به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنور دوو رۆژنامه‌نوس ده‌سگیرده‌كرێن
میترۆ، سلێمانی
له هه‌فته‌ی رابردوو دوو رۆژنامه‌نوس له ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنور له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌دوو كاتی جیادا ، ده‌سگیر ده‌كرێن.
صلاح خدر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژ نیوز به میترۆی راگه‌یاند رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو بێژه‌رو كارمه‌ندی كه‌ناڵی ستێرك (ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا) ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی ستێركا ژیان ده‌سگیركراوه وتی" له‌كاتی كاركردنی له نێوان شه‌نگال و دهۆك ده‌سگیركراوه"
ئه‌مه‌و هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو دڵشاد كریم برای رۆژنامه‌نوس( ئه‌یاز كریم) له‌ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌سگیركراوه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به ده‌زگای به‌رپرس كردوه داوای كردوه ئاسانكاری بۆ كاری رۆژنامه‌نوسان بكرێت له روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانیادا و ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م بكرێت.
رائد ئاشتی مجید به‌رپرسی راگه‌یاندن له ئاسایشی گشتی به میترۆی راگه‌یاند ئه‌و دوو كه‌سه به پێی یاسای به‌زاندنی سنور و له‌كات و شوێنی جیادا به بڕیاری دادوه‌ره ده‌سگیر كراون وتی" یاساكان به‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێده‌كرێن نه‌ك رۆژنامه‌نوسان" جه‌ختیكردوه " ئایسه‌ل پاسپۆرتی توركی هه‌یه سه‌ردانی بۆ هه‌رێم ده‌بێت یاسایی و ئصولی بێت و ئه‌وی تریشان به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه "