كه‌س بڕوای به‌وه هه‌یه هه‌مومان له كه‌شتیه‌كه‌داین، هه‌مومان واته كۆی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌وانی تریش، گشته خه‌ڵك، كه‌وتنی كه‌شتیه‌كه وه‌ك كه‌وتنی تایتانیك خراپتره، كه ره‌نگه ئه‌و ده‌میش هه‌ر چه‌ند پیره ژن و پیره مێردێ بۆ پاشه ڕۆژ بمێننه‌وه بۆ باسكردنی حه‌كایه‌ته‌كه، با میدیا و ته‌كنه‌لۆژیاش له‌و ئاسته به‌رزه‌دا بن، یه‌ك پشتتێكردن و به جێهێشتنێكی شا‌و چاخواردنه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ سه‌دام و بومیدیان ره‌نجی پانزه ساڵ و خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌ی زڕ كرد‌و سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌یشی ئه‌مجاره‌یان گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆریشی له دوره وڵاتی و له سۆڤیه‌تی " بێ به‌ڵێن " سۆڤیه‌تی جاران گوزه‌راندبو، ئه‌وه‌ش كه چه‌ند رۆژ پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له (16-3-1988) به هیوای خه‌ونی ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه له هه‌ڵه‌بجه رویدا بینیمان چیمان به‌سه‌ر هات، ئه‌وه‌تا ئێستاش پاش ئه‌و هه‌مو ساڵه گوله هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان سۆراغی باغه‌وانی خۆیان ده‌كه‌ن.
مادام هه‌مومان له كه‌شتیه‌كه‌داین، ده‌بێ زمانێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان نه‌رمتر، ساده‌تر له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه بكه‌ین، زمانێك كۆمانكاته‌وه‌و كۆكه‌ره‌وه بێت، ده‌سته‌واژه‌گه‌لی " هیچ هێزێك نیه‌و بۆ هیچ كه‌س نیه" زۆر نزم و بێبه‌هان و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شكردنن، نه‌ك پێكه‌وه گرێدان، كه پێویسته له‌سه‌ر بارزانی هه‌م وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌م وه‌ك حیزبێك كه زیاترین كورسی پارله‌مانی هه‌یه ئه‌و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه قه‌بوڵ نه‌كات، بارزانی كه ده‌ساڵی خشته سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌وردی ئاوڕ له دوێنێی نزیك بداته‌وه، ده‌زانێ دو سه‌ركرده‌ی هه‌ره دیاری ئه‌م كه‌وشه‌نه، له رابردودا زۆرهه‌نگاویان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی برینی زیاتر له په‌نجا ساڵه‌ی نێو جه‌سته‌ی سیاسی كوردستان كۆتای بێت و ساڕێژبكرێ، پێشتر مام جه‌لال چه‌ندین جار بارزانی وه‌ك براگه‌وره و رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی نیشاندا‌و له هه‌ڵبژاردنی (2009)شدا خۆی و جێگره‌كه‌شی كه كۆسره‌ت ره‌سوڵه گوتیان ده‌نگدان به بارزانی ده‌نگدانه به تاڵه‌بانی ، له‌وه زیاتر چی، هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی دیكه‌ی دیار له (2009) به‌دواوه چه‌ندین جار سه‌ردانی بارزانی كرد و هه‌وڵی دا به‌سته‌ڵه‌كه‌كه بتوێنێته‌وه، له رابردوشدا بینیمان له كاتی هێنانه‌وه‌ی روفاتی بارزانی باوك و كاك ئیدریسدا مام جه‌لال چی كرد ، من ده‌یان نمونه‌ی دیكه‌شم له‌به‌ر ده‌سته ، لێ له‌و ده‌ساڵه‌دا بارزانی چی كرد ئه‌مه پرسیاره‌كه‌یه ، ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دور، ئایه دوای كۆبونه‌وه‌ی (23)ی حوزه‌یران بارزانی جیاوازتر له كادیره‌كانی پارتی قسه‌ی كرد، ئایه وتی مادام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه قسه‌ی من ئه‌وه‌یه ناكرێ سه‌نگه‌ری لێبگیرێ و ئه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی سه‌یر ده‌كه‌م، خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان له بارزانی ده‌كرد، بارزانی نابو ببێته به‌شێك له ململانێكه ، ئێستاش كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان لای خۆیه‌تی، من دڵنیام بارزانی ئاگاداری ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی زۆرترین ئاوازی دابه‌شكردن و دو ئیداره‌ییان ژه‌نیوه له‌م ماوه‌یه‌دا كادیر‌و پارله‌مانتاری پارتی بونه، نه‌ك ئه‌وانی تر، ئه‌ی بۆ جارێك ئه‌وان بێده‌نگ ناكات، من جاری دیكه‌ش ئه‌وه‌م گوتوه، بمانه‌وێ یان نا به پێی یاسا " ئه‌و یاسایه‌ی خۆمان دامانناوه " بارزانی تا (20-8-2015) سه‌رۆكی هه‌رێمه، باشه بۆ لێی ناگه‌ڕێن وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ركه‌وێ، بۆ هه‌ر كه سه‌رنجێ یان تێبینیه‌ك یان ره‌خنه‌یه‌كی لێده‌گیرێ، هه‌زار تانه‌و ته‌شه‌ر بۆ ئه‌وانه دروستده‌كرێ كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، له كاتێكا بارزانی خۆی له زانكۆی دهۆك گوتی من ماستاو چیم ناوێ، جارێكیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسیش وتی" ره‌خنه‌م لێ‌بگرن، به‌ڵام به ویژدان "نوسه‌رو رۆژنامه‌وانه‌كان هه‌موماون، به‌پێی هه‌مو پێوه‌رێكی ده‌سه‌ڵات و یاسا ئێستا بارزانی ده‌بێت رێ له‌و كادیرانه‌ی پارتی بگرێ كه هه‌ر جار به جۆرێ په‌لاماری خه‌ڵكی تر ده‌ده‌ن، هه‌رجار تۆمه‌ت بۆ یه‌كێ دروست ده‌كه‌ن، به خه‌ڵك ده‌ڵێن به‌چكه ئاخوند و نۆكه‌ری سه‌فه‌وی و ... هتد ئه‌وان له بیریان ده‌چێ كه‌شتیه‌كه هی هه‌مومانه و له ناوچونیشی له‌ناوچونی هه‌مومانه، من ده‌زانم بارزانی ده‌توانێ هه‌مو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به مه‌رجێك خۆی نه‌كه‌ن به به‌شێك له كێشه‌كه و سه‌ركردایه‌تی و كادیری پارتی له‌بری ئه‌و قسه نه‌كه‌ن .
ئه‌م هه‌رێمه له ده‌ساڵی رابردودا كه بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوه بێكێشه و قه‌یران و پێشێلكاری مافی مرۆڤ و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه نه‌بوه، بارزانی زۆر باش ئه‌و راستیانه ده‌زانێ و پێشتر چه‌ندین لیژنه‌ی له‌و بارانه‌وه و له باره‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادی و وێرانكردنی كوردستانه‌وه ده‌ركردوه، به‌ڵام ئه‌ی چاره‌سه‌ر، ئه‌وانه‌ی له به‌رابه‌ر نوسینێكا، ره‌خنه‌یه‌كا، لێدوانێكا، ده‌بنه پارێزه‌ر و داكۆكی كاری بارزانی، ئه‌وانه دڵسۆزی بارزانی نین، ئه‌وانه‌له دوی شتێكی تر ده‌گه‌ڕێن، پێویسته بارزانی له‌م ماوه‌یه‌دا كۆتایی به ململانێ و شه‌ڕه جوێن و یه‌ك سوككردنی (50) ساڵه‌ی رابردو بێنێ و داوا بكات لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵدرێته‌وه، پێویسته دنیای دواتر، دنیای دوای (20-8) دنیایه‌كی باشتر بێت، دنیایه‌ك بێت روحی شه‌هیده‌كان ئاسوده، گیانی رۆژنامه‌نوسه تیرۆركراوه‌كان ئارامتر بێت و ترس و بیم و هه‌ڕه‌شه كۆتای هاتبێ، بارزانی ده‌توانێ ئه‌مه بكات.
ئه‌وه‌ی له په‌نجا ساڵی رابردودا له‌م باشوره گوزه‌راوه، هونه‌ری له‌ت و په‌ت كردن بوه و هه‌ر ته‌نیا لایه‌كیش له‌وه به‌ر پرسیار نیه، بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م هونه‌ره ناشرینه بێنێ، پێویسته رێ له‌و زمانه نزمه‌ی ئاخاوتن و لێدوانه بگرێ، كه زۆر جار هیچ بوارێك بۆ ئاشتی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن ناهێڵێته‌وه.
چاوه‌ڕێی هه‌نگاوێكین به ئاراسته‌ی ساڕێژكردنی برینه‌كان، هه‌نگاوێك نه‌ك كوردی باشور به‌ته‌نێ ته‌نانه‌ت كوردی پارچه‌كانی تریش دڵیان پێ خۆش بێت .
(سبەى)