كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و توڕی كۆمه‌لاَیه‌تی، بۆ ئه‌وه كاره‌كانیان نه‌كرێنه بوارێك بۆ به‌زاندنی كه‌رامه‌تی مرۆیی‌و نه‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ هاندانی توندڕه‌وی، هه‌ریه‌كه به جۆرێك سنورییان بۆ به‌شداربونیان داناوه، به‌لاَم هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوان نه‌یه‌كه‌نه مه‌یدانێك بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی وتاری رق‌و كینه.
كۆمپانیای فیس بوك، پێناسه‌ی گوتاری رق‌و كینه‌ی به‌م شێوه‌یه باس لێوه‌كردووه" رق‌و كینه ناوه‌رۆكێكه كه هێرشكردنه بۆ سه‌ر كه‌سانێك به هۆی زمان‌و دین‌و ره‌گه‌ز‌و ئینتیمای نیشتمانی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانیانه‌وه"، پێگه‌ی (تویته‌ر)یش به‌كارهێنانی هه‌ره‌شه‌و هێرش‌و توندڕه‌ی بۆسه‌ر خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌كرده‌وه و پێگه‌كانی (گوگل)و (یوتوب) به روونی گوتاری رق‌و كینه‌یان قه‌غه‌كردوه.
سه‌رباری ئه‌و مه‌رج‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كۆمپانیاكانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیكردن، به‌ڵام ڕۆژانه لێشاوێك له گوتار‌و بابه‌ت بلاَوده‌كرێنه‌وه كه هه‌ره‌شه‌ی راسته‌قینه‌ن بۆسه‌ركۆمه‌ڵگاكان، بێ گومان دیارترینیان سودوه‌رگرتنی گۆروپه توندڕو ته‌كفیرییه‌كانه له‌و تۆڕانه به ئامانجی قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی و شۆردنه‌وه‌ی میشكی گه‌نجان به بیری توندڕوی.
له عێراقدا كه‌م نین ئه‌و لاپه‌ڕه‌و ئه‌كاونتانه‌ی تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و ته‌نانه‌ت پێگه‌ی ئه‌لیكترونیش كه شاسوارن له بلاَوكردنه‌وه‌ی رق‌و كینه‌و ناوزڕاندن، كه هانی توندڕه‌وی له نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و پارته سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌و توندڕه‌وی به‌رهه‌مدێنن، به ئاستێكی مه‌ترسیداریش بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی.
به هۆی زۆربونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئه‌نترنێت به تایبه‌تیش له نێو توێژی لاوان‌دا، جیاوازی بیر‌و ڕای نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هۆی جیاوازی زمان و دین‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئایدلۆژیا و جوگرافیا، تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه له نێو ئه‌م توێژه‌دا.
كه‌م كاتژمێر هه‌یه له ژیانماندا پرسێكی گرنگ نه‌بێته مشتومڕی ئه‌م نه‌وه نوێیه، جا به هۆی جیاوازی بیر‌و ڕا بێت یان به هۆی جیاوازی زمان و دین‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئایلۆژیا و جوگرافیاوه بێت، به‌داخه‌وه هه‌ندیك جار به ڕاده‌یه‌كی زۆر قوڵ ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێك وا ته‌ماشای ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی رووده‌دات گوزراشت بێت له ده‌ربڕینی بیروڕای جیاواز له‌ناو كۆمه‌ڵگاداو ده‌بێت رێزی لێبگرین یاخود ده‌ڵێن ئه‌مه زاده‌ی پیشكه‌وتنه له بواری گه‌یاندن‌و ته‌كنه‌لۆژیادا، نه خێزان‌و نه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ناتوانن به‌ری پێبگرن، بۆیه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌لاَم تا دێت هه‌موو وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر روڵ ده‌بینن، هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه نامێنێت و گه‌مه‌كه‌رانیش له‌م په‌ڕی بێشه‌رمی به سه‌ر سنوره‌كانی ئازادی بیروڕاو ئیتیكی نوسین‌و تا ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێكه‌وه ژیانی ئشتیانه بازده‌ده‌ن‌و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و كوردستانی ده‌به‌زێنن.
ئه‌مه ته‌نها له ناو نه‌وی نوێ‌دا له بره‌ودا نییه به‌ڵكو هه‌ندێك له‌مانه سیاستمه‌داری به ئه‌زمونن، له‌كاتی جیاوازی فكری و بۆچونی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی حزبه‌كانیان كه‌رامه‌تی مرۆیی بێ به‌ها ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسانه‌ی جیاوازی ئه‌وانیان له‌سه‌ره به ته‌شهیرو توندڕه‌وی كۆتایی پێ دێنن یان هه‌ر كۆتایی پێ ناهێنن.
ئه‌و هه‌موو وێنه‌و په‌خشی راسته‌وخۆیه كه هه‌ندێكیان ئیرهابی هزری بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ره‌شه له ئازادی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن به تایبتیش له ژنان‌و كچان پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فراوان هه‌یه.؟
هه‌ڵمه‌تێك كه حكومه‌ت و خێزان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و قوتابخانه و سه‌ندیكاكان رۆَڵی تێدا ببینن، سه‌رباری رۆڵی دامه‌زراوه‌ی یاسادان به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به‌م لێشاوی توندڕه‌وییه و قوڵكردنه‌ویه فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و فره‌یی و رێزگرتن له‌وی دی .
پێویستمان به كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته فه‌رهه‌نگیه، كه كه‌سایه‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و هونه‌ری و رۆشنبیری ناودارو په‌رله‌مانتار ... هتد بێن و وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ته‌ماشای بكه‌ن.
بێده‌نگیش له‌م دیارده‌یه جگه له پاشكشه‌ی فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و دینی و سڕینه‌وه فه‌رهه‌نگی فره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
صباح كوردستان