاریکردووە خۆی بشارێتەوە، زێباری پێشتر لە ئێن ئاڕتی کاری کردوو، دەسەڵاتدارانی کوردستان بەبەردەوامی فشاریان بۆ هێناوە کاتێک هەڵیان کووتاوەتە سەر نوسینگەکانی و و ڕۆژنامەنووسەکانیان دەستگیرکردووە.

دیندار زێباری رێکخەری حکومەتی هەرێم بۆ وەڵامدانەوەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان، دەڵێت: "چاودەخشێنینەوە بە گرتنی گوهدار زێباری و وەڵامی لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان دەدەینەوە لەنزیکترن کاتدا".

بەگوێرەی بەدواداچوونی لیژنەی پارێزگاری لەڕۆژنامەنووسان، گوهدار زێباری چەندین جار گوهدار زێباری هێرشی کراوەتە سەرو دەستگیرکراوە دەست بەسەر کەلوپەلەکانی گیراوە و شکێنراوە، بەگوێرەی گفتووگۆیەکی لەگەڵ لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان 
هەستاوون بە دروستکردنی کاری بەڵگەیی لەسەر کوشتنی ئەو کەسانەی بەهۆی ئازادیی ڕادەربڕین یان چالاکی سیاسی لەناوچەی بادینان کوژراون، لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٠ تا ٢٠٢، هاوکات ئەو ڕووماڵی ئەو هێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەر ناوچە سنورییەکانی تورکیا، وە ئەوانەی ئیتخلاس و گەندەڵی دەکەن.


PM:05:38:28/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌