پرسی پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسان له‌ هه‌رێم



ئەمڕۆ لەسەرتاسەری جیھاندا رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری دەكرێتەوە، ئەم رۆژە لەسەر پێشنیازی رێكخراوی یونیسكۆ لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە لە ساڵی ١٩٩١ بە رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری دەستنیشانكراوە و ساڵانەش لە وڵاتاندا یادی ئەم رۆژە دەكرێتەوە.

لە هەرێمی كوردستانیش لەو رۆژەدا سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و رێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ژێر ناونیشانی (رەوشی ئازادی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ و تێڕوانینمان بۆ داهاتوو) ئەنجام دا.

لەم کۆنفرانسە هەریەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەری حكوومەتی هەرێم و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئامادە بوون و تێڕوانینیان بۆ داهاتووی رەوشی رۆژنامەوانی خستە روو. لە دەستپێكی کۆنفڕانسەکەدا رێكخەری سەنتەری میتڕۆ رەحمان غەریب گوتی: "لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنووسیدا سەری رێز بۆ قوربانییانی نووسین دادەنوێنین، خۆشحاڵین وەك سەنتەری میترۆ لە پایتەختی هەرێمی كوردستانین، كوردستان خاوەنی دوو یاسای گرنگە لەم بوارەدا ئەوانیش یاسای كاری رۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەڵام گرفتی زۆرمان هەیە، لە كاتێكدا ئەم رێورەسمە رێكدەخەین كە ژینگەی كاری رۆژنامەنووسی بە گشتی لەبار نییە، چونكە هەر ناوچەیەك لە كوردستان یاسایەكی تایبەت بەخۆی هەیە و دەسەڵاتی هەر ناوچەیەك بەپێی روانینی خۆی كار دەكات، جگە لەوەش هەزاران لاپەڕە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیدابوون كە هیچ كارێكیان نییە جگە لە هێرشكردنە سەر دەزگاكانی میدیایی ئازاد".
 
لە بەشێكی قسەكانیدا رێكخەری سەنتەری میترۆ داوای لە لایەنەكانی پەیوەنددار كرد كە كاری جددی بكەن بۆ بەرەوپێشچوونی كاری رۆژنامەوانی و لە هەمانكاتدا داوای كرد رۆژنامەنووسانیش لە چوارچێوەی ئیتیكێتی كاری رۆژنامەوانییان كارەكانییان ئەنجامبدەن و لەمبارەیەوە رەحمان غەریب گوتی: "سەنتەری میترۆ لەم رۆژەدا داوا دەكات دۆسیەكانی تاوان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان بكرێنەوە و پێشێڵكارییەكان بوەستێت و داخستنی كەناڵەكان كۆتایی پێ بێت و قەرەبووی زیانەكانی رۆژنامەنووسەكان بكرێنەوە، لە هەمانكاتدا پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان لەچوارچێوەی ئیتیكێتی كاری رۆژنامەوانییاندا كارەكانییان ئەنجام بدەن و نابێت جیاوازی لە نێوان كەناڵەكانیش بكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانی كوردستان پێویستە كاری جددی بۆ ئەو بابەتە بكات و پێویستە راپۆرتەكانی بیانی و ناوخۆییەكان بە هەند وەربگیرین".

دواتر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر تیشكی خستە سەر رەوشی رۆژنامەنووسان و ئاماژەی بە راپۆرتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەری.

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ماتیاس میتمەن گوتی: "خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ ئامادەم لە رۆژی جهیانی ئازادی رۆژنامەگەری، ئەمڕۆ گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەریەكەمان رێز لە رەخساندنی ئازادی میدیا بگرین لە هەموو جیهاندا، ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەم دواییەدا راپۆرتی ساڵانەی مافەكانی مرۆڤی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو وڵاتانەی كە ئازادی رادەربڕینی لێ كپ دەكرێت، كەمتر دەتوانن ئابوورییەكانیان پێشكەوتووبێت و گەشە بكەن، لە ئێستادا داعش نزیكە و هەڕەشەی لەسەر هەموومان هەیە. هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت لەو كاتەی كە پارێزگاری لە ئازادییەكانی میدیا بكات، زۆرێك لە حكوومەتان پرسیارێك لەبەردەمییاندا هەیە كە چۆن ئازادی رادەربڕین برەخسێنن بۆ میدیا و وا دەزانن كە ئازادی رادەربڕین هەڕەشەیە و هەندێك لە حكوومەتەكانی دیكە بە تایبەت ئەوانەی دیموكراسین گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ئازادی میدیا پێویستە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی ئازاد هەبێت".

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئاماژەی بە رۆڵی میدیا كرد وەكو چاودێرییەكی پێویست بەسەر زێدەڕۆییەكانی حكوومەت و لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: "ئازادی رۆژنامەوانی چاودێرییەكی پێویستە لەسەر زێدەڕۆیی حكوومەت و گەیەنەرێكی پێویستە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ خەڵكدا، لەوەتەی ساڵی 1791 كە یەكەمجار حكوومەتی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە یەكەم یاسای هەمواركردنەوەی كرد بۆ دەستووری ئەمریكا، لەم هەمواركردنەوە گەرەنتی ئەوەی كرد كە ئازادی میدیا و رۆژنامەوانی هەبێت دانی بەوە دانا كە یارمەتیدانی میدیا پێویستە نەك خنكاندنی میدیا كە ئەمەش بێگومان دەبێتە هۆی پێشكەوتنی وڵات".

ماتیاس میتمەن گوتیشی: "بە گوێرەی رێكخراوی چاودێری ئازادی رۆژنامەوانی لە جیهاندا، ئازادی میدیایی لە عێراق بەرەو تێكچوون چووە لە دوای ساڵی 2013 و سەنتەری میترۆش راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە 173 پێشێڵكاری هەبووە لە ساڵی رابردوودا لە دژی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان".

دواتر گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆی دایەوە و بە راپۆرتێكی ناڕاستی وەسف كرد و ئاماژەی بە پۆلین نەكردنی پێشێڵكارییەكان كرد لە راپۆرتەكەدا و ئاماژەی بە مایكرۆفۆنی یەكێك لە دەزگاكانی میدیا كرد لەبەردەمی خۆی، لە كاتێكدا لە راپۆرتەكەدا ئەو دەزگایە وەكو دەزگایەكی داخراو لە شاری هەولێر لە رێزبەندی پێشێڵكارییەكان ئاماژەی پێكرا بوو.

هەر لەو کۆنفرانسە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی وەڵامی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆی دایەوە و گوتی: "لێرە كە باسی میدیای ئازاد دەكەین دەبێت ئێمە جیاوازی بكەین لە نێوان فەوزای میدیاگەری و ئازادی میدیاگەری، لەبەر ئەوە زۆرجار تێكهەڵكێشییەك هەیە لە نێوان ئەو دوو لایەنە، لەگەڵ رێزم بۆ میدیاگەران، بەڵام لە كوردستانیش فەوزایەكی میدیاگەری هەیە و بەڕێز رێكخەری سەنتەری میترۆ لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بە پێشێڵكارییەكانداوە كە ژمارەیان 173 پێشێڵكارییە، ئێمە نكۆڵی لەوە ناكەین، بەڵام دەبێت پۆلین بۆ پێشێڵكارییەكان بكرێت، بۆ نموونە رۆژنامەنووسێك دەچێتە بەرەكانی جەنگ و لەبەر سەلامەتی گیانی ئەو رۆژنامەنووسە، رێگایان پێ نادرێت بۆ رووماڵكردنی هەواڵەكە، چونكە ئەمە لە هیچ شوێنێكی دونیا نییە رۆژنامەنووس راستەوخۆ لە هێڵی پێشەوەی بەرەكانی جەنگ رووماڵی هەواڵەكان بكات و پرۆسەی جەنگ بگوازێتەوە و بۆیە ئەمە ناكرێت بچێتە چوارچێوەی پێشێڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان چونكە زۆرجار لە رووی ئەمنییەوە رێگاپێدراو نییە كە پەخشی راستەوخۆ لە بەرەكانی جەنگ بكرێت چونكە ئەمە پێدانی زانیارییە بە دوژمن".

سەفین دزەیی گوتیشی: "لە راپۆرتەكەتاندا باسی رێگەگرتن لە كەناڵی كەی ئێن ئێن كراوە لە هەولێر لە كاتێكا ئەوەتا مایكرۆفۆنی كەی ئێن ئێن لەبەردەمم دانراوە و قسەكانم دەگوازێتەوە، جگە لەوەش من بۆخۆم پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری كەی ئێن ئێن كردووە كە دەتوانن لە هەولێر و دهۆك كاری خۆیان بكەن كەچی گوتیان نەخێر دەبێت ئەوەش لەگەڵ مەسەلەی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە و ئێمە رێگامان پێداون كە كاری خۆیان بكەن، جگە لەوەش لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە پارتی رێگری لە كەناڵی كەی ئێن ئێن كردووە بەڵام ئەوە بڕیاری حكوومەت بووە نەك پارتی".

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەخنەی لە راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ گرت و ئاماژەی بەوە كرد نابێت بەبێ پۆلینبەندی پێشێڵكارییەكان لە داتای راپۆرتەكانتاندا ئاماژەی پێ بكرێت و لەمبارەیەوە گوتی: "ئەگەر مەبەست كۆكردنەوەی كۆمەڵێك شت بێت بەناوی پێشڵێكاری بۆ ئەوەی جێگە و پێگەی ئەو رێكخراوە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز بكرێت، ئەوا شتێكی هەڵەیە، چونكە ناوزڕاندنی كۆمەڵگەیەكەی خۆتە بەر لە هەر شتێك".

سەفین دزەیی پێی وابوو ئەگەریش یاسایەك دەربچێت بۆ پێدانی زانیاریی بە رۆژنامەنووسان، هێشتا مانای ئەوە نییە كە تەواوی زانیارییەكان بخرێتە بەردەستی رۆژنامەنووسان و لەمباریەوە گوتی: "یاسایەك هەیە بەڵام تا ئێستا داڕشتن و رێنماییەكان خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە كە پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و دەواتر رێبنماییەكان دەردەچێت بەڵام مانای ئەوەی نییە هەموو زانیارییەكان بخرێتە بەردەستی میدیا چونكە لە ئەمریكاش شتی وا نەبووە كە رەنگە زانیاری جەنگی دوەمی جیهانی هەبێت كە تا ئێستا هیچ میدیاكارێك نەیدیووە".

سەفین دزەیی گوتیشی: "میدیاكاران رۆڵێكی گرنگییان هەیە چونكە هەر لە ساڵی 1991وە لە كاتی كۆڕەوەكە، ئەگەر زوومی كامێراكان نەبوایە ئەوا رەنگە ئەو كارەساتە نەدەكەوتە بەر چاوی جیهان و ئەو بارودۆخە درووست نەدەبوو، هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەكی تەندوورستمان لەگەڵ میدیا هەبێت و دەبێت لەهەندێك بنەما هاوبەش و هاوبیر بین".

بەپێی ئامارەكانی پێشێڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە داتاكانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی رابردوو ژمارەیان 173 پێشێڵكاری بووە كە لەو ژمارەیەش دوو رۆژنامەنووس لە بەرەكانی جەنگ بریندار بوون و 7 رۆژنامەنووس بە بەرد بریندار بوون و 15 رۆژنامەنووس لێیاندراوە و 33 رۆژنامەنووسیش دەستبەسەر كراون و 22 رۆژنامەنووسیش كەلوپەلەكانییان شكێندراوە و 48 حاڵەتی رێگریكردنیش لە رۆژنامەنووسان تۆماركراوە و هاوكات تەقەكردنیش لە تیمی دوو كەناڵی راگەیاندن كراوە و 14 حاڵەتی جیاكاریش لە نێوان كەناڵەكان تۆماركراوە و3 حاڵەتی هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان و 3 حاڵەتی هێرشی ئەلیكترۆنی و 14 حاڵەتی هەرەشە تۆماركراوە. سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2009 لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە بە هاوكاری پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دامەزراوە و ئامانجی ئەم سەنتەرە خوڵقاندنی كەشێكی گونجاوە بۆ كاری رۆژنامەنووسی بە پشتبەستن بە یاسای كاری رۆژنامەنووسی ژمارە 35ی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكراوە.
 
Payam.Tv
ئەمڕۆ لەسەرتاسەری جیھاندا رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری دەكرێتەوە، ئەم رۆژە لەسەر پێشنیازی رێكخراوی یونیسكۆ لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە لە ساڵی ١٩٩١ بە رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری دەستنیشانكراوە و ساڵانەش لە وڵاتاندا یادی ئەم رۆژە دەكرێتەوە. 

لە هەرێمی كوردستانیش لەو رۆژەدا سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و رێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ژێر ناونیشانی (رەوشی ئازادی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ و تێڕوانینمان بۆ داهاتوو) ئەنجام دا. 

لەم کۆنفرانسە هەریەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەری حكوومەتی هەرێم و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئامادە بوون و تێڕوانینیان بۆ داهاتووی رەوشی رۆژنامەوانی خستە روو. لە دەستپێكی کۆنفڕانسەکەدا رێكخەری سەنتەری میتڕۆ رەحمان غەریب گوتی: "لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنووسیدا سەری رێز بۆ قوربانییانی نووسین دادەنوێنین، خۆشحاڵین وەك سەنتەری میترۆ لە پایتەختی هەرێمی كوردستانین، كوردستان خاوەنی دوو یاسای گرنگە لەم بوارەدا ئەوانیش یاسای كاری رۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەڵام گرفتی زۆرمان هەیە، لە كاتێكدا ئەم رێورەسمە رێكدەخەین كە ژینگەی كاری رۆژنامەنووسی بە گشتی لەبار نییە، چونكە هەر ناوچەیەك لە كوردستان یاسایەكی تایبەت بەخۆی هەیە و دەسەڵاتی هەر ناوچەیەك بەپێی روانینی خۆی كار دەكات، جگە لەوەش هەزاران لاپەڕە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیدابوون كە هیچ كارێكیان نییە جگە لە هێرشكردنە سەر دەزگاكانی میدیایی ئازاد". لە بەشێكی قسەكانیدا رێكخەری سەنتەری میترۆ داوای لە لایەنەكانی پەیوەنددار كرد كە كاری جددی بكەن بۆ بەرەوپێشچوونی كاری رۆژنامەوانی و لە هەمانكاتدا داوای كرد رۆژنامەنووسانیش لە چوارچێوەی ئیتیكێتی كاری رۆژنامەوانییان كارەكانییان ئەنجامبدەن و لەمبارەیەوە رەحمان غەریب گوتی: "سەنتەری میترۆ لەم رۆژەدا داوا دەكات دۆسیەكانی تاوان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان بكرێنەوە و پێشێڵكارییەكان بوەستێت و داخستنی كەناڵەكان كۆتایی پێ بێت و قەرەبووی زیانەكانی رۆژنامەنووسەكان بكرێنەوە، لە هەمانكاتدا پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان لەچوارچێوەی ئیتیكێتی كاری رۆژنامەوانییاندا كارەكانییان ئەنجام بدەن و نابێت جیاوازی لە نێوان كەناڵەكانیش بكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانی كوردستان پێویستە كاری جددی بۆ ئەو بابەتە بكات و پێویستە راپۆرتەكانی بیانی و ناوخۆییەكان بە هەند وەربگیرین". 

دواتر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر تیشكی خستە سەر رەوشی رۆژنامەنووسان و ئاماژەی بە راپۆرتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەری.

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ماتیاس میتمەن گوتی: "خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ ئامادەم لە رۆژی جهیانی ئازادی رۆژنامەگەری، ئەمڕۆ گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەریەكەمان رێز لە رەخساندنی ئازادی میدیا بگرین لە هەموو جیهاندا، ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەم دواییەدا راپۆرتی ساڵانەی مافەكانی مرۆڤی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو وڵاتانەی كە ئازادی رادەربڕینی لێ كپ دەكرێت، كەمتر دەتوانن ئابوورییەكانیان پێشكەوتووبێت و گەشە بكەن، لە ئێستادا داعش نزیكە و هەڕەشەی لەسەر هەموومان هەیە. هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت لەو كاتەی كە پارێزگاری لە ئازادییەكانی میدیا بكات، زۆرێك لە حكوومەتان پرسیارێك لەبەردەمییاندا هەیە كە چۆن ئازادی رادەربڕین برەخسێنن بۆ میدیا و وا دەزانن كە ئازادی رادەربڕین هەڕەشەیە و هەندێك لە حكوومەتەكانی دیكە بە تایبەت ئەوانەی دیموكراسین گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ئازادی میدیا پێویستە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی ئازاد هەبێت". 

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئاماژەی بە رۆڵی میدیا كرد وەكو چاودێرییەكی پێویست بەسەر زێدەڕۆییەكانی حكوومەت و لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: "ئازادی رۆژنامەوانی چاودێرییەكی پێویستە لەسەر زێدەڕۆیی حكوومەت و گەیەنەرێكی پێویستە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ خەڵكدا، لەوەتەی ساڵی 1791 كە یەكەمجار حكوومەتی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە یەكەم یاسای هەمواركردنەوەی كرد بۆ دەستووری ئەمریكا، لەم هەمواركردنەوە گەرەنتی ئەوەی كرد كە ئازادی میدیا و رۆژنامەوانی هەبێت دانی بەوە دانا كە یارمەتیدانی میدیا پێویستە نەك خنكاندنی میدیا كە ئەمەش بێگومان دەبێتە هۆی پێشكەوتنی وڵات". 

ماتیاس میتمەن گوتیشی: "بە گوێرەی رێكخراوی چاودێری ئازادی رۆژنامەوانی لە جیهاندا، ئازادی میدیایی لە عێراق بەرەو تێكچوون چووە لە دوای ساڵی 2013 و سەنتەری میترۆش راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە 173 پێشێڵكاری هەبووە لە ساڵی رابردوودا لە دژی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان". 

دواتر گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆی دایەوە و بە راپۆرتێكی ناڕاستی وەسف كرد و ئاماژەی بە پۆلین نەكردنی پێشێڵكارییەكان كرد لە راپۆرتەكەدا و ئاماژەی بە مایكرۆفۆنی یەكێك لە دەزگاكانی میدیا كرد لەبەردەمی خۆی، لە كاتێكدا لە راپۆرتەكەدا ئەو دەزگایە وەكو دەزگایەكی داخراو لە شاری هەولێر لە رێزبەندی پێشێڵكارییەكان ئاماژەی پێكرا بوو. 

هەر لەو کۆنفرانسە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی وەڵامی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆی دایەوە و گوتی: "لێرە كە باسی میدیای ئازاد دەكەین دەبێت ئێمە جیاوازی بكەین لە نێوان فەوزای میدیاگەری و ئازادی میدیاگەری، لەبەر ئەوە زۆرجار تێكهەڵكێشییەك هەیە لە نێوان ئەو دوو لایەنە، لەگەڵ رێزم بۆ میدیاگەران، بەڵام لە كوردستانیش فەوزایەكی میدیاگەری هەیە و بەڕێز رێكخەری سەنتەری میترۆ لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بە پێشێڵكارییەكانداوە كە ژمارەیان 173 پێشێڵكارییە، ئێمە نكۆڵی لەوە ناكەین، بەڵام دەبێت پۆلین بۆ پێشێڵكارییەكان بكرێت، بۆ نموونە رۆژنامەنووسێك دەچێتە بەرەكانی جەنگ و لەبەر سەلامەتی گیانی ئەو رۆژنامەنووسە، رێگایان پێ نادرێت بۆ رووماڵكردنی هەواڵەكە، چونكە ئەمە لە هیچ شوێنێكی دونیا نییە رۆژنامەنووس راستەوخۆ لە هێڵی پێشەوەی بەرەكانی جەنگ رووماڵی هەواڵەكان بكات و پرۆسەی جەنگ بگوازێتەوە و بۆیە ئەمە ناكرێت بچێتە چوارچێوەی پێشێڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان چونكە زۆرجار لە رووی ئەمنییەوە رێگاپێدراو نییە كە پەخشی راستەوخۆ لە بەرەكانی جەنگ بكرێت چونكە ئەمە پێدانی زانیارییە بە دوژمن". 

سەفین دزەیی گوتیشی: "لە راپۆرتەكەتاندا باسی رێگەگرتن لە كەناڵی كەی ئێن ئێن كراوە لە هەولێر لە كاتێكا ئەوەتا مایكرۆفۆنی كەی ئێن ئێن لەبەردەمم دانراوە و قسەكانم دەگوازێتەوە، جگە لەوەش من بۆخۆم پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری كەی ئێن ئێن كردووە كە دەتوانن لە هەولێر و دهۆك كاری خۆیان بكەن كەچی گوتیان نەخێر دەبێت ئەوەش لەگەڵ مەسەلەی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە و ئێمە رێگامان پێداون كە كاری خۆیان بكەن، جگە لەوەش لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە پارتی رێگری لە كەناڵی كەی ئێن ئێن كردووە بەڵام ئەوە بڕیاری حكوومەت بووە نەك پارتی". 

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەخنەی لە راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ گرت و ئاماژەی بەوە كرد نابێت بەبێ پۆلینبەندی پێشێڵكارییەكان لە داتای راپۆرتەكانتاندا ئاماژەی پێ بكرێت و لەمبارەیەوە گوتی: "ئەگەر مەبەست كۆكردنەوەی كۆمەڵێك شت بێت بەناوی پێشڵێكاری بۆ ئەوەی جێگە و پێگەی ئەو رێكخراوە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز بكرێت، ئەوا شتێكی هەڵەیە، چونكە ناوزڕاندنی كۆمەڵگەیەكەی خۆتە بەر لە هەر شتێك". 

سەفین دزەیی پێی وابوو ئەگەریش یاسایەك دەربچێت بۆ پێدانی زانیاریی بە رۆژنامەنووسان، هێشتا مانای ئەوە نییە كە تەواوی زانیارییەكان بخرێتە بەردەستی رۆژنامەنووسان و لەمباریەوە گوتی: "یاسایەك هەیە بەڵام تا ئێستا داڕشتن و رێنماییەكان خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە كە پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و دەواتر رێبنماییەكان دەردەچێت بەڵام مانای ئەوەی نییە هەموو زانیارییەكان بخرێتە بەردەستی میدیا چونكە لە ئەمریكاش شتی وا نەبووە كە رەنگە زانیاری جەنگی دوەمی جیهانی هەبێت كە تا ئێستا هیچ میدیاكارێك نەیدیووە". 

سەفین دزەیی گوتیشی: "میدیاكاران رۆڵێكی گرنگییان هەیە چونكە هەر لە ساڵی 1991وە لە كاتی كۆڕەوەكە، ئەگەر زوومی كامێراكان نەبوایە ئەوا رەنگە ئەو كارەساتە نەدەكەوتە بەر چاوی جیهان و ئەو بارودۆخە درووست نەدەبوو، هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەكی تەندوورستمان لەگەڵ میدیا هەبێت و دەبێت لەهەندێك بنەما هاوبەش و هاوبیر بین". 

بەپێی ئامارەكانی پێشێڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە داتاكانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی رابردوو ژمارەیان 173 پێشێڵكاری بووە كە لەو ژمارەیەش دوو رۆژنامەنووس لە بەرەكانی جەنگ بریندار بوون و 7 رۆژنامەنووس بە بەرد بریندار بوون و 15 رۆژنامەنووس لێیاندراوە و 33 رۆژنامەنووسیش دەستبەسەر كراون و 22 رۆژنامەنووسیش كەلوپەلەكانییان شكێندراوە و 48 حاڵەتی رێگریكردنیش لە رۆژنامەنووسان تۆماركراوە و هاوكات تەقەكردنیش لە تیمی دوو كەناڵی راگەیاندن كراوە و 14 حاڵەتی جیاكاریش لە نێوان كەناڵەكان تۆماركراوە و3 حاڵەتی هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان و 3 حاڵەتی هێرشی ئەلیكترۆنی و 14 حاڵەتی هەرەشە تۆماركراوە. سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2009 لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە بە هاوكاری پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دامەزراوە و ئامانجی ئەم سەنتەرە خوڵقاندنی كەشێكی گونجاوە بۆ كاری رۆژنامەنووسی بە پشتبەستن بە یاسای كاری رۆژنامەنووسی ژمارە 35ی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكراوە. - See more at: http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=9096&LinkID=1#sthash.4e5x5ENX.dpuf


AM:11:32:04/05/2016




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌