ووتەی سەنتەری میترۆ بۆ چلەی شەهید ودات حسێن



ئەمڕۆ چل رۆژ بەسەر تیرۆركردنی پەیامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز ودات حسێن تێپەڕی، بەداخەوە هەتا ئێستا وەڵامی پرسیاری جدی خەڵك و خێزانەكەی نەدراوەتەوە، كێ كوشتی و بۆ بەرژەوەندی كێ ئەم گەنجە مافی ژیانی لێ سەنرایەوە.
 
  ئەوەی تا ئیستا دەبیستین، دەیبنین جگە لە بەڵێن بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەم تاوانە هیچی ترمان لە بەرپرسانی ئەمنی شاری دهۆك نەبیست و نەبینی.
ئێمە وەك سەنتەری میترۆ لەسەرەتای بیستنی هەواڵەكەوە ، ئەم كردەوە قێزەونەمان ئیدانە كرد، بەشداربوین لە چالاكییەكانی نارەزای دژ بەم تاوانە، داواشمان لە دەسەڵات دارانی ناوچەكە كرد رای گشتی لە هۆكاری تاوانەكە بخەنە روو ، هۆكاری تیرۆركردنی ئەم گەنجە وە بكەرانی ئەم تاوانە بۆ ڕایی گشتی ئاشكرا بكەن.
 
بێگومان پێش هەر دامەزراوەیەكی خەڵكی كوردستان چاوی لە دامودەزگا ئەمنیەكانی پارێزگای دهۆكە كە پەرۆش بن بۆ دۆزینەوەی بكوژان، دادگاییكردنیان لە دادگایەكی ئاشكرا.
ئامادەبوانی بەڕێز:
میترۆ لەگەڵ شەریكەكانی لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و عێراقییەكان، بەردەوام چاودێری رەوشی ئایزادی رادەربڕین و ئازادی میدیا دەكات. ئەوەی لە كوردستاندا دەگوزەرێت زاڵبونی بێ هیوای خەڵكە لە دامو دەزگای لێكۆڵینەوەو دادوەری، بە تایبەتیش لە كەیسەكانی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی رۆژنامەنوسان.
  
كەیسەكانی رۆژنامەنوسان سۆرانی مامە حەمە، كاوە گەرمیانی، سەردەشت عوسمان، عبدالستار تاهر شریف، ئەوە راستییە دەسەلمێنن كە لەم كەیسانە بكوژان دەربازیان دەبێت لە سزا، بۆ یە تا كۆتای بە دیاردەی دەربازبون لەسزا نەهێنرێت بە تایبەتیش بۆ كەیس تیرۆر كردنی رۆژنامەنوسان ئەوا تاوانباران سڵ ناكەنەوە لە تاوانەكانیان.
 
میترۆ داوا دەكات كەیسی رۆژنامەنوسانی شەهیدانی قەڵەم لە هەرێمی كوردستان سەر لەنوێ هەڵبدرێتەوەو بۆ ئەم مەبەستەیش داوای پشتیوانی لە هەموو ئازادی خوازانی كوردستان دەكەین.
كوشتنی ڕۆژنامەنوسان ناو بانگی ئازادی ڕادەربڕینی لەهەرێمی كوردستان خستۆتە ژێر پرسیارەوە، با هەموومان دەنگمان بڵند بێت بۆ بەرگرتن لە كوشتن و تیرۆر .
 
سڵاو لەگیانی پاكی وەدات سڵاو لە گیانی پاكی سۆران و سەردەشت و كاوە وعبدالستار.
روو رەشی بۆ بكوژان .


PM:12:24:24/09/2016




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌