پرسیاره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی CNN جیم ئاكوستا Jim Acosta له دۆناڵد ترامپ Donald J. Trump سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كۆچبه‌ران له رێكلامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بە سەر دیواردا سەردەکەون، لە کاتێکدا ئەو کۆچبەرانە سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئەمریکا دوورن.
توڕه‌بوون و كاردانه‌وه و داواكردنی دۆناڵد ترامپ-ی له جیم ئاكوستا بۆ دانانی مایك لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام جیم له پرسیاری دووه‌م نه‌وه‌ستا سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسیه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی روسیا، ئه‌مه‌ش ترامپ-ی توڕه‌تر كرد و وتی "دەبێت CNN شەرم لە خۆی بکات تۆ کاری بۆ دەکەیت، تۆ کەسێکی بێ رێز و خراپیت، نەشیاوە تۆ بۆ CNN کاربکەیت".
دوای پشتیوانیكردنی رۆژنامه‌نووس پیتەر ئالێکساندەر Peter Alexander له كه‌ناڵی NBC له رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی CNN به‌وه‌ی ئاكوستا مرۆڤێكی باش و به‌ڕێزه، ترامپ ئه‌ویشی تۆمه‌تباركرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و دوژمنی خه‌ڵك.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كۆشكی سپی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران و له ده‌ستدانی پێگه‌ی پێشووی كۆمارییه‌كان، نیوه‌ی یه‌كه‌می ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ-ی زیاتر خسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌تایبه‌ت ناوبراو به‌رده‌وام وه‌ك كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ناساندووه، به‌ڵام له لایه‌ن دیموكراته‌كان و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك كه‌سێكی راسیست و دژ به میدیای ئازاد ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته كراوه.
ئه‌و ره‌فتاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی ترامپ بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه و سوكایه‌تی پێكردنیان به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌ڕی، ده‌زگا راگه‌یاندنه ئه‌مریكییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پانتاییه‌كی زۆریان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانكردووه، له‌م پرسه‌دا به‌ته‌واوی یه‌كیانگرتووه بۆ ره‌خنه‌گرتنی توند لێی، له رێگای ئه‌م رووداوه‌وه كۆی كاره‌كانی دوو ساڵی رابردووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خراوه‌ته ژێر پرسیار و مه‌ترسی به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌مریكا به روونی باس ده‌كرێت.
به تایبه‌ت ره‌فتاره ناشرین و بێڕێزه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام نمایش ده‌كرێته‌وه و په‌یوه‌ندی به‌رگریكارانه‌ی NBC له CNNیش بۆته مایه‌ی سه‌رنج و سیمبولی رێزگرتن له هاوپیشه‌یی رۆژنامه‌وانی.
سه‌ره‌ڕای هێرشه پێشینه‌كانی بۆسه‌ر میدیاكان، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه راگه‌یاندنی فه‌رمی جه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی، به‌پێی دۆخی رابردوو و ئێستاشی، نیوه‌ی دووه‌می ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی قورسترین ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی و میدیای ئازاد ده‌بێته دۆزه‌خی سیاسه‌ته‌كانی، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامه‌كانی ئه‌ویش له رێگای ژماره‌ی تویته‌ره‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه تووندتربن بۆ میدیاكان.
له‌م رووداوه‌دا گرنگی رۆڵی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكی و به‌رگریكردنیان له بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی له ئاستێكی به‌رزی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه دایه كه میدیای سه‌رده‌م ده‌یخوازێت. بۆیه له دوایین وتاریدا رۆژنامه‌نووس تۆماس فریدمان نووسیبووی "هەست دەكەم وڵاتەكەمان لە مەترسیدایە" به‌هۆی سه‌رۆك ترامپ.
ژیان