له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیداره‌ی KNN بڕیاریاندا به ئه‌نجامدانی ته‌قلیسات له ستافی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه‌دا، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سایتی KNNC.NET كه ستافێكی كارا و دڵسۆز كاریان تێدا ده‌كرد، چه‌ند به‌شێكی داخرا و ستافه‌كه‌ی زۆر كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای دڵگرانی بوو له‌م كاته دژواره داراییه‌دا، ده‌ستبه‌رداربونێكی بێده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێمه بو له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی رۆژانێكی زۆر سه‌ختمان پێكه‌وه به‌ڕێكرد و كارمان بۆ ئه‌وه ده‌كرد خزمه‌تگوزاری هه‌واڵیی كه‌ناڵه‌كه له شێوه‌زاری سۆرانیه‌وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و شێوه‌زاری كرمانجی وه‌ربگێڕین و پێشكه‌شی سه‌ردانكه‌رانی سایته‌كه‌ی بكه‌ین و چه‌ندین به‌رنامه‌مان هه‌بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای كاركردنمان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه دڵسۆزه‌دا توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان و عێراقدا یه‌كه‌م سایتی Multimedia به‌ناوی KNNC.NET بخه‌ینه‌گه‌ڕ و له‌ریزبه‌ندی كۆتایی هه‌موو سایته كوردییه‌كانه‌وه بگه‌یه‌نینه له‌پێشترین سایتی كوردی و عێراقی و زیاتر له نیو ملیۆن فان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و رۆژانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی خزمه‌تگوزارییه هه‌واڵییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN)ی ده‌كرد.
له‌ساڵیادی كه‌ناڵی KNNدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا به خه‌ڵك؛ سایته‌كه فراوان بكه‌ین و خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵی وه‌رزشی فراوان بكه‌ین و ئه‌و به‌شانه‌ی هه‌مانه له سایته‌كه‌ماندا زیاتر چه‌سپیوی بكه‌ین... ئێمه ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانیمان ئه‌و به‌ڵێنه به‌جێ بگه‌یه‌نین، توانیشمان به تێچونێكی زۆر مته‌وازعانه (كه به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی ئه‌و سایتانه‌ی هاوتای سایته‌كه‌مانن) ئینجازی زۆر به‌رجه‌سته‌مان تۆماركرد، كه به پشتیوانی خودا هه‌روه‌ك چۆن ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان له راگه‌یاندنی كوردیدا نوێكاریی بوو له‌ڕووی دیزاین و جۆری خزمه‌تگوزاری هه‌واڵیدا (Multimedia)، به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی دامه‌زراوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری ده‌خه‌ینه‌كار كه هه‌ندێكیان كاركردن تیایدا به‌شێكی زۆری ته‌واوبووه و نوێكاری ده‌بن له راگه‌یاندنی كوردیدا و خوێنه‌ری كوردی ئاشنا ده‌بن پێیان.
به كورتی له‌ئێستادا سایتی KNNC سێیه‌م سایتی كوردیه له عێراقدا و له ریزبه‌ندی ئه‌و سایته جیهانی و عێراقییانه‌یه كه زۆرترین سه‌ردانكاریان هه‌یه به‌پێی پێوه‌ری ئه‌لێكسا له ریزبه‌ندی 19دایه و پێشی چه‌ندین سایتی دیكه‌یداوه‌ته‌وه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و به‌رچاو بۆ هه‌واڵ و زانیاری نوێ، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا به‌شایه‌تی هه‌موو ئه‌و شاره‌زا و كۆمپانیا ته‌كنیكیانه‌ی له‌بواری IT ئیش ده‌كه‌ن، زۆرترین هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته سه‌ر سایته‌كه‌مان و هه‌وڵی وه‌ستاندن و له‌كاركه‌وتنی دراوه و سه‌ردانكه‌رانی سایته‌كه‌مان شایه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن.
له‌ئێستادا داخستنی به‌شه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ستاف، زیانێكی گه‌وره به سایته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هه‌وڵی دڵسۆزان و ئه‌و ستافه‌ی له‌ئێستادا ماونه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و كه‌لێنه‌ی دروست ده‌بێت تاڕاده‌یه‌ك هه‌وڵی ساڕێژكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین، به‌و هیوایه له زوترین ده‌رفه‌تدا بتوانین دوباره ئه‌و شانازییانه بنوسینه‌وه له‌بواری میدیای Onlineدا كه سه‌رجه‌میان نوێكاریی بون بۆ خوێنه‌ری كورد.
له (KNNC)وه