هه‌ر فریای ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وم- كه به ڕای خۆم و به ڕاده‌ی زانینی خۆم، كه ڕه‌نگه زۆر نه‌بێ. هه‌ڵه‌ی كوردیی ئه‌م كه‌ناڵ و ڕۆژنامه (زۆر بێ و بۆر بێ) یانه ڕاست بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناشڵێم من ڕاستم و به‌رامبه‌ره‌كه‌م هه‌ڵه‌یه. كه‌سانێك هه‌ن كه بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن.
ده‌ی با بێمه‌وه سه‌ر مه‌به‌س:
له كه‌ناڵێكدا گوێم لێ‌بوو یه‌كێك ده‌یووت: فڵان كه‌س- مه‌له‌وانیی كرد. یه‌كسه‌ر ده‌ستم دایه قه‌ڵه‌م (شه‌رته پێنووس نه‌ڵێم). جیاوازیی (مه‌له‌وانی و مه‌له كردن) هات به بیرما یا هاته سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌م. كورد نه‌یووتووه – فڵان (مه‌له‌وانیی كرد)، هه‌ر ده‌ڵێن فڵان كه‌س له گۆمه‌كه‌دا یان له ڕووباره‌كه‌دا مه‌له‌ی كرد. باوه‌ڕ بكه‌ن له چه‌ند ده‌ریاشدا مه‌له‌م كردووه. (مه‌له‌وانی) یا به عه‌ره‌بی بیڵێم: (سباحه)، له زماندا (اسم جنس) یا ناوه بۆ كارێك كه فه‌رمانه‌كه‌ی (مه‌له كردنه)- واته: ده‌بێ بڵێی: له فڵان ڕووباردا یا ده‌ریاچه‌دا (مه‌له‌م كرد)- ناڵێی مه‌له‌وانیم كرد. به‌ڵام ڕه‌نگه به دووای ئه‌وه‌دا یه‌كسه‌ر بڵێی، چونكه مه‌له‌وانی ئه‌زانم یا مه‌له‌وانم.
پێشه‌كی نووسین
له‌گه‌ڵ پێشه‌كی نووسیندا چیرۆكێكی فراوانم هه‌یه. دیاره پێشه‌كیم بۆ زۆر كتێب نووسیووه. بێگومان نووسینی پێشه‌كی به داواكردنی خاوه‌ن كتێبه‌كه بووه. ئیتر دیوانی شیعر بێت، یا چیرۆك، یا بابه‌تیتر. ڕه‌حمه‌تی د.مارف خه‌زنه‌دار نیازی وابوو، ئه‌و پێشه‌كی یانه‌ی نووسیوونی به كتێبێكی جیاواز بڵاو بكاته‌وه و ناوی بنێ (پێشه‌كێكانم). به‌ڵام وه‌ك بزانم فریای ئه‌و كاره نه‌كه‌وت. زۆر هانی به‌نده‌شی ده‌دا كه كارێكی وا بكه‌م، به‌ڵام من نیازی ئه‌وه‌م نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له كاتی خوێندندا ده‌رسی (دیاره وانه ناڵێم)، مه‌رجه‌كانی پێشه‌كیی زانستیم خوێندبوو.
هاوڕێم كاك حسێن عارف- هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیم بۆی هه‌یه – پێی ده‌ووتم: تۆ كه شتێكت نووسی، هه‌ر خۆت به خاوه‌نی ده‌زانی و له سه‌ری هه‌ڵئه‌ده‌یتێ. به‌ڵام من (واته كاك حسێن) ئه‌وه‌ی نووسیم – با بڕوات و ئیتر خاوه‌نی نیم. ئه‌م پێشه‌كییه درێژه‌م بۆ ئه‌وه بووه كه به داواكردنی خاوه‌نانی ره‌حمه‌تیی دوو دیوان پێشه‌كیم بۆ نووسیبوون. به‌ڵام له‌م دوواییه‌دا كه‌س و كاری ئه‌و دوو خاوه‌ن دیوانه، چاپیان كردۆته‌وه و پێشه‌كی یه‌كانی منیان لاداوه. تۆ بڵێی نه‌ڕه‌نجابم، دیاره ره‌نجاوم. حه‌زم ئه‌كرد ئه‌و كه‌س و كاره له پاڵ پێشه‌كی یه‌كه‌دا چی ره‌خنه‌یان لێی هه‌بوو، یا تێ بینی یان هه‌بوو- بیاننووسیایه. سوودم لێ وه‌رئه‌گرت. به‌ڵام ئه‌وان وا بزانم له‌به‌ر هۆیه‌كی سیاسی و پێوه‌ندیی سیاسیی منه‌وه – لایان داوه، یاخوا وا نه‌بێ. دڵنیام كه دوو خاوه‌نی ئه‌و دوو دیوانه، ئه‌گه‌ر بمانایه به‌و كاره ڕازی نه‌ده‌بوون.
ده‌ی – ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وه، سوپاس بۆ ئه‌و كه‌س و كارانه و نه‌مری بۆ خاوه‌نی هه‌ر دوو دیوان. به‌ڵام ئێستاش ئه‌گه‌ر داوای پێشه‌كیم لێ بكرێ – با به‌هۆی له ڕوو دامانیشه‌وه بێت. ئا به‌م نه‌خۆشی و پیری یه‌وه كه‌ڵكی نووسینم هه‌بێ ده‌ینووسم.
ئیتر هه‌موو لا هه‌ر خۆش بن
كوردستانی نوێ