میترۆ، سلێمانى
له‌دواى دوساڵ و دومانگ به‌سه‌ر تۆماركردنى سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌كه‌ناڵى KNN پاش ئه‌وه‌ى بۆ پێنجه‌مین جار له دادگا ئامادابوو ئه‌مرۆ 14ى نیسانى 2015، دادگاى دهۆك بڕیارى دا به‌رپرسى كه‌ناڵى ئاسمانى KNNئازاد بكرێت.
هاوكات ئه‌میر گۆران به‌پرسى كه‌ناڵى KNN به وێب سایتى (سبه‌ى) راگه‌یاندووه: دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راپۆرتێكم له كه‌ناڵی KNN له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده كردبو له‌سه‌ر رۆیشتنی "كچێكی ئێزیدی له‌گه‌ڵ كوڕێكی موسڵمان و خستنه‌ڕوی راسته‌قینه‌ی روداوه‌كه"،
راپۆرته‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌نگی دایه‌وه‌و وایكرد سه‌رۆكی حكومه‌ت و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاو میری ئێزدییان و ده‌یان رێكخراوی مافی مرۆڤ له كوردستان و ده‌ره‌وه هاتنه ده‌نگ و كاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه كرد، ئه‌وه‌ش كه‌سوكاری كچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردبو، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌رم تۆمار كرد.
به‌پرسى كه‌ناڵى KNN له دهۆك ئه‌وه‌شى به سبه‌ى وتووه: دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار له دادگا‌و بنكه‌ی پۆلیس ئاماده بوم و پێشتریش به كه‌فاله‌تی بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی له‌دادگای دهۆكه‌وه ئازاد كرابوم، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌ڵگه‌كانی لایه‌نی سكاڵاكار ئه‌وه ناسه‌لمێنن كه سزا بدرێم، بۆیه بڕیاریدا به داخستنی دۆسیه‌كه‌و ئازاد كردنم.