فایه‌ق گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌لاره، باری ده‌روونی ناجێگیره، به‌ڵام به‌وه ناسراوه قسه‌كانی زۆر سه‌رنجڕاكێشه. له‌ساڵانی پێش كه‌وتنی به‌عس له زاڵگه‌ی نێوان كه‌لار – جه‌له‌ولا ئه‌فسه‌رێكی ئه‌من پرسیاری لێده‌كات «خه‌ڵكی كوێی؟» فایه‌قیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه « یه‌مه‌نیم». له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه تووشی لێپرسینه‌وه‌و سه‌رئێشه‌ی زۆری ده‌كه‌ن. دواتر كه ده‌زانن باری ده‌روونی ته‌واونییه، ئازادی ده‌كه‌ن. خه‌ڵكه‌كه پرسیاری لێده‌كه‌ن فایه‌ق بۆ خۆت تووشی كێشه ئه‌كه‌ی و ئه‌ڵێی یه‌مه‌نیم. له‌وه‌ڵامدا فایه‌ق ئه‌ڵێ « بۆیه وتم یه‌مه‌نیم، چونكه من رووخسارم زۆر ناشیرینه، وتم ناڵێم كوردم بۆ ئه‌وه‌ی گاڵته به‌كورد نه‌كه‌ن».
ئێستا پێچه‌وانه‌ی فایه‌ق، به‌شێك له‌میدیای كوردی به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ وێنای كورد بشوێنن‌و هه‌رچی راستی‌و واقیع هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نی پشته‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانیان یه‌كنه‌گرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر به وه‌رگری بگه‌یه‌نن.
كه زۆر وورد ببینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ش له‌باره‌ی میدیای كوردی له‌باشووری كوردستان بكه‌ین، ناتوانین له‌فۆرمێك یان شێوازێك له‌و شێوازه باوانه‌ی میدیا له دونیا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن پۆلێن بكه‌ین، چونكه تێكه‌ڵی‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی ئه‌وتۆ له ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و میدیاكاران‌و وتاری میدیایی كه‌ناڵه‌كان هه‌یه، به ئاسانی‌و له‌داهاتوویه‌كی دووریشدا ناچنه‌وه فۆرمی ئاسایی خۆیان.
دۆخی میدیا له‌كوردستان، له‌قۆناغی گوزه‌ر نییه به‌ره‌و میدیایه‌كی پرۆفیشناڵ، كه بتوانێ هاوشێوه‌ی میدیا له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو رۆڵی خۆی بگێڕێ‌و به‌شداربێت له په‌ره‌پێدان‌و دروستكردنی رای گشتی. چونكه په‌یوه‌ندیی میدیا‌و رای گشتی، بریتییه له پێدانی زانیاری راست به وه‌رگر تا هاوكاریان بێت له دروستكردنی رای گشتی دروست به‌رامبه‌ر به كێشه‌یه‌ك یان پرسێكی گشتی. میدیا له‌كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردووه، خه‌سڵه‌تی قۆناغی گوزه‌ر هه‌نگاونانه به‌ره‌و باشتر‌و ده‌ربازبوون له‌قۆناغێكی دیاریكراو.
ئه‌مڕۆ له‌كوردستان میدیا، میدیایه‌كی ئاراسته‌كراوه، وتاری میدیایی وا داڕشتووه، كه رای گشتی به‌جۆرێك بخولقێنێ‌و ئاراسته بكات، كه خۆی ده‌یه‌وێ، ئه‌مجۆره له‌میدیا، هه‌رچه‌ند له‌ڕووی ته‌كنیكی‌و گه‌یاندن‌و رووماڵه‌وه پێشكه‌وتوو‌و خێرابێت، ناتوانێ متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ستبهێنێ، چونكه دواجار كوالیتی‌و ته‌كنیكی به‌رز هۆكارده‌بێ له زوو گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیاری، به‌ڵام ناتوانێ بڕوای ته‌واو لای وه‌رگر بێنێته‌دی.
میدیایه‌ك له‌باشوری كوردستان به ریكلام‌و داهاتی خۆی به‌رده‌وام نابێت، به‌ڵكو میدیای حیزبی به‌ئاشكرا حزب پشتیوانی دارایی ده‌كات، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و لای وه‌رگر شاراوه‌نییه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌و میدیانه‌یه، سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتی داراییان روون نییه، به‌ڵام وه‌رگر له میانه‌ی ته‌ماشاكردنیان لای روون ده‌بێته‌وه، له‌كوێوه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن. ئه‌گینا میدیای ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی راسته‌قینه ده‌توانێ ببێته ویژدانی زیندوو‌و ده‌نگی دڵی خه‌ڵك بێت.
میدیا له‌كوردستان له‌بازنه‌ی وورژاندن‌و رووماڵكردنی پرسه سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی خۆی ده‌یه‌وێ ده‌خولێته‌وه، ئه‌ركه‌كانی تری له بواره گرنگه‌كانی تری كۆمه‌ڵ به‌لاوه خستووه، له‌كاتێكدا میدیا له‌دوو ئاستی گرنگدا پێویسته رۆڵی خۆی به دروستی ببینێی، كه ئه‌وانیش هوشیاری‌و په‌ره‌پێدانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتورییه.
له‌مه‌شیاندا، له‌ڕووه سیاسییه‌كه‌وه میدیا نه‌ك هه‌وڵی په‌ره‌پێدان‌و هوشیاری سیاسی نادات، به‌ڵكو سه‌رلێشێواوی لای وه‌رگریش دروستكردووه، چونكه هه‌ریه‌ك له‌م میدیایانه ئامانجی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی جیاوازیان هه‌یه. له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه بڕواننه كه‌ناڵه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان، زنجیره درامای توركی‌و به‌رنامه‌ی تری جۆراوجۆری بیانی په‌خش ده‌كرێ، زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێ، كه ئێستا به‌شی كه‌می ره‌نگیدابێته‌وه، به‌شه زۆره‌كه‌ی له‌داهاتوودا زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێ.
كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و هه‌موو گرفت‌و كێشه سیاسی‌و كارگێڕی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆ كورده‌واری گیرۆده‌ی بووه، به‌ته‌نها سیاسییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتدار لێی به‌رپرسیارنین، به‌ڵكو میدیا ئه‌گه‌ر له‌خوڵقاندنیشی به‌شدارنه‌بووبێت، خۆ له‌چۆنێتی چاره‌سه‌ركردن‌و دروستكردنی رایه‌كی گشتی دروستیش به‌شدارنه‌بووه.
ئاساییه میدیا په‌یامی سیاسی هه‌بێ، بزانێ بۆچی كارده‌كات، به‌ڵام خۆ ده‌بێ هێڵی گشتی هه‌بێ، هه‌مووان كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌و كۆمه‌ڵ‌و پابه‌ندبوون، ئیتیكی رۆژنامه‌وانی، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی كوردستاندا، پێویسته میدیا به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكات‌و ئه‌ركه‌كانی باشتر بخوێنێته‌وه.
كوردستانی نوێ