سه‌رهه‌ڵدانی ته‌له‌فزیونی ئێن ئار تی، سه‌ره‌رای هه‌ر تێبینیه‌ك، روداوێكی گرنگ بوو، گرنگ له پێناو بیناكردنی دێدیكی سیاسی جیاواز له دیدی حزبه‌كان، له پێناو ته‌فسیركردنی روداوه‌كان له روانگه‌یه‌كی بابه‌تی و پیشه‌گه‌رییه‌وه تا له‌ورێگایه‌وه هوشیاریه‌كی راست و بابه‌تی بگات به هاوڵاتیان و بتوانن به‌هۆیه‌وه بیربكه‌نه‌وه و روداوه‌كان لێكبده‌نه‌وه، بوونی ته‌له‌فزیونی بێلایه‌نیش بنه‌مایه‌كی گرنگی بوونی دیموكراسی و پێگه‌یشتنی هۆشیاری سیاسی هاوڵاتیانه، دۆخێكی مه‌ترسیداره كه ته‌نها ده‌سه‌لات خاوه‌نی ته‌له‌فزیون بێت، یان ته‌نها دیدی سیاسی پارته‌كان زال بێ، له‌م روانگه‌یه‌وه دروستبوونی ئێن ئارتی مایه‌ی خۆشحاڵی بوو.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئێن ئارتی مه‌حكوم بوو به كۆمه‌ڵێك گرفتی بنچینه‌یی له ستراتیجی گوتاری میدیاییدا، گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ر به بێ بایه‌خدان به ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌یگه‌یه‌نێت، كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ر بێ بایه‌خدان به جه‌وهه‌ری په‌یامه‌كه‌یی و جێگه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، زۆرترین بینه‌ریش له پێناو زۆرترین ریكلامدا ، ئه‌مانه و زۆر پرسی دیكه جێگای ره‌خنه‌و گفتوگۆ بوون ، به‌ڵام خاڵی هه‌ره نێگه‌تیڤ له ستراتیژی ئه‌م كه‌ناڵه‌دا بریتیه له گۆرینی ئه‌م كه‌ناڵه به زمانحالی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و به‌قوربانیكردنی خه‌ونی بێلایه‌نی و پیشه‌گه‌ری له پێناو ته‌ماع و هه‌ڵپه‌ی سیاسی‌دا.
سه‌ره‌تای كه‌مپینی نه‌خێر ، سه‌ره‌تای ئه‌و داخزانه قووڵه بوو، گۆرینی ئین ئارتی بوو به زمانحالی ره‌وتێكی سیاسی، دواتریش له‌گه‌ڵ دروستبوونی قه‌واری ( نه‌وی نوێ) ئیتر ئیدیعای بێلایه‌نی و پیشه‌گه‌ری له ئێن ئار تیدا كۆتایی هات، له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌م كه‌ناڵه به‌به‌رنامه كار له‌سه‌ر شكاندی هه‌موو قه‌واره سیاسیه‌كان ئه‌كات جگه قه‌واره‌ی نه‌وی نوێ، كارله‌سه‌ر لێدانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌موو سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دارێك ئه‌كات له‌پێناو سازكردنی زه‌مینه بۆ گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ری كاك شاسوار عه‌بدولواحید، له ته‌واوی راپۆرت و چاوپێكه‌وتن و هه‌واڵ وشیكاره سیاسیه‌كاندا ئه‌م لایه‌نگیرییه سیاسیه كه‌ناڵه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردوه، چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ، چه‌ندین راپۆرت و شرۆڤه‌ی تایبه‌ت بۆ ته‌رویجكردن بۆ قه‌واره‌كه سازكراوه، ئیدی وه‌ك چۆن روداو روخسارێكی دیكه‌ی پارتییه و له رێگای میدیاوه نیشان ئه‌درێت، وه‌ك چۆن كوردسات روخسارێكی یه‌كێتیه، ئاواش ئێن ئارتی روخسار و گوتاری قه‌واره‌ی نه‌وه‌ی نوێیه، سترایج و دوا ئامانجی كه‌ناڵه‌كه ته‌رویجكردنه بۆ قه‌واره‌كه نه‌ك گه‌یاندنی زانیاری دروست ، نه‌ك پیشه‌گه‌ری و بیلایه‌نی له كاری میدیادا.
گرفتی سه‌ره‌كیش له‌م پرسه‌دا به‌ته‌نها له‌وه‌دا نییه كه كۆدیتا له په‌یامی كه‌ناڵه‌كه‌دا رویداوه و كراوه‌ته قوربانی ته‌ماعی سیاسی، به‌ڵكو له‌وه‌داشدایه به حزبیكردنی ئه‌وه كه‌ناڵه بریتیه له ئیستیغلالكردنی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه ئه‌و كه‌ناڵه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا له رێگای ئیدیعای بێلایه‌نی و پرۆفیشنالیته‌وه دروستیكردوه، چه‌ندین ساڵه بینه‌ران له روانگه‌ی باوه‌ربوون له بیلایه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌وه ،كه‌ناڵه‌كه‌یان كردۆته سه‌رچاوه‌ی زانیاری و شرۆڤه‌ی خۆیان ، متمانه‌یان به زانیارییه‌كانی كردوه ، به‌ڵام ئێستا ئه‌و متمانه‌یه به‌كارئه‌هێنرێت بۆ ته‌رویجكردن بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، ئه‌مه‌ش به ته‌نها كۆتایی په‌یامی بیلایه‌نی كه‌ناڵه‌كه نییه، به‌ڵكو خراپترین شێوه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتنه له‌و متمانه‌یه‌ی بینه‌ران به بیلایه‌نی كه‌ناڵه هه‌یانبوه و له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه بوونه‌ته بینه‌ری.
خه‌ندان