میترۆ پشتیوانی بۆ میدیاكار لەنیا عەبدوڵا رادەگەیەنێت





21ی ئاداری 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی هێرشكردنە سەر میدیاكار لە نیا عبدوڵا و سوتاندنی ئامێرەكانی پەخشی كۆمپانیای بابیلۆن دەكات و داوای لێپێچینەوە لەو روداوانە دەكات.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 20ی ئادار لەكاتی خۆئامادەكردن بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگێك كە كۆمەڵگەی گەشتیاری چاڤیلاند بە نیازبوو رێكیبخات دەیان كەس هێرشیان كردە سەرتەختەی شانۆی ئاهەنگەكە و لە گرژییەدا هێرشكرایە سەر لەنیا عەبدوڵا، پێشكەشكاری ئێن ئاڕ تی 2 دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا.

لەنیا عەبدوڵا، پێشكەشكاری كەناڵی nrt 2 ڕایگەیاند، بەهۆی كۆمەڵێك كەسەوە نەیانتوانیوە ئاهەنگی نەورۆز لە چاڤی لاند ئەنجام بدەن.
پێشكەشكارەكەی ئێن ئاڕ تی 2 بەدەم گریانەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاندوە "ویستوویانە لەم قەیرانی داراییەدا و لە ئاهەنگی نەورۆزدا دڵی خەڵك خۆش بكەن و كاتێكی خۆش بەسەر بەرن، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەك لە كارمەندانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی برینداربوون و زیانی مادیش بەر پرۆژەی چاڤی لاند كەوت".

بە پێی لێدوانی ئارام سەعید بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی لاند بۆ میدیاكانی "بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانیشەوە بە سەدان هەزار دۆلار زیانی مادی بەر چاڤی لاندا كەوتووە و ژمارەیەك لە ستافی چاڤی لاندیش برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و دوانی دیكەش تێكشكێندراون."
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی هێرشكردنە سەر میدیاكار لە نیا عبدوڵا دەكات و پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی دەردەبڕێت .

سەنتەری میترۆ تێكشكاندن و سوتاندنی ئامێرەكانی پەخشی كۆمپانیای بابیلۆن كە بۆ پەخشی راستەوخۆ لەو شوێنە ئامادە بوو دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادی كاری میدیایی و داوای لێپێچینەوە لەو رووداوانە دەكات.

میترۆ پێی وایە پاش بڵاوكردنەوەی هەندێ گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و نمایشی ئەو كەسانە كە هاندەری سەرەكی بوون بۆ توندوتیژی، كاری لیژنەكانی لێكۆڵینەوە لە دۆزینەوەی هێرشبەران ئاسان بووە.

بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.


بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999



PM:05:28:21/03/2016




ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌