میترۆ، سلێمانى
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ 20ى نیسانى 2015، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ئۆتۆمبێلێكى جۆرى BMW ته‌قه‌له سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى چه‌رمو ده‌كرێت، وته‌بێژى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان واده‌رده‌كه‌ورێت كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تى بێت.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ له‌لێدوانێكى بۆ میترۆ ووت،" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگاداركراین كه ته‌قه‌له‌سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى چه‌رموكراوه، وه زانیارى له‌سه‌ر جۆر و ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى ته‌قه‌ى له‌سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى چه‌رمو كردووه دراوه به‌پۆلیس".
وتیشى: چاوه‌ڕاونین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى جدى بكرێت له‌هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
رێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ باسى له‌وه‌شكرد ، جارێ نه‌زانراوه روداوى ته‌قه‌كردنه‌كه په‌یوه‌ندى به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌یه یاخود نا.
جه‌ختى كرده‌وه،" په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌كارى رۆژنامه‌نووسیه‌وه یاخود نا ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ى جدى بكرێت و بكه‌رانى ئه‌و كاره بدرێنه دادگا".
هاوكات هه‌ژار بابان سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى چه‌رمو به‌میترۆى راگه‌یاندبوو كه، كاتژمێر 2:20 داونیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى BM ره‌نگى ڕه‌ش كه تابلۆى كه‌ركوكى هه‌ڵگرتبوو ته‌قه‌ى لێكردم و دواتر هه‌ڵهات، به گه‌یشتنیان به نه‌خۆشخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ سكاڵامان تۆماركرد.
ئه‌وه‌شى به‌میترۆ راگه‌یاندووه كه، نازانێت هۆكاره‌كه‌ى چیه‌و تاچه‌ند په‌یوه‌ندى به‌كارى رۆژنامه‌وانیه‌كه‌مه‌وه هه‌یه یاخود نا.
هاوكات نه‌قیب جه‌لال مه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ میترۆ پشتڕاست كرده‌وه وتى، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆیان سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى چه‌رمو له ئۆتۆمبێلێكى جۆرى BMW ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و بریندار ده‌كرێت، سكاڵاى له‌دژى كه‌سێك تۆماركردووه له ئێستادا به‌مادده‌ى 405له یاسایى سزادان فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، " به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تى بێت".