میترۆ، سلێمانی
له کۆنفرانسێکدا سه‌نته‌ری میترۆ به هاوکاری رێکخراوی IMS رۆژی شه‌ممه 14/1/2017، له هۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی، شه‌شه‌مین راپۆرتی تایبه‌ت به تاوان و پێشێلکاری ئه‌نجام دراو به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بۆ ساڵی 2016 به داتا له هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاوکرده‌وه. کۆنفرانسه‌که به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نوس و چه‌ند ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا کۆنفرانسه‌که به وتاری ره‌حمان غه‌ریب، به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر وتاری قوباد تاڵه‌بانی که له‌لایه‌ن دیار محه‌مه‌د جێگری به‌رێوبه‌ری میترۆه خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها وتاری د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان . دواتر به دیبه‌یتێک له نێوان هه‌ریه‌ک له ئاڵا له‌تیف، سه‌رنوسه‌ری ژن مه‌گه‌زین، ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ، رێباز خالید به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوی IMS ، ستران عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ری کوردستانی نوێ باس له ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان و هۆکاری پێشێلکاریه‌کان کرا.
ساڵی 2016 ساڵێکی دژ به رۆژنامه‌نووسان بووه.
له درێژه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا ره‌حمان غه‌ریب ڕه‌وشی رۆژنامه‌نوسانی خسته‌ڕوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ساڵی رابردوو 2016 بارودۆخی رۆژنامه‌نوس پڕ له ئاسته‌نگ بووه و تاوانه‌کان به‌بێ سزا تێپه‌ڕیوه. ئه‌مه جگه له پێشێلکارییه ساده‌کان که له چاو ساڵی رابردوو واته 2015 ده‌ستدرێژی و تاوان زیادی کردووه‌و ساڵێکی دژ به رۆژنامه‌نوسان بووه، تاوان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و شکاندنی که‌لوپه‌لی تایبه‌ت به کاره‌که‌یان.
قه‌یرانی دارایی.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا ره‌حمان غه‌ریب وتی: قه‌یرانی دارایی و پاشه‌که‌وتی زۆره ملێ گرفتێکی تری میدیاکاران بووه. که له باشترین حاڵه‌تیشدا مووچه‌کانیان دواکه‌وتووه، ده‌سه‌ڵاتیش خۆیان سێبه‌ربوون به‌سه‌ر میدیاکانه‌وه و کاری رۆژنامه‌نوسیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆییان به‌کارهێناوه.
حکومه‌ت کار له‌سه‌ر باشترکردنی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسان ده‌کات
له بروسکه‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانیشدا، ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری میترۆ کرد و به‌ڵێنی به میدیاکاران و رۆژنامه‌نوسان دا که حکومه‌ت کار له‌سه‌ر باشتر کردنی ڕه‌وشی رۆژنامه‌نوسان و نه‌هێشتن یان که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و پێشێلکاریه‌کان ده‌کات.
ئاماری ساڵی 2016
دواتر ئاڵا له‌تیف به داتا ئاماری تاوان و پێشێلکاریه‌کانی خوێندوه‌و ئاماره‌که‌ش به‌م شێوه‌یه بوو: له هه‌رێمی کوردستان 97 رووداوی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به 148 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن تۆمارکراوه، له‌و ڕووداوانه‌ش 175 پێشێلکاریان به‌رامبه‌ر کراوه که بریتین له‌مانه: کوشتن به‌هۆی پیشه‌وه 2 حاڵه‌ت، کوژران له‌کاتی ڕووماڵکردن له به‌ره‌کانی جه‌نگدا 2 حاڵه‌ت، بریندارکردن له‌کاتی رووماڵی ئاسایدا 4 حاڵه‌ت، برینداربوون له‌کاتی رووماڵکردنی به‌ره‌کانی جه‌نگدا 20 حاڵه‌ت، لێدان 24 حاڵه‌ت، ده‌ستبه‌سه‌رکردنی نایاسایی 15 حاڵه‌ت،شکاندن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی 28 حاڵه‌ت، رێگری له جیاکاری له رووماڵکردن 52 حاڵه‌ت، ته‌شویش و هێرشی ئه‌لیکترۆنی 4 حاڵه‌ت، سوکایه‌تی 9 حاڵه‌ت، هێرش کردن به نارنجۆک 3 حاڵه‌ت، هه‌وڵی رفاندن 1 حاڵه‌ت، هاوکات 11 حاڵه‌تی هه‌ره‌شه‌کردن بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
به شه‌یتانکردنی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
دواتر ستران عه‌بدوڵا له ووته‌یه‌کیدا، هۆکاری دۆخی ئێستای رۆژنامه‌وانی گه‌ڕاندوه بۆ دۆخی سیاسی کوردستان و فه‌زای سیاسی ئه‌مرۆ. هۆکارێکی تریش به شه‌یتانکردنی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه له‌لایه‌ن حکومه‌ت و هێزه سیاسیه‌کانه‌وه که ئه‌مه‌ش وایکردوه رۆژنامه‌نوس یان ده‌زگاکان وه‌کو په‌یامنێر سه‌یر نه‌کرێت. له‌هه‌مانکاتیشدا پێویسته رۆژنامه‌نووسان ڕێگه‌نه‌ده‌ن که جیاکاریان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
نه‌بوونی یاسایه.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین له وته‌یه‌کیدا ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پێشیلکاریه‌کان نه‌بوونی یاسایه، هه‌رکاتێک به‌رپرسانی هه‌رێم جه‌ختیان له جێبه‌جێکردنی یاسا کردبێته‌وه بۆ توندکردنه‌وه‌ی رێگریه‌کان بووه له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان . وتیشی: ساڵی 2016 له‌بری ئه‌وه‌ی ساڵێکی باشتر بێت بۆ رۆژنامه‌نوسی، ده‌توانین بڵێن ساڵی تیرۆر بوو له سێ ئاستی گشتیدا، هه‌م له ئاستی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان، هه‌م له ئاستی ئه‌وه‌ی سوشیال میدیا ڕۆڵێکی گرنگی بینی له شکاندنی تاک و که‌سایه‌تیه گه‌وره‌کان و تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی ئاسایی بوه‌ته‌وه.
کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ئاستی رۆشنبیریان به‌رزتر بێت
خاڵێکی تر که ئه‌حمه‌د میره باسیکرد، داوای‌کرد که کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ئاستی رۆشنبیریان به‌رزتر بێت له‌وه‌ی ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ن، ئه‌م نه‌بوونی رۆشنبیریه وا ده‌کات که له‌بواری یاسایشدا، کاریگه‌ریه‌کی خراپ له‌سه‌ر بواری رۆژنامه‌نووسی به‌جێبهێڵێت.
یاساناس و رۆژنامه‌نووسان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێنه ده‌نگ
رێباز خالید پسپۆڕی یاسا و نوێنه‌ریIMS وتی : خودی بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرته‌که له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری میترۆ و رێکخراوه‌که‌مان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌کاری ئێمه هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه که ئومێدمان وایه نه‌مێنێت نه‌ک هه‌ر که‌م بێته‌وه‌و پێویست به هاوکاری ئێمه نه‌کات. وتیشی: ئه‌م داتایانه‌ی که ئێمه کۆی ده‌که‌ینه‌وه و بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه دیبه‌یتیک بخوڵقێنێت که کۆمه‌ڵگه‌ی عیراق و کوردستانی بۆچی ئه‌م داتایانه به‌م شێوه‌ن، هه‌م یاساناسان بێنه سه‌ر خه‌ت، هه‌م رۆژنامه‌نوسان خۆیان، هه‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چاره‌سه‌رێک دابنێن.
له كوردستانی نوێوه