هەتا ئێستا چی ڕویداوە؟
سه‌ردار عه‌زیز

نزیکەی سەت بۆ سەت و پەنجا سەربازی ئەمریکی لە دوو قولەی چاودێری جێگۆڕکێیان پێکراوە. ئەم سەربازانە لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بوون کە جێگای مەترسییە. زیاتر لە گوند و ناوچە عەرەبەکانەوە نزیکن. لە هەمانکاتدا ئەمریکا ئاسمانی سوریای بە ڕوی هێزی ئاسمانی تورکیدا داخست، هەروەها هاوکاری هەواڵگری ناکات. لە ڕوی ناوخۆوە ترەمپ لە هەڵویستەکانی هەڵبەز و دابەز دەکات. دەبێت ئەوە بزانین هەرگیز ناڵێت هەنگاوێکی خراپم ناوە، بەڵام بە شیوازی جاری پێشو وەها دیارە نایەوێت بڕیارەکە جێبەجێ بێت.




بەڵام لە ڕاستیدا ترەمپ ئامانجی خۆی پێکا، پەیامی بۆ دەنگدەرانی نارد کە ئەوەی پەیمانیدا پێیان دەیەوێت جێبەجیی بکات بەڵام ڕێگری لێدەکەن.


کەمپەینێکی زۆر چر و باش بو بۆ کورد، بە جۆڕێک بە چەندیین ساڵی زۆری لۆبیی و خەرجکردنی ملیونان دۆلار نەدەتوانرا کەمپەینی وەها بکرێت. ئەگەر بێتو کۆنگریس بە هەردوو پارتەکەوە بڕیارێک بەرامبەر تورکیا دەربکەن، ئەوا پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکا هێندەی تر ئاڵۆزدەکات.


وەک کەسێکی نزیک لە واشنتۆن پێی ووتم، ئەمە دیاری ترەمپ بوە، تەنانەت ئەردۆگان داواشی نەکردبوو.
عَسَی‌ٰ أَن تَكْرَهُوا شَیْئًا وَهُوَ خَیْرٌ ڵّكُمْ ۖ




زه‌مه‌ن
AM:02:53:10/10/2019