ژمارەیەک پەرلەمانتاری سویدی لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەن




ژمارەیەک پەرلەمانتاری سویدی لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن"  داوای یٔازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت یٔەو ڕۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە یٔێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەکانیان". 


هەریەک لە ئامینە کاکە باوە ئەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ و مارگەرێتا سێدەرفێلت، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات، یٔوللێ تورێل، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموکرات نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی سەرۆکی حکەمەتی هەرێم دەکەن و ڕایدەگەیەنن"  هەڵکشانی ژمارەی دەسەتگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان". 


لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی "سپی" نێردراوە باس لەوەشدەکەن، یٔێمەی پەرلەمەنتارانی سویدی، کە ساڵانێکی زۆرە داکۆکی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و یٔازادی دەکەین، داوای یٔازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت یٔەو ڕۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە یٔێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەکانیان. 
دەقی نامەکە:


نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی 

لە وڵاتی سوید پشتیوانییەك بەرچاو بۆ مافەکانی گەلی کورد هەیە. لە هەمان کاتدا نیگەرانییەك سەبارەت بە دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توند و تیژی دژی ڕۆژنامەوان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هەیە.

هەڵکشانی ژمارەی دەسەتگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.

یٔێمەی پەرلەمەنتارانی سویدی، کە ساڵانێکی زۆرە داکۆکی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و یٔازادی دەکەین، داوای یٔازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت یٔەو ڕۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە یٔێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەکانیان. 

ستۆکهۆلم، ٣١/١٠/٢٠٢٠

یٔامینە کاکەباوە، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ.
مارگەرێتا سێدەرفێلت، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات.
یٔوللێ تورێل، یٔەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموکرات.

-speemedia


PM:01:44:31/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌