شاعیر‌و نوسه‌ر، که‌ریم شاره‌زا شه‌وی ڕابردو له‌شاری هه‌ولێر له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
که‌ریم شاره‌زا یه‌کێک بوه له‌شاعیرو نوسه‌ره دیاره‌کانی کورد که به‌درێژایی زیاد له‌نیو سه‌ده به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و برای شاعیری ناودار، ئه‌حمه‌د دڵزاربوه.
ئه‌و نوسه‌ره له‌دایکبوی ساڵی 1928ی شاری کۆیه‌بوه له‌ساڵی 1952 یه‌که‌مین به‌رهه‌می خۆی بڵاوکردوه‌ته‌وه.
شاره‌زا یه‌کێک بوه له‌دامه‌زرێنه‌رانی لقی هه‌ولێری یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد.
بڕیاره که‌ریم شاره‌زا ببرێته‌وه زێدی خۆی‌و له‌شاری کۆیه به‌خاک بسپێردرێت.
ئاوێنه‌نیوز