"ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كراوه‌ سنووری تێپه‌ڕاندووه‌"
PM:09:08:28/02/2015





خه‌ندان- 

كۆمه‌ڵێك رۆشنبیرو نوسه‌رو مامۆستای زانكۆو رۆژنامه‌نووس له‌ یاداشتێكیاندا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردووه‌ داواده‌كه‌ن كه‌ هه‌رچی زووه‌ دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌باح ئه‌تروشی كه‌ ماوه‌ی 28 رۆژه‌ زیندانیكراوه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئاسایشی دهۆك ده‌ربهێنرێت‌و ره‌وانه‌ی پۆلیس بكرێت.

له‌به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی 28 رۆژه‌ (صه‌باح ئه‌تروشی) رۆژنامه‌نووسی شاری دهۆك له‌ئاسایشی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌و به‌پاساوی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ئاساشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستگیركراوه‌، له‌كاتێكدا ناوبراو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌ربڕیووه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی كوردستان بۆته‌وه‌و ئازادانه‌ ته‌عبیری له‌رای خۆی كردووه‌، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دوور له‌هه‌موو پره‌نسیبێكی یاسایی خراوه‌ته‌ زیندانی ئاسایشه‌وه‌.

ده‌شڵێن: ده‌ستگیركردنی صه‌باح ئه‌تروشی، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ گروپی داعش تێوه‌گلاون ئازادانه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن‌و هیچ رێكارێكی یاسایی له‌دژیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كراوه‌ سنووری تێپه‌ڕاندوه‌ تا ئاستی گاڵته‌جاری به‌ بنه‌ماكانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری


ده‌قی یاداشته‌كه‌:

یاداشتی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیرو نوسه‌رو مامۆستای زانكۆو رۆژنامه‌نووس بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ته‌واوی ده‌زگا میدیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 28 رۆژه‌ (صه‌باح ئه‌تروشی) رۆژنامه‌نووسی شاری دهۆك له‌ئاسایشی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌و به‌پاساوی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ئاساشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستگیركراوه‌، له‌كاتێكدا ناوبراو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ رووبه‌رووی كوردستان بۆته‌وه‌و ئازادانه‌ ته‌عبیری له‌رای خۆی كردووه‌، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دوور له‌هه‌موو پره‌نسیبێكی یاسایی خراوه‌ته‌ زیندانی ئاسایشه‌وه‌. ده‌ستگیركردنی صه‌باح ئه‌تروشی، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ گروپی داعش تێوه‌گلاون ئازادانه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن‌و هیچ رێكارێكی یاسایی له‌دژیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كراوه‌ سنووری تێپه‌ڕاندوه‌ تا ئاستی گاڵته‌جاری به‌ بنه‌ماكانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری. ئێمه‌ كه‌ ناومان له‌خواره‌وه‌ هاتووه‌، داواكارین هه‌رچی زووه‌ دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له‌ژێر ده‌ستی ئاسایشی دهۆك ده‌ربهێنرێت‌و ره‌وانه‌ی پۆلیس بكرێت، تا رێڕه‌وی یاسایی خۆی بگرێت‌و له‌وه‌ زیاتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ نه‌كرێته‌ هاوڕێی ژووره‌ تاریكه‌كانی ئاسایش. داواكاریشین، رۆژنامه‌نووسی ناوبراو به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه‌ له‌ساڵی2007 له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌، دادگایی بكرێت، نه‌ك بۆ به‌لارێبردنی دۆسییه‌كه‌ی به‌یاسایه‌كی تر دادگایی بكرێت. ناوه‌كان: 
عه‌لی كه‌ریم، رۆشنبیرو چاودێری سیاسی
ئه‌حمه‌د میره‌، رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ
عه‌بدوڵڵا رێشاوی، نوسه‌رو رۆشنبیر
ماكوان كه‌ریم، نوسه‌رو رۆشنبیر
عارف قوربانی، رۆژنامه‌نووس
هیوا جه‌مال، رۆژنامه‌نووس
هێمن باقر، جێگری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین
یه‌حیا به‌رزنجی، رۆژنامه‌نووس
خالید شه‌ریف، نوسه‌رو چاودێری سیاسی
ئیدریس عومه‌ر، خاوه‌نی قاوه‌خانه‌ی كولتوری
زانا حه‌مه‌، رۆژنامه‌نووس
سه‌هین موفتی، رۆژنامه‌نووس
ئاسۆ جه‌مال موختار، رۆژنامه‌نووس
هێرش سه‌نگه‌ری، رۆژنامه‌نووس
محه‌مه‌د سالار پاسا، رۆژنامه‌نووس
كاروان ره‌حمان، رۆژنامه‌نووس
كاوه‌ شێخ حسامه‌دین، هونه‌رمه‌ند
جه‌بار ره‌حمان، رۆژنامه‌نووس
سه‌رتیپ به‌ختیار، بێژه‌ری كه‌نالی كوردساتنیوز
هاوڕێ توانا میرگه‌سۆری، رۆژنامه‌نووس
دلێر عه‌بدوڵڵا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ
ناسیح عه‌بدولره‌حیم، رۆژنامه‌نووس
كامیل مه‌حمود، نوسه‌رو رۆشبنیر
عه‌ریب زه‌رده‌هالی، خوێندكاری ماسته‌ر
عه‌بدولره‌حمان عارف، مامۆستای زانكۆ 
عومه‌ر عه‌لی، مامۆستای زانكۆ 
بارزان ره‌مه‌زان گراوی، رۆژنامه‌نووس 
دارا عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس 
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی، رۆژنامه‌نووس 
وریا حه‌مه‌ تاهیر، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌ستوور 
بروا عه‌لی رانییه‌، رۆژنامه‌نووس 
ئارام شوانی، رۆژنامه‌نووس 
هێرش شوانی، رۆژنامه‌نووس له‌كه‌ناڵی سه‌حه‌ر 
بریار نامیق، رۆژنامه‌نووس 
ئیبراهیم حه‌مه‌ صاڵح، رۆژنامه‌نوس 
سه‌نگه‌ر عومه‌ر حاجی، رۆژنامه‌نووس 
هێمن مه‌حمود، رۆژنامه‌نووس 
سالار مه‌حمود، رۆژنامه‌نووس 
سه‌لاح سالار، رۆژنامه‌نووس 
مه‌ریوان حه‌سه‌ن، سه‌رنوسه‌ری كه‌ناڵی NRT 
كاوه‌ ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ژووری هه‌واڵی NRT 
خه‌بات نه‌وزاد، سه‌رنوسه‌ری كه‌ناڵی NRT 
شۆڕش خالید، به‌رێوه‌به‌ری نوسینی هاوڵاتی 
تاریق كاكه‌ ڕه‌ش، مامۆستای زانكۆ 
صوهه‌یب جه‌میل عه‌لی، رۆژنامه‌نووس له‌ كه‌ناڵی سپێده‌ 
نه‌وزاد عه‌لی فه‌تاح، رۆژنامه‌نووس 
فاتح سه‌نگاوی، مامۆستا 
مامۆستا هادی، مامۆستای ئاینی 
شنۆ عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی، رۆژنامه‌نووس 
به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌، رۆژنامه‌نووس 
سیروان ره‌شید، رۆژنامه‌نووس 
صدیق عه‌واڵی، رۆژنامه‌نووس 
رێناس عومه‌ر بتوێنی، رۆژنامه‌نووس 
كاروان شێخ زیره‌ك، رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی 
بنار هیدایه‌ت، رۆژنامه‌نووس 
به‌ختیار سه‌عید، رۆژنامه‌نووس 
سامان به‌شاره‌تی، په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو 
یوسف عومه‌ر، بێژه‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بادینان 
سه‌لام، رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی 
نه‌وشیروان سه‌عید، رۆژنامه‌نووس 
دانا درا، پارێزه‌ر 
دڵشاد مه‌لا، رۆژنامه‌نووس 
موراد سورچی، بێژه‌ری كه‌ناڵی NRT 
كه‌مال چۆمانی، رۆژنامه‌نووس 
كاروخ نامیق، رۆژنامه‌نووس 
فه‌لاح نه‌جم، رۆژنامه‌نووس 
رۆكان جاف، په‌یامنێری NRT 
كه‌مال نوری، پارێزه‌ر 
كارزان تاریق، په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام 
داهێن هاشم، مامۆستا 
كۆچه‌ر عه‌لی، رۆژنامه‌نووس 
بارزان حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نووس له‌ به‌لجیكا 
ئه‌حمه‌د سه‌فا، رۆژنامه‌نووس 
ره‌وا بورهان، رۆژنامه‌نووس


ئەگەر پشتگیری لەم کەمپینە دەکەیت ناوی خۆت تۆمار بکە
  :ناو
  شوێن / وڵات
:پێشە
:بۆچوون