ئەنجومەنی پارێزگا هۆبەی زانیارى پێک دەهێنێت



 
میترۆ، سلێمانی
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی یاسای پێدانی زانیاری ئەنجومەن هۆبەی پێدانی زانیاری پێک هێناوە دەرگای هۆبە کراوەیە بۆ هاوڵاتی و میدیاکارێک کە داوای زانیاریمان لێ بکات.

ئەم لێدوانەی  د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی سیمینارێک بە ناونیشانی (ئەنجومەنی پارێزگاکان و تێڕوانینێکی یاسایی و ئیدارییانە) کە لەلایەن میدیای باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە هۆڵی زەرگەتە رێکخرابوو، سەنتەری میترۆش بانگهێشتکرابوو بۆ ئەم چالاکیە.

د. هەڤاڵ رایگەیاند بە مەبەستی چەسپاندنی پرەنسیپی شەفافیەت ئەنجومەن هۆبەیەکی بە ناوی هۆبەی زانیار پێک هێناوە کە ئەرکی جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریە، وتی " دەرگای هۆبەی زانیاری کراوەیە بۆ هەر هاوڵاتی و میدیاکارێک کە داوای زانیاریمان لێ بکات."

لەو کۆڕەدا کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستانی و عێراقی و نوێنەری رێکخراوی مەدەنی و چالاکوانی سیاسی و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان ئامادەی بوو تیشکی خستە ئەرکی نوێنەرانی خەڵک لە روبەڕوبونەوە و بنەبڕکردنی گەندەڵی و پێویستی گۆڕینی هەندێ یاسا کە بەربەستن لەبەردەم ئەم ئەرکە قورسە.


PM:08:23:04/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌