مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس، سه‌باح ئه‌تروشی له‌لایه‌ن ئاسایشی دهۆك تێپه‌رده‌بێت‌و په‌رله‌مانتارێكیش داواده‌كات، به‌پێی یاسای رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌یاداشتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رۆژنامه‌نوس سه‌باح ئه‌تروشی به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007ی رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك ئاسایش ده‌ستگیری بكات.
سه‌باح ئه‌تروشی، له‌رۆژی پێنجشه‌مه 29 كانونی دوه‌م پاش به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی (بادینان سات)ی كه‌ناڵی ئاسمانی بادینان سات به‌ته‌له‌فون داوای لێده‌كرێت بچێته ئاسایشی ئه‌و شاره.
له 2ی شوباتی رابردوش ئه‌تروشی له‌لایه‌ن ئاسایشی دهۆك به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه ته‌شهیری كردوه ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات لیژنه‌كانی، مافی مرۆڤ‌و رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن‌و ناوخۆ، رابسپێرن كه به‌دواداچون بۆ پرسی ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بكه‌ن.
سه‌باح ئه‌تروشی پێشوتر رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ‌و به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ناڵی NRT بوه له‌پارێزگای دهۆك.
له 7ی شوباتی رابردوش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك، زانیاری ته‌واو بده‌ن به‌رای گشتی سه‌باره‌ت به‌ده‌سگیركردنی رۆژنامه‌نوس، سه‌باح ئه‌تروشی‌و كه‌یسه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز