کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
کارەساتی گرێی خۆ بەپاڵەوانکردن لە کۆمەڵگەی کوردیدا
تریفە جەلال
کۆمەڵگەی کوردی لە لێوارێکی مەترسیداردایە، کە تیایدا نزیکە ھەموو بەھا باڵاکان و پیرۆزییەکان و جوانییەکان بکەونە خوارەوە، چونکە بەھۆی "گرێی خۆ بەپاڵەوان کردنەوە" لە سۆشیاڵ میدیا، رۆژانە شتانی نامۆ و سەیرو سەمەرە لەکۆمەڵگاکەماندا روو دەدەن.
گرێی خۆ بەپاڵەوان کردن ئەوەیە: کە گەنجێک (کوڕ یا کچ) بیەوێت لەرێگەی مۆبایلە سمارتەکەی دەستییەوە، ھەرچییەکی کردووە بیکات تەنھا لەبەر ئەوەی ناو دەربکات یاخود ببێت بە پاڵەوان و موشتەری و لایک و کۆمێنت بۆ خۆی زیاد بکات.
ئیدی لەم پێناوەشدا، ھەموو شتێک دەکات و ھەموو شتێک دەڵێت بەبێ رەچاوکردنی عورف و عاداتی کۆمەڵگاکەی تەنھا بۆ ئەوەی ئەو گرێیەی لەناخیدایە بیکاتەوە و خۆی بکات بە ئایکۆن، ئیدی لەھەر بوارێک بێت، کە ھەندێ کات بەسازشکردن لە سیفەتەکانی کەسایەتیش کۆتایی دێت.
ھەر لەو رۆژەی دەستمان گەشت بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئیدی جۆرێک لە منافسەی نا تەندروست لەنێوان چینێک لە تاکەکانی کۆمەڵگا دروست بوو کە تیایدا ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو چۆن لەدژی یەک و لەرقی یەک و لەسەر حسابی یەکدی ببن بە پاڵەوان.
ھەستی حەزکردن بە ناودەرکرن و بوون بە رەقەم، کارێکی یاساغ نییە، بەڵام گرتنەبەری رێگەکانی یاساغی دەکەن، چونکە کەسێک لەسەر ئەساسی پێ نان بە پیرۆزییەکاندا ببێت بە پاڵەوان ئەوە دەرەنجامێکی نامۆشی لێ دەکەوێتەوە.
حەز دەکەیت ببیت بە فاشیۆن یاخود ھونەرمەند یاخود کەسێکی کۆمیدی یان ھەر بابەتێکی دیکە، ئەوا ئوسلوب و رێگەی تایبەت بەخۆی ھەیە و نابێ بەم بیانووەوە ھەندێ رێگا بگیرێتە بەر کە تەنھا زیانی بۆ خودی کەسەکە و خێزانەکانیان ھەیە.
-nrttv
AM:05:06:11/10/2020
گەلەری
بهوێنه: 15ههمین راپۆرتی سهنتهری میترۆ لهبارهی رهوشی ئازادی رۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025
بهوێنه: راپۆرتی ساڵانهی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19
وتار
رەحمان غەریب
ناوم رێكارە
رزگار ئاکرێی
تێڕوانینی سەرمایەداری بۆ ژیریی دەستکرد : قازانج، هێز و کۆنترۆڵ
ژمارە:25
بەروار:6-1-2026
ئەرشیف
هاوکاران