میترۆ راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادیی رۆژنامەنوسی رادەگەیەنێت






سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، رۆژی شەممەی داهاتوو 16ی كانونی دووەمی 2016 راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادیی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.


رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ، بە دواڕۆژی وت "لە راپۆرتی ساڵانەدا باسمان لە رەوشی ئازادیی رۆژنامەنوسیی هەرێم كردوە و پێشێلكارییەكانی ساڵی رابردووشمان تۆماركردوون، كە بەرامبەر رۆژنامەنوسان كراون".


راپۆرتی ساڵی 2015ی میترۆ سەعات 11ی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 16ی كانونی دووەم لە رێوڕەسمێكدا لە هۆڵی یانەی كۆمەڵایەتی كوردستانی خێزانی لە شاری سلێمانی، رادەگەیەنرێت.


سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بە هاوكاریی رێَكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی، ساڵانە راپۆرتی تایبەت بە پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنوسان بڵاودەكەنەوە.
 
دواڕۆژ




PM:09:19:10/01/2016




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌