به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كه له ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكیدا كردبووی، كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری (یاسر ئه‌بو هیلاله)ی په‌یامنێری سایتی (جه‌زیره نێت)ی له مۆسكۆ له‌سه‌ركارلابرد.
له شه‌ممه‌ی رابردوودا راپۆرتێك به ناونیشانی"سنۆدن تیۆری پیلانگێڕی له مۆسكۆ زیندووده‌كاته‌وه: بن لادن نه‌مردووه و له ژیاندایه" بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشا.
په‌یامنێری جه‌زیره، ئاماژه‌ی به‌و زانیاریانه كردبوو كه له رۆژنامه‌ی "مۆسكۆ تریبیۆن"ه‌وه وه‌ریگرتووه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان دوورن له راستییه‌وه و ئه‌و رۆژنامه‌یه بوونی نییه و سنۆدنیش له بنه‌ڕه‌تدا قسه‌ی له‌سه‌ر بن لادن نه‌كردووه، به‌ڵكو زانیارییه‌كان له یه‌كێك له سایته گاڵته‌جاڕییه‌كان وه‌رگیراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی جه‌زیره، له‌سه‌ركارلابردنی ئه‌و په‌یامنێره‌ی راگه‌یاند كه راپۆرته‌كه‌ی نوسیبوو، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش داوای لێبوردنی كرد كرد و له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌سیبوك) نوسی: "ئه‌وانه‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره به‌رێوه‌ده‌به‌ن، مرۆڤن، مرۆڤیش شایه‌نی هه‌ڵه‌یه، جه‌زیره‌ش له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنیداوه، پابه‌ند ده‌بێت به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی".