هۆشیاریی سێکسی.. پرسیار و وەڵام
هه‌ستكردن به جۆرێ له دڵه‌ڕاوكێ و ترس له هه‌ندێ كات و بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاساییه، بۆ نموونه كاتێك بۆ پێشكه‌شكردنی وتارێ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیت، یان قسه‌كردن بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و له‌به‌رده‌می كامێرادا، یان یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ئیشێكی نوێ، یان چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گرنگدا،...هتد. وه‌لێ ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه هیچ كام له‌مانه نین. ئه‌و كه‌سه‌ی فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه، له هه‌موو شوێنێك و هه‌موو كاتێك هه‌ست به‌و ناڕه‌حه‌تییه ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ له قه‌ره‌باڵه‌غی و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا دوور بكه‌وێته‌وه.
فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی پشێوییه‌كی ده‌روونیی درێژخایه‌نه، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ته‌واوی ژیانی ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه تووشی ده‌بێت، ناتوانێ وه‌ك كه‌سی ئاسایی كار بكات و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێ.
پ: نیشانه‌كانی فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی چیین؟
و: به لای زۆر كه‌سه‌وه، شه‌رم، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دیارترین نیشانه‌كانی فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تین، وه‌لێ ئه‌م نیشانانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ حاڵه‌تی سروشتی‌دا، بۆ نموونه له منداڵ یان هه‌رزه‌كاردا، چونكه هێشتا هێنده به‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه، تا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك ببنه‌وه. پاشان هه‌ندێ له‌م نیشانانه به‌پێی كه‌سێتیی ئه‌و كه‌سه ده‌گۆڕێ و مه‌رج نییه نیشانه بن بۆ جۆرێ له فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نموونه، هه‌ندێ كه‌س خۆیان كراوه‌ن، هه‌ندێكی دیكه خۆیان دووره‌په‌رێزن، یان شه‌رمنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان توند بوون و به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه به هه‌موو به‌ركه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی ناڕه‌حه‌تی بوو، ئه‌وا به فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی ناودێر ده‌كرێ و ده‌شێ ئه‌م نیشانانه تێبینی بكرێن:
- ترسی زۆر له كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان.
- شه‌رمكردن تا ئاستی له‌بیرچوونه‌وه‌ی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو له كاتی گفتوگۆدا.
- سووربوونه‌وه، ده‌نگگیران له كاتی قسه‌كردندا.
- دڵه‌ڕاوكێیەکی زۆر به‌ر له چوون بۆ شوێنی دیاریكراو، یان بینینی كه‌سێ.
- ئاره‌قكردنه‌وه، ته‌نانه‌ت دابه‌زینی فشاری خوێن له هه‌ندێ كه‌سدا.
- كۆنترۆڵنه‌كردنی جووڵه‌ی ده‌ست و گوزارشتی ده‌موچاو.
- له‌رزینی لێو، یان ده‌ست له كاتی قسه‌كردندا.
- هه‌ستكردن به ئازاری گه‌ده، یان ناوسك.
- سه‌رگێژخواردن، دڵ تێكه‌ڵهاتن.
- هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه مێشك به‌تاڵه و هیچ نازانی. هه‌ندێ كه‌س له دۆخی تونددا ناوی خۆشیان له‌بیر ده‌چێته‌وه.
پ: له چ ته‌مه‌نێكدا ڕوو ده‌دات؟
و: به زۆری له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌لێ ده‌شێ له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بناغه‌كه‌ی بۆ قۆناغی منداڵی بگه‌ڕێته‌وه. هه‌ندێ نه‌خۆش ورده ورده ده‌توانن به‌سه‌ر هه‌ندێ دۆخدا زاڵ ببن، بۆ نموونه، گه‌ر خوێندكار بێت، له‌وانه‌یه له پۆله‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستاكانی خۆیدا هێنده كێشه‌ی نه‌بێ، وه‌لێ به گۆڕینی پۆل یان قوتابخانه‌كه‌ی، تووشی هه‌مان ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێته‌وه.
به زۆری هه‌رزه‌كار به پله یه‌ك له پله‌كان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، وه‌لێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون باش ده‌بێت. ته‌نیا له هه‌ندێ حاڵه‌تدا پێویستیان به چاره‌سه‌ر و یارمه‌تیی ده‌ره‌كی ده‌بێت، ئه‌گینا حاڵه‌ته‌كه ده‌بێت به‌شێك له مۆركی كه‌سێتییان و چاره‌سه‌ركردن و باشبوونیان سه‌ختتر ده‌بێت.
پ: بۆچی هه‌ندێ كه‌س تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن؟
و: هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی تێكهه‌ڵكێشه له‌نێوان هۆكاری بایۆلۆژی و ژینگه‌ییدا. هه‌ندێ جار ئه‌و كه‌سانه‌ی جۆرێ له كێشه‌ی ئه‌قڵییان هه‌یه، تووشی فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن. هه‌ندێ جاریش ئه‌و كه‌سه له هه‌موو ڕوویه‌كی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵییه‌وه ته‌واوه، وه‌لێ هه‌ر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت. توێژه‌ران تێبینیی چالاكیی زیادیان له به‌شێكی دیاریكراوی ده‌ماخی هه‌ندێ له تووشبوواندا كردووه، كه له خه‌ڵكی ئاسایی زیاتر وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ترس هه‌یه، پێیان وایه ئه‌مه وای كردووه، كه زیاتر تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی ببن.
ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ش كه باوانیان زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له پاراستنیان، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێكیان، له كه‌سانی دیكه زیاتر مەترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه تووشی فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی ببن.
هه‌روه‌ها بوونی جۆرێ له ڕووخساری جه‌سته‌یی ناسروشتی، وه‌ك جۆرێ له كه‌مئه‌ندامی، كه سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ڕابكێشێ، ده‌شێ هه‌مان حاڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ڕوو بدات.
پ: ئایا ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیی هه‌یه؟
و: مه‌ترسیی ئه‌م حاڵه‌ته له درێژه‌كێشانیدا ڕوو ده‌دات. كاتێ هه‌رزه‌كار گه‌وره ده‌بێت و هاوكات تێبینیی ئه‌م نیشانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وا پێویسته باوان، یان كه‌سی نزیك لێیه‌وه، به شێوه‌یه‌كی ئارام مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دۆخه ناسروشتییه‌ی بۆ ڕوون بكاته‌وه كه ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و مه‌ترسییانه‌ن:
- دواكه‌وتنی له خوێندن، یان وازهێنان.
- كارنه‌كردن، یان شكستهێنان له مانه‌وه له‌سه‌ر كار و دۆزینه‌وه‌ی كاری شیاو.
- دووركه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك و گۆشه‌گیری، كه وا ده‌كاته نه‌توانێ هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری ببه‌ستێ.
- خوودانه خواردنه‌وه، یان مادده‌ی بێهۆشكه‌ر.
- تووشبوون به هه‌ندێ نه‌خۆشیی ده‌روونی، وه‌ك خه‌مۆكی.
- بڕوا به‌خۆنه‌بوون و ترس له هه‌موو شتێكی تازه.
- زۆر هه‌ستیار بوون، كه‌وا ده‌كات هه‌موو شتێ به ڕه‌خنه، یان توانج تێبگات.
- ڕق لەخۆبوونه‌وه و قسە بەخۆ گوتن، ته‌نانه‌ت ده‌شێ ئازاری خۆی بدات، یان خۆی بكوژێ.
پ: ئه‌ی چۆن خۆم بپارێزم؟
و: له ڕاستیدا هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆپاراستن نییه، ئه‌گه‌ر وا بوایه هیچ كه‌سێ ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی بۆ خۆی هه‌ڵنه‌ده‌بژارد. وه‌لێ ده‌كرێ په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت:
- ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت چه‌ند نیشانه‌یه‌ك، یان هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ت هه‌یه، كه ئاماژه‌مان پێ دا، دوودڵ مه‌به له داواكردنی یارمه‌تی به‌پێی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژیت. ده‌شێ دایك، یان باوك، مامۆستاكه‌ت باشترین كه‌س بن بۆ هاوكاریكردنت و ڕزگاربوونت له‌و حاڵه‌ته.
- به‌رنامه‌ت هه‌بێت له ژیانتدا، بزانه چی ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێ چی به‌ده‌ست بێنی، ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دا له چۆنێتیی به‌ڕێكردنی كات و سه‌رفكردنی وزه و توانات، پاشان ئامانجه‌كه‌ت ده‌بێتە هانده‌ر بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كدا، كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت.
- ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌کێشیت، به مه‌به‌ستی له‌بیرچوونه‌وه‌ی باری ده‌روونیت، یان وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه خواردنه‌وه كهولییه‌كان ئازایه‌تیت پێ ده‌به‌خشن، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵوێسته سۆزدارییه‌كاندا، ئه‌وا واز له هه‌ردووكیان بێنه، چونكه كاریگه‌رییان كاتییه و پاشان هه‌موو جارێ پێویستت به زیاتره، تا هه‌ست به‌و ئارامییه ساخته‌یه بكه‌یت.
پرسیاره‌كانتان له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com
باس‌نیوز