میترۆ، سلێمانی
سه‌رنوسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیا ره‌خنه له‌بێده‌نگی ئه‌وروپا ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركووتكردنی رۆژنامه‌نووسان و رای ئازاد له‌توركیا.
جان دۆندار، سه‌رنوسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیا، كه‌به‌هۆی نوسین و ئاشكراكردنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ده‌ست تێوه‌ردانی حكومه‌ت له‌كاری نایاسایی، 5 ساڵ و 10 مانگ سزای زیندانی بۆ ده‌ركراوه‌و له‌كاتی چوون بۆ دادگایه‌كه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنیشی درابوو، له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا به‌فرانس 24ی راگه‌یاندوه: من 37 ساڵه رۆژنامه‌نووسم و له‌مێژووی توركیا و له‌ژیانی من دۆخێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كه خراپترین دۆخه نه‌بووه.
رونیشكردوه‌ته‌وه، ئێمه له‌سه‌رده‌مانی ساڵانی 1890 ه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخی له‌م جۆره خراپه‌مان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووكردنی رۆژنامه‌نووسان و رای ئازاد نه‌بینیوه.
پاشان هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا دۆندار ره‌خنه‌ی له‌بێده‌نگی ئه‌وروپا گرتووه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت له‌توركیا.
پیوكه‌ی میدیا