‌گوتاری میدیایی و قوربانییەكانی
شوان ئادەم ئەیڤەس


گوتاری میدیایی و قوربانییەكانی خراپ بەكارهێنانی
رووماڵی میدیایی بڕیارەكەی هەفتەی پێشووی بانكی رەشید بۆ خەرجكردنی 10ملیۆن دیناری عێراقی بۆ یٔەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت ژنی دووەم بهێنن؛ ئەدگاری سێكسیی گوتاری گشتێنراوی میدیا-ی لەهەرێمی كوردستان و پارێزگا هاوسێكانییدا، باشتر دەرخست!؟ 
گوتاری میدیایی (media discourse)؛ چەمكێكی یٔەكادیمیی نێو زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكانە. پرۆسەیەكی بەردەوام و یٔاوێزانكراوی نێو پەیوەندییەكانە و یٔەو پێوەرانە دەگرێتەخۆ كە لەلایەن میدیاوە و بەشێوەیەكی یٔاشكرا لەسەر پرسێكی دیارییكراو گفتوگۆ كراوە یان لەچێوە (framed) دراوە.

واتە پاكێجێكی بەردەوامی كارلێككردنی نێوان مرۆڤەكانە كە پشت بە گوتاری هەنوكەیی دەبەستێت و پێویستە تێگەیشتن لە پێنج دیدگای پێكەوەبەستراوی بازنەی كولتوریی هەبێت، تاوەكو بەشێوەیەكی راست توانای راڤەكردنی واقعی میدیایەك و  هەڵسەنگاندنی واقعێكی دڵخوازی هەبێت، لەوانە (Phelan, 2016):

یەكەم: نوێنەرایەتییكردن یاخود خۆنیشاندانەوە؛ فۆرمێكە بۆ وەرگرتنی بابەتێك كە  مانا شیكراوەكانی دەخرێنە ناو.
دووەم: ناسنامە؛ ناسنامەی نێرەر-ەكە و ناوبانگی پێگەكەی و شێوازی بەرهەمهێنانی.
سێیەم: بەرهەمهێنان؛ پرۆسەی بەرهەمهێنانی زانیارییەكانی میدیاكە دەگرێتەخۆ. یٔەوەش دەكەوێتە ژێر كاریگەریی بارودۆخە دیارییكراوەكان و فەراهەمكردنی تەكنۆلۆژیی و دۆخی دارایی بەرهەمهێنەرەكەوە.
چوارەم: بەكارهێنان؛ كاریگەرییەكان (نەرێنی) و بەكارهێنان و تێربوون (چالاك). بۆنموونە؛ چۆن وەرگر مامەڵە لەگەڵ زانیارییەكاندا دەكات. خەڵك بەپێی نموونە كولتورییە تایبەتییەكانی و سیستمی بەهاكانی؛ لە دەقەكان تێدەگات.
پێنجەم: رێكخستن؛ هەر جۆرە چاودێرییكردنێكی هاوشێوەی سیساسەتەكان، یاساكان و رێساكان دەگرێتەخۆ كە كۆنترۆڵی زانیارییەكان دەكات و یٔەو هەستە دەبەخشێت كە چ شتێك لەچوارچێوەی كولتورێكی دیارییكراودا پەسەنددەكرێت یاخود ناكرێت. بۆ نموونە؛ یاسای ناوزڕاندنی 2009 و پۆلێنبەندییەكانی فلم بەپێی تەمەنی لەدامەزراوەی ریكلامی یٔێرلەندا.

لەرێی رووماڵكردنی سیاسەت و سیاسەتی گشتیی و كاریگەرییەكان و نوێنەرایەتییكردنی سێكسییەوە خاڵی بەیەكگەیشتنی نێوان میدیا وچالاكیی سێكسیی و ناسنامە؛بووەتە هۆی بەرهەمهێنانێكی دەوڵەمەندی وتووێژی یٔەكادیمی. لەدەریٔەنجامدا، زانایان كاتێك پرسیاریان لەبارەی چۆنیەتی راگەیاندنی چالاكیی سێكسیی و ناسنامە لەلایەن میدیاوە كردووە؛ ژمارەیەك تێڕوانینی تیۆریی و میتۆدییان بەكارهێناوە (Meyer,2013). لەو رووەوە؛ تێبینیی یٔەوە كراوە كە میدیا دەتوانێت ببێتە سەكۆیەكی گشتیی سەرەتایی بۆ رێكخستنی چالاكییە سێكسییەكان لەهەموو ژانرە خەیاڵیی و واقیعییەكان و چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی هاوشێوەی یٔاكاری سێكسیی لەپانتایی گشتیی و تایبەتییدا. هاوكات دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازەكانی ژیانی خێزانیی و سنوردارییەكانی نوێنەرایەتییكردنی چالاكی سێكسیی لەبازاڕی میدیایی ناڕێكخراودا (Arthurs, 2004).

بەسەرنجدان لەو تێڕوانینانە و دیدگاكانی نوێنەرایەتییكردن، ناسنامە، بەرهەمهێنان، بەكارهێنان و رێكخستنی میدیایی لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا؛ پشكی شێری میدیای كوردیی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك خاوەن گوتارێكی بەرهەمهاتووی ساتەوەختی پەخش و بڵاوكردنەوەی «هەواڵی بەپەلە»و «رووماڵی راستەوخۆ»ی رووداوەكان دەبینرێن و بەشێوەیەكی دروست مامەڵە لەگەڵ چالاكییە سێكسییەكان و پرسی ناسنامەی تاك و كۆی كۆمەڵگەدا نەكراوە. گوتارێك بەرهەمهاتووە كە  هێندەی خەریك و خەمخۆری خوار ناوك-ی مرۆڤەكان و وروژاندنی بووە؛ نیوهێندە كار لەسەر بەشی سەرەوەی ناوك و پێداویستییەكانی نەكردووە. یٔەو گوتارە تێكەڵەیەكە لە چڵێسی سێكسیی و قۆستنەوەی یٔایینیی و هەژموونی سیاسی؛ بۆ لەبیربردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ژیانێكی سادە. ژیانێك كە لەسایەییدا هاوچەرخترین ڤێرژنی یٔامێرە تەكنیكییەكانی بۆ هاوردە دەكرێت، بەڵام بەدوور لەلۆژیكی بەكارهێنانیان برەویان پێدەدرێت. برەودانێكی بێبەرنامە كە وایكردووە رۆژ بەرۆژ ژمارەی قوربانییەكانی خراپ بەكارهێنانی میدیا و گوتارەكانی بەرزتر ببنەوە! 

گوتاری میدیایی؛ كاتێك دەبێتە سەرەكییترین یٔامانجی پەخشكراوی میدیا و لەوەدا كورت دەكرێتەوە كە پێنج دۆلار بدرێتە كوڕێكی هەرزەكار تا لایەك لەسمێڵی بتاشێت یان دە دۆلار بدرێتە كچێكی گەنج و راستەوخۆ تەلەفون بۆ دایكی بكات تا كاردانەوەی بزانێت؛ كاتێك پێیدەڵێت دووگیانە یان خاوەن پێدوایستییەكی تایبەت؛ بهێنرێتە سەر شاشە و هان بدرێت بۆ شكاندنی مێزە شووشەكەی بەردەمی یان وەرگران بەوەوە سەرقاڵ بكرێن كە كام یەك لە «شایەر و مۆدێل و مەیكیٔەپ یٔاڕتیست» بەنیازی شووكردنن و كامیان بەنیازی جیابوونەوە و كامەی دیكەیان زۆرترین رەفزی داوە یان كامیان بە كام جۆری قاوە؛ سكی دەچێت و كامیان لە «پڕ بینەرترین» شاشەدا باس لەسیحری جلی ژێرەوەی بكات؛ یٔیتر هیچ گومانێك نامێنێتەوە بۆ یٔەوەی یٔەو جۆرە لەگوتاری میدیایی یەك یٔامانجی هەیە. یٔەویش گەوجاندنی وەرگر و لە بیربردنەوەی پرسە گەرمەكانی رۆژ و برەودان بەنزمترین یٔاستی كولتوری بەكاربردنی؛ خواردن و خەو و خۆشەویستیی و وروژاندنی سێكس و سیاسەت و یٔایین!

دواجار خراپ بەكارهێنانی گوتاری میدیایی بەر لە بەكارهێنەرانی؛ بەرهەمهێنەرانی دەكاتە قوربانی. هاوشێوەی یٔەو منداڵەی بەپارەی خۆی میزەڵدانێك دەكڕێت و پاش فووتێكردنی؛ لەوێنە گەورەكراوەكانی سەر میزەڵدانەكەی دەتۆقێت!

AM:03:48:27/10/2020