له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئازادییه‌كی زۆری بۆ گه‌له جیاوازه‌كان خولقاند، تا له رێیه‌وه ده‌نگی خۆیان به‌بێ ترس له ده‌سه‌ڵات به‌رزبكه‌نه‌وه.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی فه‌یسبووك، كاریگه‌ریەکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری دروستكرد، ته‌نانه‌ت ترسیان خسته دڵی دیكتاتۆره‌كانه‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توانیان ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له وڵاتانی (تونس، میسر، لیبیا، ئێران، هه‌رێمی كوردستان) و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌دا دروست بكه‌ن و به‌شێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كان بگۆڕن.
به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و دژی سیستمی وڵات و ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كان وه‌ستانه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئه‌مریكاش رۆڵی به‌رچاویان بینی له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
له ساتی هه‌وڵدان بۆ ئینقلابكردن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان دا له توركیا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سكایپ ئه‌ردۆغانی له‌ده‌ست ئینقلابچیه‌كان رزگار كرد و دواتر به‌هێزێكی زۆره‌وه خۆی پیشانی وڵاتاندا و په‌لاماری كوردانی رۆژئاوای دا.
له هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوودا هاوڵاتیان نه‌یانده‌توانی له ترسی ده‌سه‌ڵات و نان بڕین ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، به‌ڵام له‌دوای فراوانبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستبوونی حزبی زیاتر هاوڵاتیان به‌بێ ترس ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان هه‌بووه له جوڵاندنی شه‌قام و دروستبوونی گروپه‌كان، به‌تایبه‌تی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی، له‌م سێ ساڵه‌ی رابردووش‌دا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وای كرد خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی فراوان بكات و بیگه‌یه‌نێته ئه‌مڕۆ.
له‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئێستاشدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی فه‌یسبووك كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر فراوان بوونی به‌ره‌ی ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام نازانرێت وه‌ك به‌هاری عه‌ره‌بی ئایا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه هۆی سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م كه‌سانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر حوكمن له هه‌رێم، یاخود بارودۆخه‌كه و هێز رێگری ده‌كات.
بیریشمان نه‌چێت ئه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن كاریه‌گه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و ده‌بێت، واش ده‌كا ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌ران هه‌بێت، ده‌پرسین ئاخۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌بێت و كام لایه‌ن كێرڤی ده‌نگه‌كانی به‌رزده‌بێته‌وه؟