ئالووده‌بوون له‌سه‌ر سێكس
سۆزان جه‌مال
هۆشیاریی سێکسی.. پرسیار و وەڵام
ئالووده‌بوون له‌سه‌ر سێكس، یه‌كێكه له‌و تێكچوونه ڕه‌فتارییه ده‌روونییانه‌ی كه ده‌ستنیشانكردنی ئاسان نییه، چونكه ڕه‌فتاری سێكسی به‌گشتی، سروشتی بێت یان نائاسایی، حاڵه‌تێكی ته‌واو کەسییه و خه‌ڵك به‌ده‌گمه‌ن باسی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ڕووه‌وه كێشهیشیان هه‌بێت، به‌زۆری ده‌یشارنه‌وه. به‌گشتی ئالووده‌بوون له‌سه‌ر سێكس، واته ئه‌و كه‌سه به‌ناچاری، یان دوور له كۆنترۆڵی خۆی، به‌رده‌وام بیر له سێكس ده‌كاته‌وه و هه‌تا ئه‌و چالاكییه‌ش ئه‌نجام نه‌دات، هه‌ست به فه‌رامۆشی ناكات.
پ: ئه‌ی جیاوازیی چییه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری سێكسیی سروشتی‌دا؟ ئه‌ی له‌دوای هه‌ر ڕه‌فتارێكی سێكسی، مرۆڤ هه‌ست به فه‌رامۆشی ناكات؟
و: به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه دروسته. له‌دوای ئه‌نجامدانی سێكس، مرۆڤ به‌گشتی هه‌ست به ئارامی ده‌كات، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه، كه‌سی ئالووده‌بوو به سێكس، ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و كرداره سێكسییه‌ی كه ده‌یكات، دیسانه‌وه بیر له سێكس ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له باری ئاسایی‌دا مرۆڤ هه‌رچه‌ند ئاره‌زووی ئه‌و كرداره‌ش بكات، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌گه‌ر بۆی نه‌گونجێ، هێنده ناڕه‌حه‌ت نابێ به ئه‌نجامنه‌دانی. له‌كاتێكدا له حاڵه‌تی ئالووده‌بووندا ئه‌و كه‌سه ته‌واو بێتاقه‌ت ده‌بێت و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت. به‌كورتی، ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه ته‌نیا سێكسه و به شێوه‌یه‌كی ناچاری له مێشكی‌دا چه‌ندباره ده‌بێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی، هه‌ر وه‌ك تووشبوون به وه‌سواسیی ناچاری، كه كه‌سی تووشبوو شتێ له مێشكی‌دا به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه و هانی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی.
پ: نیشانه‌كانی ئه‌م ئالووده‌بوونه چیین؟
و: به‌گشتی كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی هه‌یه، وه‌ك:
- سێكس بۆ ئه‌و كه‌سه جێگه‌ی هه‌موو شتێ ده‌گرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ست و سۆز له په‌یوه‌ندیی سێكسی‌دا لای نه‌خۆش هیچ مانایه‌كیان نامێنێ.
- به‌رده‌وام هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی به شێوه‌یه‌كی زیاده‌ڕۆییانه و هه‌ندێ جار نه‌شیاویش.
- مه‌سه‌له‌ی سێكس ته‌واو به‌سه‌ر مێشكی ئه‌و كه‌سه‌دا زاڵ ده‌بێت. ده‌بینی به‌رده‌وام باسی سێكس ده‌كات، یان بیر له سێكس ده‌كاته‌وه، یان به شێوه‌یه‌كی وێنانهكراو چالاكیی سێكسی ده‌نوێنێ.
- خووگرتن به ته‌ماشاكردنی فیلمی پۆرنۆگرافی، یان وێنه و گۆڤاری له‌و جۆره.
- به‌ستنی په‌یوه‌ندیی سێكسی و ئه‌نجامدانی سێكس له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێ، بێ گوێدانه هیچ هه‌ست و به‌ها و پێوه‌رێك.
- په‌یوه‌ندیی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست ده‌كات هه‌مان حه‌ز و خولیایان هه‌یه (واته بایه‌خ به سێكس ده‌ده‌ن).
- به‌سه‌ربردنی زۆربه‌ی كاته‌كه‌ی به دیار ته‌ماشاكردنی ئینته‌رنێت و دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێكسیی تازه.
- تووشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون كاتێ، كه بۆی نالوێت چالاكی یان ڕه‌فتاری سێكسی بنوێنێ.
پ: هۆكاری تووشبوون به (ئالووده‌بوون به سێكسه‌وه) چییه؟
و: له‌ڕاستیدا هۆكار زۆرن، به‌ڵام دیار و یه‌كلاییكه‌ره‌وه نیین، چونكه وه‌ك گوتمان ئه‌سته‌مه خه‌ڵك به ڕاشكاوانه باسی ژیانی سێكسیی خۆی بكات، یان ڕێگه بدات، كه چاودێریی بكرێ، به‌ڵام به گشتی چه‌ند هۆكارێكی باو هه‌ن، وه‌ك:
- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری سێكسی له منداڵی‌دا.
- قۆرغكردنی سێكسی له لایه‌ن كه‌سێكی له‌خۆ گه‌وره‌تر، به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا، ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كار به‌رده‌وام له لایه‌ن كه‌سێكی له خۆی گه‌وره‌تر، كه ئه‌زموونی له سێكسدا هه‌بێت، ڕه‌فتاری سێكسیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام درا و بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه هان درا، ئه‌وا ئه‌گه‌ر زۆره خووی پێوه بگرێ و دواتر تووشی ئالووده‌بوون ببێت.
- ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، یان به‌ركه‌وتنی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی، كه په‌یوه‌ندییان به سێكسه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تی له منداڵی و قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا.
پ: ئه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته هیچ مه‌ترسییه‌كی هه‌یه؟
و: بێ گومان. له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و كه‌سانه تووشی كێشه ده‌بن، چونكه نه ده‌روون و نه ڕه‌فتاریان سروشتی نابێت. پاشان به‌پێی جۆری ئه‌و ئالووده‌بوونه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گۆڕێن، بۆ نموونه:
- هه‌ندێ كه‌س ته‌نیا به خه‌یاڵ و له مێشك و بیری خۆیاندا بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه. ده‌شێ ئه‌م ئاسته‌یان كهمزیانترین حاڵه‌ت بێت له‌م ئالوودهبوونهدا.
- هه‌ندێ كه‌س خوو به ماستهربهیشنهوه ده‌گرن (واته خۆیان له ڕێی خۆیانه‌وه ئاره‌زووی سێكسییان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه).
- ته‌ماشاكردنی فیلم و وێنه‌ی پۆرنۆگرافی، كه وا له‌و كه‌سه ده‌كات هه‌رچی كاتی هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان بكات.
- ده‌شێ په‌نا بۆ سێكس به‌رێ، له‌به‌رامبه‌ر په‌خشینی پاره‌دا.
- هه‌ندێ جار تووشی هه‌ندێ لادانی سێكسی ده‌بن، وه‌ك خۆنماییشكردنی سێكسی، ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك له كونی ده‌رگا و به‌دزییه‌وه.
- په‌نابردن بۆ سێكس له ڕێی تەلەفۆن، یان ئینته‌رنێته‌وه.
- ته‌نانه‌ت په‌نابردن بۆ تاوان كاتێك، كه بیری سێكسی ناچاریان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی سێكس به هه‌ر نرخێ بێت.
- ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر منداڵ، یان كه‌سانی بێ توانا له بەرگریكردن له خۆیان.
پ: ئه‌ی چاره‌سه‌ر؟ چۆن ئه‌و كه‌سانه له‌م حاڵه‌ته ڕزگاریان ده‌بێت؟
و: چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌روونییه. پێش هه‌موو شتێ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بڕوا به‌وه بێنێت كه تووشی ئالووده‌بوون بووه و پێویسته بیر له چاره‌سه‌ركردن بكاته‌وه. پاشان هه‌وڵدان بۆ لابردنی هه‌موو سترێس و نائارامییه‌ك له ژیانی ئه‌و كه‌سه‌دا، هه‌روه‌ها بوونی هاوبه‌شێكی به‌سۆز و تێگه‌یشتوو، یارمه‌تیده‌ر بێت له چاره‌سه‌ركردندا، چونكه ئه‌و نه‌خۆشه پێویستی به ڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌ست و لایه‌نی سۆزداری هه‌یه، ده‌بێ فێری ئه‌وه بكرێ، كه له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به سۆز و خۆشه‌ویستییەوە سێكس بكات، نه‌ك ته‌نیا بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌زووه.
پرسیاره‌كانتان له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com
بانسیوز