لە سایەی كۆرۆناوە
د.شیركۆ عبدالله‌‌

بەساقەی خوای كۆرۆنا بم، كارێكی كردووە ئینسان بە بیجامەوە شتی وای بۆ ئیسپات ئەبێ كە جاران زاناكان بە صەدرییە و بەدلەشەوە نەیانئەتوانی ئیسپاتی بكەن .براتان دە دوانزەیەك تان وەكو نموونە بۆ ڕیز ئەكەم، خۆتان بیلامانئ بیخەنە سەری:

١- خوا گیان مەیلی لێ بێ پەساپۆرتی ئیمارات وەك هی سۆماڵ بێ قیمەت ئەكات.

٢-ناوی سیانی وەزیری پیشەسازییش نەزانی هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ.

٣- ئەگەر یەك تۆز غیرەت بداتە بەرخۆی،هەموو پیاوێك ئەتوانێ ئیشی دەلاكی بكات.

٤-دەمامك هەر لەبەردەم كامێرای تەلەفزیۆندا زەرەورە.

٥- حكومەت كراسی قورعانیش لەبەر بكات، كورد هەر گومانی هەیە لە بڕیارەكانی.

٦-ئەنجومەنی وەزیران زیادەیە، وەزیری ناوخۆ ئەزانێ مێویش ببڕێ.

٧- بۆ خەو لێخستن باوكی ڤالیۆمیش ناگاتە كتێبی فكریی كە بە كوردی تەرجەمە كرابێ.

٨-مەسئولەكان جاران وەختیان نەبووە دەنا ئەوانیش حەزیان لە ناردنی ڤیدیۆی ڕووتە.

٩-سواڵكەری ترافیك لایتەكان ساختەچی بوون ئەگینا ئێستا مردبوون لە برسا.

١٠-پاندانی مەرەكەب و پەڕلەمان بەقەدەر یەك زەرورن.


AM:06:43:05/04/2020