زۆر وتن قورئان خۆشە
چیا ئیسماعیل عوسمان

کاتێ سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەیت بۆت دەردەکەوێ چەندە میللەتێکی بێکارین هەر بابەتێک دێتە پێشەوە هەرکەسێ لە جێی خۆیەوە  بەزانیاری وبێ زانیاری دێنە سەرخەت و ئەیکەن بەشەڕە قسەو جنێودان و تەشهیر کردن  ئەوەندەی بە کەموکوڕی کەسانی ترەوە سەرقاڵن هێندە سەرقاڵی چاککردنی کەموکوڕیاکانی خۆیان نین 
 
لێرەوە ئەزانی ئاستی ڕۆشنبیری ئەم کۆمەڵگایە چەندە ؟
لەجیاتی خۆسەرقاڵ کردن بە مەسەلە چارەنوسسازەکان وگەندەڵی و بێ خزمەتگوزاری بدوێن و ببنە پاڵنەری چاکسازی وفشار بکەن  لە حکومەت و دەسەڵات

هەمیشە خۆیان سەرقاڵ ئەکەن بە بابەتە لاوەکی و کەسی وتایبەتیەکانی کەسانی تر و سەروگوێلاک شکاندنی یەکتر لە چەناڵە تایبەتیەکانی خۆیان لەسۆشیاڵ میدیاوە 

ئەم ڕۆژانە سۆشیاڵ میدیا پانتاییەکی فراوانی داگیر کردوە لە میدیای کوردی وکاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەڵنانی کەسەکان وشۆرەت پەیداکردنیان یاخود سوکایەتی پێکردنیان و لێدان لە پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕیسوا کردنیان 

هەربۆیە زۆر گرنگە پەرلەمانی کوردستان درک بەو ڕاستیە بکەن کە لەم کۆمەڵگا دواکەوتوەدا هاووڵاتی لە ژێر هەڕەشەی سومعە شکاندن و تەشهیر پێکردنن لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە 

زۆر پێویستە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی کوردی هەموار بکرێتەوەو ئەم جۆرە تاوانانەشی بۆ ئیزافە بکرێت بەجۆرێ کە مافی هاووڵاتی وپێگەی کۆمەڵایەتیان بپارێزێ چونکە کەموکوڕی لەم یاسایە بۆشاییەکی گەورەی دروست کردوە وەک پێویست نەیتوانیوە مافی هاووڵاتی بپارێزێ
 هەرکەس لەجێی خۆیەوە بوەتە ووتە بێژو بەناوی خەڵک وپیرۆزیەکان وئازادیەکانەوە سنورەکان دەبەزێنن وڕۆژانە مافی کەسانی تر پێشێل دەکرێت

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پسپۆڕانی بواری میدیاو تاوانەکانی میدیا و پەرلەمانتاران و ڕۆشنبیران وسەرجەم خەمخۆران هەوڵی جدی بدەن تا کۆمەلگای کوردی زیاتر لەیەک نەترازێ و ئاشتی وپێکەوە ژیان نەبێتە خەونێک کە هەرگیز نەیەتە دی. 

خه‌ندان

AM:02:56:19/08/2019