ئاسایش هێرش دەكاتە سەر تیمێكی كەناڵی سپێدە




سلێمانی 15ی نیسانی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی پەلاماری چەند كارمەندێكی ئاسایش لە قەزای چەمچەماڵ بۆ سەر تیمێكی كەناڵی سپێدە دەكات و داواش لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەكات بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكات.

رۆژی پێنج شەممە لە كاتی بەڕێوەچوونی گردبونەوەكی كەسوكاری ئەنفالكراوان لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال لەو شارە، پەلاماری تیمی كەناڵی سپێدە دراو رێگری لە روماڵكردنی تیمی كەناڵی NRTی كراو پەیامنێركەیش داواكراوە بچێتە ئاسایشی شارەكە.

شەوی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك بڵاوكراوەیەوە دەردەكەوێت، تیمەكەی كەناڵی سپێدە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، چاوپێكەوتن لەگەڵ هاوڵاتییەك دەكات سەبارەت بە داواكارییەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوان.

لەو كاتانەدا كارمەندێكی ئاسایش بە راكردن لە پشتی هاوڵاتییەكە دەر دەكەوێت وداوایان لێدەكات چاوپێكەو تنەكە رابگرن، پاشان دوو كامەندی تریش بۆ هەمان مەبەست لە تیمەكە نزیك دەبنەوە و بەهێز دیدارەكە رادەگرن.
گۆران لوقمان پەیامنێری كەناڵی سپێدە بە میترۆی ووت" سێ كارمەند پەلاماری داین و بە زۆر مایك و كامێراكەیان برد لەو بەینەدا دەستم بریندار بوو"
باسیلەوەشكرد پاش ئەو كامێراكەیان بۆ گێڕاینەوە هەندێ بەشی كامێراكەمان شكابوو.
ئەمەو شەوی رابردوو كەسێك بەناوی كارمەندی ئاسایشی خۆرئاوا پەیوەندی بە وێنەگری كەناڵەوە كردوە، پێی ووتوە" چونكە ئەو گرتە ڤیدێوییەت لە فیس بووك بڵاوكردۆتەوە داوای یاسایت لەسەر تۆمار دەكەم"
سوار بیلال بە میترۆی ووت" سەرباری ئازاردان و پەلاماردانمان باس لە داوای یاسایی دەكەن"

رێگری لە روماڵكردنی راستەوخۆی كەناڵی NRT كرا لە شاری چەمچەماڵ و پەیامنێرەكەی كەناڵەكەیش برا بۆ ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ.
رزگار جەبار پەیامنێری NRT لەو شارە بە میترۆی ووت" لەگەڵ وێنەگر ئاوات مەحمود راستەوخۆ راپۆرتمان دەكرد ئاسایش هات و رێگری لێكردین" جەختیكردەوە" بەمەشەوە نەوەستان پێیان راگەیاندم كە بچمە ئاسایش كە چوم لە ژوری بەڕێوەبەر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دانرام و تا گربونەوەكە تەواو بوو ئەوسا وتیان بڕۆ"
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان وێڕای سەركۆنەكردنی پەلاماری كارمەندەكانی ئاسایشی قەزای چەمچەماڵ بۆ سەر تیمیەكەی كەناڵی سپێدە دەكات و داواش لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەكات بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكات.

بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999


PM:05:07:15/04/2016




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌