بەڕێزان بنەماڵەی هاوڕێی كۆچكردوو خالید محمد صدیق




بەڕێز خاتوو روبار خالید ئەندامی بۆردی سەنتەری میترۆ
بەبۆنەی چلەی باوكی بەڕێزتانەوە (خالید محمد صدیق) بەناوی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەرۆژنامە نووسان، سەرلەنوێ پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ ئێوە و تەواوی خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین.

هاوڕێ خالیدی باوكتان ،مرۆڤێكی ماندوو و خاوەن بیركردنەوەیەكی رۆشن بوو بۆ ژیان و بۆ ئینسان،ئەو سەرباری ئەوەی خەباتگێڕێكی نەبەرد و گیانفیدا بوو لەسەردەمی تاریكی دەسەڵاتی بەعس و دواتریش بەو هۆیەوە تاڵاوی زیندانی چەشت و كاریگەری خراپی لەسەر بەجێهێشت،بەڵام هەرگیز بیروباوەڕی ژیاندۆستی و رۆشنفكری بۆ ژیان لەدەست نەداو نمونەیەكی بەرزی خەباتی ئینسان بوو لە پێناو ئازادی و یەكسانی و دادوەری.

كۆچی ناوادەی باوكی بەڕێزتان لەناخەوە ئێمەی هەژاند، هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی ئێوەو سەرجەم بنەماڵەكەتان بێت
هەزاران سڵاو و دروود بۆ رۆحی بێگەردی هاوڕێ‌ خالید و بۆئێوەش سەبووری و دڵنەوایی.خۆمان بەهاوبەشی خەم و ئازاری ئێوە دەزانین.

سەنتەری میترۆ



PM:08:31:31/01/2016




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌