ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌پایته‌ختی ولاَتی تونس به‌شدارده‌بین له‌چالاكییه‌كی گرنگی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. كه نوێنه‌رانی زۆرێك له‌ولاَتان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌مه‌ش رێكخراوه‌كه‌مان (سه‌نته‌ری میترۆ) پێده‌نێته قۆناغێكی گرنگی فراوانبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌شداریمان له‌م چالاكییه به‌پێی داوه‌تنامه‌یه‌كی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه. كه‌بڕیاره دوو رۆژ (28و 29ی تشرینی دووه‌م) به‌رده‌وام بێت. به‌پێی ئه‌جێندای چالاكییه‌كه تایبه‌ت به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی "راوێژكاری هه‌رێمی” سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ.
به‌پێی ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه چالاكوان‌و به‌رپرسانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئامانج‌و شێوازه‌كانی كاریان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ‌و چالاكوانی ئه‌م بواره ده‌خه‌نه‌ڕوو.
قسه‌و باس له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كرێت كه له‌ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چالاكوانه‌كان ده‌بنه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌رگا واڵاده‌كرێت له‌باسكردنی بارودۆخی ئه‌و توێژانه‌ی له‌ولاَتانی عه‌ره‌بی‌و باكوری ئه‌فریقیا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
رۆژێكی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانده‌كرێت بۆ شێوازه‌كانی كاركردنی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر ئامرازه‌كان بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌باری مافی مرۆڤ‌و كاركردنی چالاكوانانی ئه‌م بواره. هه‌روه‌ها هاوكاری‌و هاوپشتی رێكخراوه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م مافه‌كانی مرۆڤ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو (میترۆ) له‌ده‌یان راپۆرتی نێوه‌ده‌وڵه‌تی، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خاوه‌ن متمانه‌و رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ، سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌ڕاپۆرت‌و داتا‌و ئاماره‌كانی كراوه. چالاكییه‌كانی بۆ به‌رگری له‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، له‌میدیای ناوخۆ‌و عێراقی‌و ده‌ره‌وه، گرنگی پێدراوه.
وێستگه‌یه‌كی تری ئه‌م چالاكییه قسه‌كردنه له‌سه‌ر دیارده‌كانی ده‌ربازبونی تاوانباران له‌سزا. كه له‌م چوارچێوه‌دا رۆژنامه‌نوسان قوربانی ده‌ستی ئه‌م دیارده‌یه‌ن.
ماوه‌ی ساڵێكه سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ك هاوبه‌شێك به‌شداره له‌پڕۆژه‌ی كۆتاییهێنان به‌دیارده‌ی (ده‌ربازبون له‌سزا)، كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست‌و رۆشنبیری (UNESCO) رایگه‌یاندوه. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی (METRO) به‌هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، جێبه‌جێده‌كرێت‌و كۆتایی ئه‌مساڵ له‌شێوه‌ی راپۆرتێدا راده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نوسان cpj، په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی NPAو رێكخراوی میدیای جیهانی IMS به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به(دیارده‌ی ده‌ربازبون له‌سزا) كه دیارترین دیارده‌ی ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسییه له‌هه‌رێمی كوردستان، كارمان كردوه.
بێگومان له‌هه‌موو ئه‌و چالاكی‌و به‌شداربوانه‌مان له‌ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ئامانجمان نه‌جوانكردن‌و نه‌ناشیرینكردنی ماڵی هه‌رێمی كوردستان بووه. به‌ڵكو ویستومانه ماڵی كوردستانیمان وه‌ك خۆی پیشانی ده‌ره‌وه بده‌ین.
ئێستا كه به‌شدارین له‌م چالاكیه‌دا (نیوه‌ی په‌رداخه‌كه ده‌بینین ئاوی تێدایه) یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری‌و مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری‌و ئازادی راده‌ربڕین ده‌بینین. نیوه به‌تاڵه‌كه‌ش ده‌بینین كه دیارده‌ی ده‌ربازبون له‌سزاو بازدان به‌سه‌ر یاسا‌و یه‌كسان نه‌بون له‌به‌رده‌م یاسا دروستیكردوه.