کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
ئەندام پەرلەمانەكان لەبەردەم تاقیكردنەوەی وتەو بەڵێنەكانیاندا
سەیران بەرزنجی
وا دەگەیەنە ١ی تەموز كە دوا وادە بێت بۆ ئەندام پەرلەمانانەی كە ئارەزوومەندن فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنیشنیەكانیان پێشكەش بكەن، لە كاتیكداكە تیایاندا هەیە دوو خول ئەندام پەرلەمان بووە پاشان پۆستێكی باڵاتریان لەناو حیزب یان حكومەتدا وەرگرتوە یان خەریكی كار و كەسابەتی خۆیانن، یان گەڕاونەتەوە سەر كاری پێشوویان لەگەڵ زەمانی مووچەی خانەنشینی .
لە ئێستادا، چاوەڕوانین بزانین چەند ئەندام پەرلەمان وویژدانێكی زیندوو وە ئازایەتیان دەبێت كە ئەو مووچە نادادپەروەریە و حەرامە ڕەت بكاتەوە؟
لێرەوە یەكەم گروپ ڕووی دەكەینە مامۆستای زانكۆ و ئەندازیار و پزیشك و یاساناس و ڕۆژنامەوان و بێژەرو كاسب و ڕۆشنیبرە گۆڕانخوازەكانی ناو گۆران كە ئێستا لە دەرەوەی كوردستان یان لەناو كوردستاندا بەبێ دەنگی دانیشتوون فەرموون ئەو ووتە و بەڵینانەتان بەرنەسەر فۆرمی ڕەتكردنەوە پڕبكەنەوە.
دواتر داوا لەهەموو خوشك و برا موسڵمانەكانی ناو حیزبە ئیسلامیەكان دەكەین كە ئەو مووچە حەرامە ڕەت بكەنەوە كە نەخوا و نە هیچ سیستەمێكی دادپەروەری و دیموكراسی لە هیچ شوێنێكی دنیادا ڕێگەی پێنادات لە عێراق و هەرێم نەبێت.
پاشان داوا لەبرادەرانی حیزبی سۆشیالیست و شیوعیەكان و زەحمەتكێشان دەكەین فەرموو لەبەرخاتری ناوی حیزبەكانتان ئەو فۆڕمە پڕبكەنەوە.
لە كۆتایدا ڕوو دەكەینە ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتی و پارتی خۆ هیچ نەبێت پۆستێكی تری باڵای حیزبی یان لە ڕێكخراو و كۆمپانیاكان دەبەن بەڕێوە، ڕاستە ڕەنگە ئەو پۆستە لەبری خوێنی ئازیزێك یان ناسیاوێك یان پەیوەندی برادەرایەتی یان بەهۆی كوتلە و كوتلەكاری، جا بە تەزویر یان بەدەنگی خۆتان فەراهەم بووبێت.هەرچۆنێك بێت، بۆ هەر مەبەستێك بێت چانسی بردنەوەی گرەوی ئەو پۆستانەتان بەنسیب بوو بێت، گەر خزمەت كردن یان شەڕی مسۆگەركردنی مووچەیەكی زەبەلاح بووبێت؟
بە هەمووتان دەڵێن ئیتر بەسە با كۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنرێت گەر بەڕاستی چاكسازی و سە روەری یاساتان دەوێت. چونكە یەكەم هەنگاوی چاكسازی لە وویژدان و ئاكارو عەقڵدا دەست پێدەكات پاشان بۆ كردارەكانتان.
-sharpress
AM:09:00:27/06/2020
گەلەری
بهوێنه: 15ههمین راپۆرتی سهنتهری میترۆ لهبارهی رهوشی ئازادی رۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025
بهوێنه: راپۆرتی ساڵانهی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19
وتار
چیمەن محەمەد رەشید
پەیامنێری جەنگ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر بە ئەرک و بەرپرسیارێتی
د.سامان فەوزی
ڤيديۆى كەوتن و ئاڕاستەى درۆن و چەند سەرنجێکی ياسايى لەسەر ڕاگەياندراوەكەی فەرمانگەی ميديا و زانيارى.
ژمارە:27
بەروار:4-3-2026
ئەرشیف
هاوکاران