سەندیكای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر نووسینگەی رووداو لەسلێمانی دەكەن




پاشنیوەڕۆی رۆژی 10 ی ئۆكتۆبەری 2015 كۆمەڵێك خۆپیشاندەر لەشاری سلێمانی هێرشیان كردەسەر نووسینگەی تۆڕی میدیایی روداو، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، هەرزوو هێزەكانی پۆلیس و چالاكیە مەدەنیەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو كۆنترۆڵی بارودۆخەكەیان كرد..

بەڵام زەرەرو زیانێكی ماددی زۆر بەر باڵەخانەی نووسینگەكە كەوت..

ئێمە وەك سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئیدانەی ئەم هێرشەو هەموو جۆرە هێرش و توندوتیژیەك دەكەین كە بەرامبەر بە میدیاو میدیاكاران و نووسینگەكانی میدیا بكرێت..

داواكارین كاری میدیاو دەسەڵاتی چوارەم تێكەڵ بە سیاسەت و دەسەڵاتەكانی تر نەكرێت و لەلایەن خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیسیش بە چاوی گومانەوە لە میدیاكاران نەڕوانن و بیانپارێزن ..

پایتەختی رۆشنبیری دەبێت لە رووی سەرجەم كایە ژیانیەكان و رۆشنبیریەكانەوە شارێكی سپی و پاك بێت و میدیا لەم سنوورەدا دەبێت ئازادانە كاری خۆی بكات.. چونكە گەر میدیا رێگری لێبكرێت ئەوا دەنگی ناڕازی و نارەزاییەكان ونارازییەكان كێ بیگەیەنێت؟؟؟
 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان


PM:06:27:10/10/2015




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌