ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی هه‌واڵی حوكمدانی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر دزینی دایبی و شیری قوت‌و ده‌ستگیر كرابوو، ده‌ستگیر كراوه.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌حه‌دای حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادوه‌رو فه‌رمانی پۆلیس ده‌كه‌ن، تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیرنه‌كراون كه تۆمه‌تبارن به بازرگانی له‌گه‌ڵ داعشدا.
یاخود ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له بازرگانیكردن به نه‌وت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیر نه‌كراون كه پابه‌ندی یاسا نین‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ماوه‌ی یاسایی‌و ماوه‌ی درێژكراوه‌ش، له‌سه‌ر كورسییه‌كان هه‌ڵناستن.
ده‌ستگیركردنی (ئارام به‌ختیار) به‌هه‌ر هۆكارو به هه‌ر مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسایی‌و به هه‌ر پاساو و بیانوویه‌ك بێت، له بری ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ئه‌وه بێت له‌م هه‌رێمه‌دا یاسا سه‌روه‌ره‌و كه‌س له حوكمی یاسا ده‌ربازی نابێت، به داخه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه یاسا له‌م وڵاته‌دا كێشه‌ی هه‌یه.
بریتییه له پراكتیككردنی (ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بێت به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ ده‌كه‌م‌و ئه‌وه‌شی مه‌به‌ستم نه‌بێت گوێی خۆمی لێ كه‌ڕ ده‌كه‌م).
كه باسی (ئارام به‌ختیار) ده‌كه‌ین‌و ناوی ده‌هێنین، وه‌ك نموونه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، نه‌ك مه‌به‌ستمان كه‌یس‌و كه‌سێكی دیاریكراو بێت. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ده‌وترێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه بۆ رۆژنامه‌نووس‌و ئه‌و كه‌س‌و هاووڵاتیانه ده‌وترێت كه به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر ده‌كرێن.
بێگومان هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌ی تر هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌ڕای تاوان‌و تۆمه‌تی جۆراوجۆر، هه‌ر ده‌ستگیر ناكرێن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س هه‌ن له سه‌رو یاسا‌و له‌سه‌رو ئیعتیباری یاساییه‌وه‌ن.
نازانم له رووی زانستییه‌وه پێناسه‌ی چییه‌و چۆن وه‌سف‌و پێناسه‌ی دۆسێی (ئارام به‌ختیار)و دۆسێكانی تری هاوشێوه ده‌كات، به‌ڵام بێگومانم له‌وه‌ی ده‌بێت یاسا كۆمه‌ڵگه رێكبخاته‌وه‌و یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات‌و سنوورێك بۆ ئازادیی كه‌سه‌كان‌و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بواره‌كانی تر دابنێت، به‌ڵام كاتێك یاسا ئه‌مه ناكات، ده‌بێت گومانی جددیمان له‌سه‌ر خودی یاسا‌و ئه‌وانه هه‌بێت كه نوێنه‌ری یاسا یان نماینده‌ی یاسا ده‌كه‌ن.
نازانم یاسایی بوو یان نا كه لیستی ئه‌و تاوانانه بڵاوكرایه‌وه كه دزه‌كه‌ی دایبی‌و شیری قوتوی پێ تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام منیش‌و زۆر كه‌سی تریش ده‌زانین، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌به‌بكارانی دزینی دایبی‌و شیری قوت‌و، بتڵی غاز‌و ته‌نافی سه‌ربان تۆمه‌تبارو تێوه‌گلاون، ئه‌وه‌نده ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارو تێوه‌گلاو نین كه به فیعلی تاوانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كاتێك ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیرده‌كرێت كه هه‌واڵی حوكمدانی دزه‌كه‌ی دایبی‌و شیری قوتووی بڵاوكرده‌وه، ئه‌و كه‌س‌و كه‌سانه ته‌ماشای دۆخه‌كه ده‌كه‌ن كه به‌ئاشكراو به رۆژی رووناك ته‌حه‌دای سه‌روه‌ریی یاسا‌و حوكمی یاسا‌و ته‌نانه‌ت خودی یاسا‌و نوێنه‌ره‌كانی یاساش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌س‌و كه‌سانه‌ش بێده‌نگ‌و بێباكن كه بوونه‌ته سه‌به‌بكاری ئه‌و دۆخه.
هه‌م له‌و رووه‌ی كه هاووڵاتییه‌كی ناچاری دزینی دایبی‌و بوتڵی غاز‌و شیری قوتوو كردووه، هه‌میش له‌و رووه‌ی ناتوانێت یاسایه‌كی یه‌كسان به یه‌كسانی دابه‌ش بكات.
بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ش، پابه‌ندنه‌بوونه به‌یاسا له‌ده‌زگا باڵا‌و به‌رزه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی گوایه خۆیان به‌پارێزه‌ری یاسا ده‌زانن‌و زۆر جار ئه‌و دروشمانه له‌ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه كه‌س له سه‌رو یاساوه نییه. دیاره له‌وه‌شدا راست ده‌كه‌ن، جگه له خۆیان نابێت كه‌سی تر له سه‌رو یاساوه بێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌و دێڕانه. له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ لابردنی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕی كاره‌با ده‌ستیپێكردوه‌و به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌شاری هه‌ولێر 509 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با هه‌ن، ته‌نیا ساڵی رابردوو یه‌ك ملیار دینار به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه له‌شه‌ش هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با وه‌رگیراوه.
ئه‌و داهاته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر باسی كردووه، داهاتێكی باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه، واته لابردنی سه‌رپێچی‌و ده‌ستدرێژییه‌كان هه‌ر ته‌نها له بواری كاره‌بادا نه‌مێنێته‌وه‌و بۆ كه‌رت‌و بواره‌كانی تر بچێت، چی رووده‌دات؟.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه‌و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه كه سه‌رپێچیان كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نا یاسایی كاره‌بایان راكێشاوه یان سوودیان له كاره‌با وه‌رگرتووه، به‌ڵام كێ ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه‌ی هه‌یه له بواره‌كانی تر؟.
كێ ده‌توانێت ده‌ست بكات به‌لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناهه‌ق ده‌ستگیركراون؟، كێ ده‌توانێت ده‌ست بكات به لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌بوایه بگیرێن و ده‌ستگیرنه‌كراون؟، كێ ده‌توانێت سه‌رپێچی سیاسی حزب‌و كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسه‌كان غه‌رامه بكات؟.
كێ ده‌توانێت سه‌رپێچی بواری نه‌وت‌و سامانه سروشتییه‌كان هه‌ژمار بكات‌و تۆمه‌تباران‌و كه‌مته‌رخه‌مان وه‌ك ئارام به‌ختیار ده‌ستگیر بكات؟.
كێ ده‌توانێت قسه‌ی جددی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی و به‌شه‌رعی له‌پۆست و كورسی‌و به‌رپرسیارێتییه‌كان ماونه‌ته‌وه؟.
بێگومان كه‌س ناتوانێت ئه‌مانه بكات له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌ت‌و لێپێچینه‌وه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هاووڵاتی ئاسایی نین. كه‌سانی بێ پشت‌و په‌نانین. چه‌كیان پێ نییه‌و له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ته‌حه‌دای یاسا‌و جێبه‌جێكه‌رانی یاسا ناكه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر رای ئێمه‌ت ده‌وێت، یاسا به‌و كه‌سانه ده‌وێرێت كه هه‌واڵی حوكمدانی ناڕه‌وای دزینی دایبی‌و بوتڵی غاز بڵاوده‌كه‌نه‌وه. یاسا به منیش ده‌وێرێت كه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی زلم كردووه. به‌ڵام به‌وانه‌ی تر ناوێرێت.. بێگومان ئه‌وه‌ش باشترین نیشانه‌یه كه یاسا له‌م وڵاته‌دا كێشه‌ی هه‌یه.
كوردستانی نوێ