کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
درۆزانی لەهەواڵ و هەواڵی درۆ ڕۆژنامەنووسەکەی بی بی سی، بووە قوربانی وێنەیەک!!
غازی حەسەن
یەکێک لەگەندەڵی و کارە دزێو و گزییەکانی نێو کاری ڕۆژنامەوانی هەواڵی درۆیە، هەواڵێک بێ مەبەست بەرهەمدێت، جیاوازە لەگەڵ هەواڵێکی درۆ، کە بەلێزانی و درۆزانانە و پێداگری مەبەستدارەوە دەنووسرێت. واتە ئەو هەواڵانەی بەئامانجێکی دیاریکراوی خاوەن پێشینە و باکگراوندێکی ناڕۆشن، یان نهێنی دادەڕژرێت، هەمان ئەو هەواڵە درۆیە نییە، کە بەشێوەی ڕێککەوت، یان لەئەنجامی کەمتەرخەمییەوە بڵاودەبێتەوە.
هەواڵی درۆ وەکو تاوانێکی مەبەستدار دەژمێردرێت، هەندێک دەوڵەت هەڵی دەسوڕێنن، یان شانەی ئەلەکترۆنی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە بۆ سوکایەتی بەجەماوەر لەپێناو مەبەستی سیاسی بەکاری دەهێنێت.
(مجله الصحافه، ژمارە ١٣ بەهاری ٢٠١٩).
بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست سەرۆکی ئەمەریکا لە ٨٢٨ ڕۆژی دەسەڵاتیدا (دە هەزار) درۆی کردووە، واتا ڕۆژانە ٢٣ درۆ و هەواڵی دەستکاری کراوی سەرچاوە ناڕۆشنی هەبووە.
لەم ساڵانەی دوایدا ڕاگەیاندنی کوردستان لەئەنجامی ماف بەخۆدانی ئازادی دەربڕین قسەی بێ سنور و هەواڵی گوماناوی و گزی و دەستکاری کردن و سوکایەتی لەبارەی هەموو شتێک بڵاوکردۆتەوە و تەنیا دەسەڵاتی ئایدیۆلۆجی بەسەر دەسەڵاتی ڕاستگۆیی و پیشەیی زاڵە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی ترسناک هەواڵی درۆ بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنن. هەمیشە خوێنەر و وەرگری وریا دەتوانێت هەواڵی درۆ و ڕاست لێک هاوێر بکات، بەڵام خوێنەری سادە بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر لەڕووی دەروونییەوە بەکاریگەری ئەو زانیاری و هەواڵە دەستکرد و دەستکاریی کراوانەی لەبنەڕەتدا بەئامانجی شێواندن و سوکایەتی و بڵاوکردنەوەی درۆ و چەواشەکاری و ناوزڕاندن و هێرشکردنە سەر مافە تاکە کەسییەکان بەکاردەهێنرێن، بەنج دەکرێت.
ڕۆژنامەنووس و بێژەری بی بی سی بەریتانی (دانی بیکەر) لەدوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەتویتەری خۆیدا، کە بریتییە (لەمەیمونێک جلی لەبەرە و بەدەست ئافرەتێکەوەیە و توانجێکیشی لەگەڵ داناوە دەڵێت منداڵە لەدایک بووەکە لەنەخۆشخانە دەرچوو). ئەمەیان بەوروژاندێکی ڕەگەزپەرستانە و گاڵەئامێز دژی مارکلی تازە لەدایک بوو، کە لەدایکێکی ئەمەریکی بەڕەگەز ئەفریقییە دانا. توانجەکە منداڵە تازە لەدایک بووەکەی شازادە هاری و مێگان مارکلی خێزانی دەگرێتەوە. لەئەنجامی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە بێژەرەکە لەکارەکەی دوورخرایەوە و بی بی سی دەڵێت "ئەمە کێشەیەکی مەترسیدارە لەچۆنیەتی بڕیاردان لەبارەی شتەکانەوە، ئەمە پێچەوانەی بەهاکانی ئیزگەکەمانە. دانی بێژەرێکی زۆر باشبوو، بەڵام چی دیکە ناتوانێت بەرنامەی هەفتانە لای ئێمە پێشکەش بکات". ئەمە هەڵە و سوکایەتی و شێواندنێکی ڕەگەزپەرستانە نێو تەنیا وێنەیەکی تویتەری بێژەرە بەریتانیەکە بوو. لەڕاگەیاندنی کوردی بەئاشکرا لەڕێگەی درۆوە، نەتەوە وپێکهاتەکان سوکایەتیان پێکراوە، بەپاشکۆی پارتی ناودەبرێن، یان سوکایەتی بەکەسایەتی و هاووڵاتیان دەکرێت. دەیان گومانلێکراو و تۆمەتبار بەتاوانبار ناو دەبرێت.
لەمەش مەترسیدارتر ئەوەیە، وەکو هاوڕێیەکم لەفەیس بووک بۆی نووسیم دەڵێت "کێشە ئەوەیە ئەو کەس و لایەن و ڕۆژنامانە درۆزانن، نەک درۆزن". واتە شارەزا و پسپۆرن لەدروستکردنی "هەواڵی درۆ".
بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و زانیاری دەستکاری کراو وەکو بەشێک لەشەڕی دەروونی و دیبلۆماسی و سەربازی لەنێوان دەوڵەتەکانی دونیا بەکاردێت. ئێستاش لە ئەمەریکا بەگومان و پرسیارەوە مشتومڕ لەسەر ئەو زانیاری و هەواڵانە دەکرێت، کە ئیدارەی جۆرج بۆشی کوڕ لەهێرشکردنە سەر عێراق پشتی پێ بەستابوو. ئێرانی ئەمڕۆ بەتەن هەواڵی درۆ شارەزایانە، وەکو بەشێک لەشەڕی ڕاگەیاندن و دەروونی بەرهەم دەهێنێت.
عەبادی لەساڵانی سەرۆک وەزیرایەتی، سەدان هەواڵی دروستکراوی درۆی وەکو بەشێک لەجەنگ دژی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، تەنیا "درۆزانانە" مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و داڕشتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری دەکرد و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
لەبەشێک ڕۆژنامەکانمان زۆر لەمانشێتە گەورەکان "درۆزانانە" پێچەوانەی نێوەڕۆکی هەواڵەکان دەستکاری دەکرێن و واتا و مەبەست و ئامانجی درۆزنانە دەگەینن. واتە هەواڵ و مانشێتەکە پشت بە "درۆ" دەبەستن لەسەر بنەمای دروستکردنی "درۆ". ڕۆژنامەنووس و نووسەر و سەرچاوەی هەواڵەکە شارەزایانە "درۆزانانە" هەواڵی درۆ بەرهەم دەهێنێت.
لەسەردەمی ئەمڕۆدا ڕاستگۆیی و پیشەی بوون بەیەکێک لەبنەما بنەڕەتییەکانی کاری ڕۆژنامەوانی دادەنرێت، ڕۆژنامەنووس بەهەر هۆکارێک هەواڵی درۆ بڵاوبکاتەوە، دەبێتە بەشێک لەبەرهەمهێنان و بەکارهێنانی درۆی نێو هەواڵەکە. هەواڵی درۆش بەتاوان دادەنرێت، تاوانیش سزای یاسایی و ئەخلاقی ڕۆژنامەنووسی و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لێدوانی درۆ، زانیاری دروستکراوی هەڵە، دەستکاری نێوەڕۆکی قسەی قسەکەر و یاریکردن بەزاراوە و دەربڕین و هەڵگێڕانەوەی ڕاستییەکان و سوکایەتی درۆزنانە بەپێداگری و زانینەوە تاوانە. ئەم شێوازە دەبێتە مایەی شێواندنی ڕاستی، هاندانی ڕق و تۆڵەکردنەوە و فریودانی ڕای گشتی و دروستکردنی حوکمی ناڕەواو کاردانەوەی توندوتیژانە و گزی لەهەواڵ و دزی لەویژدان و کۆنترۆڵکردنی عەقڵی خوێنەر و بەکارهێنەرانی هەواڵ لەپێناو بەپاشکۆکردنی هاووڵاتی و ئاراستەکردنی بەشێوەیەک فریودان و بەلاڕیدا بردنی تێدایە. تاوانێکە (ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامە و سەرچاوەی هەواڵەکان) لەبڵاوکردنەوەی بەپرسیار دەبن.
جەماوەر و خوێنەر لەکاتی بەکارهێنانی هەواڵی درۆی داڕێژراو لەسەر بنەمای درۆزانانە، وەکو ئەوە وایە خواردنی بەسەرچووی بۆگەن و ژەهراوی پێ بدرێت، لەوێدا تەندروستی تێک دەچێت، لەبەکارهێنانی هەواڵەکەشدا دەروون و عەقڵ و ویژدانی تێک دەچێت. واتە هەواڵی درۆ، ئامانجی کوشتنی هەقیقەت و دروست بەکارنەهێنانی زانیاری و بەدی نەهێنانی کردەیەکی وەبەرهێنی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانەی متمانەدارە. بەشێک لەڕۆژنامە و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە سەدان ژەهرە هەواڵی درۆ و سوکایەتی بەوەرگرەکانی خۆیان بەدوو مەبەست دەدەن. یەکێکیان دروستکردنی کەسایەتییەکی هەڵچووی توڕەی ڕقهەڵگر لەهەموو بەها و لایێکە. ئەوی دیکەشیان توڕەکردن و هەڵچوون و گرژی بەدیهێنانە لای بەرانبەرە ڕکابەرەکەی. لەکاتێکدا ڕاگەیاندن دەبێت لەگزی و لایەنگیری و پاڵپشتی و بوونە بەشێک لەئایدیۆلۆژیای سەرچاوەکانی هەواڵی درۆ بەتایبەتی و هەواڵ بەگشتی خۆی بپارێزێت.
AM:03:18:23/09/2019
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
بهوێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامهنوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
سەربەست نەجمەدین
حەیایان بە زیرەکی دەستکردەوە نەهێشت!
رەحمان غەریب
هاوڵاتی لەكام دۆڵ و ئارامی لەكام خەرەند؟
ژمارە:19
بەروار:1-7-2025
ئەرشیف
هاوکاران