ئاوێنه بۆ دوهه‌مین ساڵ له‌نێو هه‌مو میدیا بینراوو نوسراو‌و بیستراوو ئه‌لكترۆنییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، زۆرترین كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و پێشێلكردنی یاسایی كردوه، به‌پێی پڕۆژه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌گه‌نده‌ڵی به‌هاوكاری رێكخراوی NEDی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌كراوه.
ئه‌م ئه‌نجامه له‌دو روه‌وه بۆ ئێمه گرنگه: یه‌كه‌میان، ئاوێنه به‌توانایه‌كی مادی ناچیز‌و به‌ژماره‌یه‌ك ستافی زۆر كه‌مه‌وه، كه له‌په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێناپه‌ڕێت، توانیویه‌تی چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و میدیایانه كار له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی بكات، كه بودجه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه جورئه‌ت ناكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف‌و رون وه‌ك هه‌مو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه بۆ رای گشتی كوردستانی ئاشكرا بكه‌ن! جا میدیایه‌ك كه له‌ڕوی داراییه‌وه نه‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ‌و بودجه‌و خه‌رجییه‌كانی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات، ئیتر چۆن ده‌توانێت كار له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و پێشێلكردنه یاساییه‌كان بكا‌و داوای شه‌فافیه‌ت له‌خه‌ڵكی تر بكات؟!
دوه‌م، ئه‌م ئه‌نجامه زیاد له‌هه‌ر شتێك سه‌ربه‌خۆبونی ئاوێنه ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر ئاوێنه میدیایه‌كی گرێدراوی ئه‌م حزبی سیاسی یان گوێڕایه‌ڵی ئه‌و سه‌ركرده یان ئه‌و بازرگانی كوردستان بوایه، ئه‌وا روبه‌ری ئازادی به‌و ئه‌ندازه‌یه فراوان نه‌ده‌بو كه بتوانێت ئازایانه ده‌ست بۆ هه‌مو جۆره گه‌نده‌ڵی‌و پێشێلكارییه‌ك به‌رێ‌و چاوپۆشی‌یان لێنه‌كات، ئه‌گه‌ر ئاوێنه ده‌نگی ئازادی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه نه‌بوایه كه رۆژانه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌نگیان كپ‌و مافیان پێشێل ده‌كرێ، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد به‌مجۆره كار له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی هه‌ستیار بكات كه زۆرێك له‌میدیاكانی تر له‌ناوهێنان‌و وتنی ده‌ترسن.
هه‌ر میدیایه‌ك له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكه، په‌یامی ئاوێنه داكۆكیكردن له‌ئازادی‌و گه‌یاندنی زانیاری‌و ئاشكراكردنی راستییه‌كانه، ئاوێنه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوه له‌و چوارچێوه ته‌قلیدییه خۆی رزگار بكات كه زۆرێك له‌میدیای كوردی خۆی تێخزاندوه، ئاوێنه هه‌رگیز له‌وتنی راستییه‌كان نه‌ترساوه ئه‌گه‌ر زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی گه‌یاندبێت، ئه‌مه‌ش خاڵێكی به‌هێزیی بوه.
كێ هه‌یه له‌م كوردستانه‌دا په‌ی به‌و راستییه نه‌بات كه كه‌شتی سیاسی‌و ئابوری ئه‌م وڵاته "با"ی گه‌نده‌ڵی پاڵی پێوه‌ده‌نێ؟ كه هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دارو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی‌و بزنسمان‌و دادوه‌رو رۆشنبیر‌و پیاوی ئاینی‌و مامۆستای زانكۆ‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و نامه‌ده‌نی‌و راوێژكار‌و وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتاری گه‌نده‌ڵكار به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له‌م تۆڕی گه‌نده‌ڵییه‌دا چالاكن‌و له‌سه‌ر به‌تاڵانبردنی دارایی گشتی قه‌ڵه‌وو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.
ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستاندا جۆرێكه له‌و ڤایرۆسه كوشندانه‌ی كه به‌وپه‌ڕی تاوانكارییه‌وه "دیموكراسی‌و شه‌فافیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری" ده‌كوژن، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كۆی ژیانی سیاسی‌و ئه‌منی‌و ئابوری ئه‌م هه‌رێمه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك دیزاین كردوه كه ته‌نها خزمه‌ت به‌كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یان‌و خزمه‌ت به‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بكات.
"ماریۆ بۆزو" به‌گاڵته ئه‌م وته‌یه‌ی "به‌لزاك"ی نه‌كردوه به‌ده‌روازه‌ی رۆمانه ناوداره‌كه‌ی "عه‌راب - godfather"، كه ده‌ڵێت "له‌پشت هه‌مو سه‌روه‌ت‌و سامانێكه‌وه، تاوانێك هه‌یه".