خه‌باتی مه‌ده‌نیی: پشت به هۆشیاریی و به‌شداریی خه‌ڵك و مێدیاو كایه‌و په‌یوه‌ندیی دبلۆماسیی ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوور له خۆكوشتن و خۆسه‌پێنیی و كوده‌تاو شه‌ڕی ناوخۆ‌و ده‌ستی دوژمن گرتن و خه‌نجه‌ر له میلله‌تدان و كه‌وتنه‌پێش هێزی داگیركه‌رو یه‌كتركوشتن وبرسیكردن و پاشه‌كه‌وتكردنی ژیان و موچه‌یان؛ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له بونیات و سه‌رخانی ده‌سه‌ڵات و دواتر ده‌وڵه‌تتدا بكات.
له 2009ه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌تایبه‌تیی و كه‌سییه‌كانی پێشوو، له قه‌واره‌ی دۆزێكی نیشتمانیی و بزاوتێكی نیشتمانیدا، خۆیان یه‌كخست و ڕێكخست و خه‌باتێكی نوێی مه‌ده‌نیان ده‌ستپێكرد، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه كۆی سێكته‌ره‌كانیان بۆ خۆیان قۆرخكردووه، به‌ڵام ئه‌م ته‌وژمه مه‌ده‌نییه ئینسانییه كۆمه‌ڵاتییه سیاسییه نوێیه، سنوره‌كانی داخوازیی و ئامانجه‌كانی ئه‌م هێزه‌یان به‌خێرایی له هێزێكی دیاریكراوه‌وه گۆڕی بۆ به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیی، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ململانێ ته‌قلیدییه په‌رێزو پاوانپارێزه‌كانی حیزبه‌كان بێته ده‌ره‌وه‌و چێوه‌و ناوه‌ڕۆكێكی ته‌واو نیشتمانیی وه‌ربگرێت و به‌دوای به‌ش و ده‌سكه‌وت و پله‌و پایه‌و پۆست و پاره‌ی خۆیه‌وه نه‌بێت، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و نیشتمانیی و بنه‌ماكانی ستراتیژی نیشتمانیی كرده ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته، به‌وانه‌یشی كه بیر‌و ڕه‌فتاری ته‌سكی حیزبایه‌تیی و خێڵایه‌تیی و ناوچه‌گه‌رێتیی ده‌رون و ویژدانی شه‌كه‌تكردبوون.
ئێستا، به زه‌مه‌نێكی كه‌م له ئاست ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی تفه‌نگ به‌زمانی شه‌ڕ قسه‌یكردووه، به‌رهه‌مه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نیی و ڕه‌وایه‌تیی دۆزه نیشتمانییه‌كان خه‌مڵاون، ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مێدیای ئازاد‌و چراكانی ڕه‌وه‌ندی كوردیی و هۆشیاریی گشتیی و ئاگایی تاك، پرۆسه‌كه‌ی خێراتركردووه، به‌جۆرێك فه‌یسبوكوانانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌شی هه‌ره زۆریان خه‌می گشتیان هه‌یه‌و خاوه‌نی توانستی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ن و دانستی ئه‌رگومێنتبه‌رهه‌مهێنان و زانستی گفتوگۆی لۆژیكیانه‌یان هه‌یه.
به‌ته‌واوی بوونه‌ته ته‌واوكه‌ری شۆڕشێكی سپی، كه ده‌شێت به شۆڕشی فه‌یسبوك ناوببرێت، به‌جۆرێك كه ده‌توانن وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی فسفسپاڵه‌وانه ده‌مامككراوه‌كان و بیر‌و گوفتارو ڕه‌فتارو لێكه‌وته‌ی كرداره‌كان پیشانبده‌ن و بۆ خه‌ڵك و ڕایگشتیی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌و ئاسته دبلۆماسییه‌كانیشیان ئاشكرابكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌سته دانشمه‌نده‌ی ئێستا هه‌ندێك ناوه‌ند به (خائین) ناویان ده‌به‌ن، به چاوتروكاندێك هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌یان خستنه‌ژێر پرسیاره‌وه، كه عه‌یامێكه زۆربه‌ی خه‌ڵكیان پێچه‌واشه‌كردبوون.
بۆیه به‌رده‌وامیتان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌بڕینی ڕاو ڕه‌خنه‌و سه‌رنج و تێبینییه شایان و شیاو‌و لۆژیكییه‌كانتان، به‌ر‌هه‌مدارو ئه‌نجامبه‌خش و ته‌واوكه‌ری ئه‌م مۆدێله مه‌ده‌نییه‌یه كه خواستی له شكۆی مرۆڤی كورد‌و سه‌روه‌ریی نیشتمان گرتووه، ڕۆژی ته‌واوبوونی سته‌م و بێباكیی نزیكه، زۆر نه‌ماوه برسیكردنی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانی نیشتمان كۆتاییان بێت، نانێك له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن به‌دوو، كۆتایی په‌تی درۆ‌و گوریسی سته‌م و وه‌همی خۆسه‌پێنییه، مه‌هێڵن هاووڵاتیانی نیشتمان بۆ نانێك خۆیان له‌ده‌ستبده‌ن، كه‌رامه‌تی ئینسان له هه‌ر شتێكی تر به‌نرختره، چاوی لێتانه دایكی وه‌ته‌ن..سه‌ركه‌وتووبن فه‌یسبوكوانانی هێژا، هه‌وڵه‌كانتان، پۆسته‌كانتان، لایك و كۆمێنت و شێر‌و پڵنگ و به‌وره‌كانیشتان، به‌كه‌م مه‌زانن، سه‌ركه‌وتن سه‌ری خۆی به ئێوه به‌خشیوه..